بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی خەریكی چیە؟ گەندەڵیەكانی ئەحمەدكانی و هەندێشتی تریش
Wednesday, 27/05/2009, 12:00
-لە مەخمورەوە
دوای دانانی ئەحمەد كانی وەكو بەرپرسی لقی مەخموری پارتی و لابردنی مامۆستا گۆران كۆمەڵێك كێشەی بێژارەسەر روپیان لە مەخمور كرد، ئەحمەد كانی كە بە ئەحمەد جەبان ناسراوە لەكن عەرەبەكان تا بڵێی كابرایەكی ترسنۆكە وەكو كورد دەڵێ ناوی خۆی بەخۆیەوەیە، ئەحمەد كانی لە پێش راپەریندا رەفیق حیزبی بووە و كابرایەكی بەعسی بووە هیچ كەس نییە ئەو راستییە نەزانی، ئەو بەپرسی لقەی پارتی لە بەشی (تەسنیع عەسكەری) كار كردووە لە فرقەیەكی عەسكەری، هەموو كەس دەزانێت ئەگەر یەكێك لە ئیستیخباراتی بەعس نەبایە لە بەشی تەسنیع عەسكەری وەرنەدەگیرا، دەمەوێ بێمە سەر چەند گەندەڵیەكی فەزیحی ئەو كابرا بودەڵەیە كە هیچ نییە جگە لە كابرایەكی سەراپا لە گەندەڵی:
-دانانی كچێكی بێ مستەوا لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەناوی (ئەشواق كمال) هەمومان دەزانین ئەگەر ئەوە كچێكی جوان و ملكەچی ئەحمەد كانی نەبایە تەرشیحی نەدەكرد بۆ ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ.
-بەعسیەكی دیكەی بەناوی(نیسان سەفەر) كردیتە بەڕێوەبەری بانكی مەخمور، بەبێ ئەوەی حیساب بۆ حكومەت بكات، ئەو كابرایە بەبێ حیساب كردن بۆ حكومەت بە كەیفی خۆی دەست لە كاروبارەكانی حكومەت وەردەدات.
ئەندامێكی لیژەنەی ناوچەی مەخمور دەڵێت ئێمە نووسراومان كرد بۆئەوەی كەسیكی شیاوتر دابنرێت بەڵام ئەحمەد كانی هیچ گوێی لێ نەگرتین
-هەستاوە بە گۆڕینی بەرپرسی ناوچەی قەراج كە(كرێكار شاكر)ە، لەكاتێكدا كرێكار پێشمەرگەیەكی كۆن و دانەبڕاوە، بەڵام چونكە كوتلەی ئەو نەبوە بۆیە لایبردووە بە بڕیارێكی تاكلایەنە.
-بە بڕیارێكی دیكەی تاكلایەنە هەستاوە بە لابردنی بەرپرسی ناوچەی سەرگەران(بەژدار حسین) چونكە كوتلەی خۆی نەبووە.
-ئەو كابرایە كار دەكات بۆ دروستكردنی كوتلەیەكی بەهێز لەناو لقی مەخمور بۆئەوەی پارتی بیهێڵێتەوە و لاینەبات
-لە نەورۆزی ئەمساڵ بارزانی سەیدكاكە قایمقامی مەخمور هەستا بە ئەنجامدانی ئاهەنگێكی گەورە بەڵام ئەحمەدكانی بەشداری تێدا نەكرد و نەشیهێت كە تەلەفزیۆنەكانی پارتی(كوردستان تیڤی وزاگرۆس و تیڤییە مەحەلییەكان تەغتیەی ئاهەنگەكە بكەن. لەو كاتەوە بەردەوام لە هەوڵی پلانگێران دایە لە دژی بارزان سەیدكاكە، دەیەوێت یەكێكی تر دابنێت كە لە كوتلەی خۆیبێ و ملكەچی خۆیبێ.
-ئەوەی یەك جار ئەو كابرایە خڕەی دیتبی َدەزانێ ئەوە ناتوانێ ژورێكێش بەڕێوەببات نەك لقێك.
-هیچ كەس نازانێك مەعاش و نەسریەی لق چەندە و چۆن كاك ئەحمەد لوشیان دەكات.
ئەمە مشتێكە لە خەرواری گەندەڵییەكانی بەرپرسە خەپەكەی پارتی لە مەخمور كە تەنیا خەریكی ئەوەیە جێی خۆی قایم بكا، بۆیە خەڵكیمەخمور زۆر لێی ناڕازین و پێیانوایە ئەو كابرایە جگە لە مێبازی و پارە خواردن هیچ ئیشیدی نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست