فەزیحەكانی پارتی لە مەخمور گەورەترین فەزیحەی بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخمور كە كادیری پارتییە
Thursday, 06/08/2009, 12:00
لە رۆژی 7/7/2009 كە دەكاتە رۆژی سێشەممە و لە كاتژمێر دەی بەیانی بە كاتی هەولێر و لەكاتی دەوامی رەسمی، (مامۆستا شۆڕش)ی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای مەخمور مامۆستایەكی ژن بە ناوی(....) بە سەیارەكەی خۆی دەباتە پشت بازگەی هەولێر و كاری(....) لەگەڵ دەكات، لەكاتی ئەنجامدانی كارەكەی دیارە ئامر لیوایەكی پارتی بەسەردا دەچێت و بە چاوی خۆی دەبینێت. بۆیە ئەو ئامر لیوایە توڕە دەبێت و لەوێ ئیهانەی دەكات، بەڵام سەرەتا كابرای ئامر لیوا نازانێت كە ئەوە بەڕێوەبری پەروەردەی مەخموورە، بۆیە دوای دەمەقاڵە و هەرایەكی زۆر ئیزنی دەدات كە بڕوات،
بەڵام ئامر لیواكە شك لە مامۆستا شۆڕش دەكات نەوەك باندێكی سێكسی گەورەی هەبێتن بۆیە بە سەیارەكەی خۆی بەدوایدا دێـ تا دەگاتە ناو هەولێر، دواتریش دەبینێ كە مامۆستا شۆڕش دەچێتە ناو بەڕێوەبرەیەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بۆیە ئامر لیواكە دەچێ لە پرسگەكە دەپرسێ ئاخۆ ئەوە كێیە، كابرای پرسگە دەڵێ ئەوە ناوی مامۆستا شۆڕشە بەڕێوەبەری پەروەدەی مەخمورە. ئامر لیواكە دەچیتە لای (پاكیزە تەڵعەت) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و پێی ئەڵێ ئەو بەڕێوەبەرتانم بەمشێوەیە بینی لە سەر ریگای مەسیف پشت بازگەی هەولێر-مەسیف بەڵام پاكیزە خانم پێی دەڵێ بەڵێ منیش ئەو پیاوە باش دەناسم و دەزانم رەفتاری چۆنە سەدان جاریترش لێرە باسیان كردووە، بەڵام ئەوە حیزب سەپاندویەتی، لەلایەن مەسولی لقی مەخموری پارتی(ئەحمەد كانی) و قاسمقامی مەخموری و فازل میرانییەوە بەسەر من فەرز كراوە بۆیە نە دەتوانم لێپرسینەوەی لەگەڵ بكەم نە دەتانم دەری بكەم.
بەرێزان ئەمەیە حاڵی پارتی لە مەخمور كە بە حیزب و ئیدارەوە لەوێ فەشەلیهێناوە، یەك بەرپرسیان دانەناوە بە دڵی خەڵك بێ بەڵ:و ئەوەی ملكەچیخۆیان بێ و دز و داوێ، پیس بێ دەیكەنە بەرپرس. ئەو حیزبە دەیەوێ بەو كەسانە كوردستان بكات بە دوبەی؟!!!!!!!
چاوەڕوان بن لە نووسنەكانی داهاتوو فەزیحەی دیكەی مەسولەكانی مەخمورتان بۆ بڵاو دەكەمەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست