بارودۆخی توركیا و ئازادكردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی به.ده.په
Saturday, 04/01/2014, 12:00
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له توركیا ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر كه توركه‌كان پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی په‌ره‌لێل كه له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌نی نه‌ته‌وه په‌رسته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ، دۆسیه‌ی كه.جه.كه كه‌مێك به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆوه بینی .
ئاڵۆزتربوونی ململانێكانی نێوان ئه‌ردۆگان و گوله‌ن كه به‌هۆی داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وانه‌ی تایبه‌ت له توركیادا سه‌ری هه‌ڵدا ، په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌یان دۆسیه‌ی هه‌ستیاری لادا .
ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان خزاندبووه ناو دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی توركیاوه ، كه كاتی ئاشكرابوون ڕای گشتی توركیای تووشی سه‌رسورمان كرد .
17ی مانگی 12ی ساڵی 2013 به‌شێوه‌یه‌كی پیلان بۆ داریژاو وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان باسی لێوه ده‌كه‌ن چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستانبووڵ ئاشكراكرا . چه‌ند گومانلێكراوێك كه كوڕی 3 وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانی تیا‌بوو ده‌ستگیركران . له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به پیلانێكی ده‌ستی ده‌ره‌كی و بێ ویژدانانه وه‌سف كرد . ئه‌مه‌بوو سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی ململانێی په‌نگخواردووی ئه‌ردۆگان و گوله‌ن . چونكه هه‌ڵمه‌تی دژی گه‌نده‌ڵی به سه‌رپه‌رشتی گوله‌ن و له‌لایه‌ن دادوه‌رانی گوله‌نه‌وه جوولینرابوو له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن پۆلیسی ژێر ده‌سه‌لاتی گولهنیهكان فه‌رمانه‌كان جێبهجێكرابوون . له‌دوای ئاشكرابوونی ده‌ستی گوله‌ن له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا بۆ له‌كه‌داركردنی حكومه‌ت ، ئه‌ردۆگان ده‌ستی كرد به پاكردنهوی حكومه‌ته‌كه‌ی له داروده‌سته‌ی گوله‌ن . سه‌دان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و پۆلیسی لهكاررهكانیان دوورخسته‌وه " كه ته‌واو له‌ژێر ئه‌مری گوله‌ندا كاریان ده‌كرد . ده‌ستی كرد به گۆرینی چه‌ند دادوه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن كاریان ده‌كرد .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ، ده‌ركه‌وتنی ڕووی ڕاستی گولهنیهكانه به‌رامبه‌ر دۆزی كورد له باكوور و تێڕوانینیان بۆ مافه‌كانی كورد . سه‌رهه‌لدانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی توركیا له به‌ینی ئه‌ردۆگان و گوله‌ندا خیری بۆ كورد تیا‌بوو . چونكه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕووی ڕاستی گولهنیهكان ئاشكرابوو ، روون بووه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس له‌ژێر فه‌رمانی كێدا ده‌جوولانه‌وه ، ده‌ركه‌وت كه به فه‌رمانی كێ له‌سه‌ر بچوكترین ئاڵۆزی ته‌قه له لاوی كورد بكه‌ن و شه‌هیدی بكه‌ن .
وه‌ك چۆن گوله‌ن له ئه‌ستانبووڵ كۆنترۆڵی پۆلیس و دام و ده‌زگاكانی ئاسایش و دادگاكانی كردبوو ، به‌هه‌مان شێوه له دیار به‌كر و وان و ته‌واوی شاره‌كانی تری باكووری كوردستان كۆنترۆڵی پۆلیس و ئاسایش و دادگاكانی كردووه . ئازاد كردنی 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به.ده.په له‌م رۆژانه‌ی پیشوودا ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه پێمان ده‌لیت تا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌ربه‌ستبوون له‌به‌رده‌م ئازادكردنی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌دا ، هه‌ر ئه‌وان بوون چه‌ندین دۆسیه‌ی وه‌كو دۆسیه‌ی ئه‌م ئه‌ندام پهرلهمانانهیان دواده‌خست و به‌بیانوی لاوه‌كی و دوور له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی ونیان ده‌كرد ئه‌ویش ته‌نها بۆ ده‌مكوت كردنی هه‌ركه‌سێكه كه بلێ من كوردم و ولاتێكم هه‌یه به‌ناوی كوردستانه‌وه .
له ڕووداوه‌كه‌ی رۆبۆسكیدا كه كورده‌كان خۆپیشاندانیان ده‌كرد گوله‌ن به‌یانامه‌ی ده‌ركرد و ره‌خنه‌ی له كورده‌كان گرت ، وتی هیچ ڕه‌وا نییه دژی حكومه‌ت خۆپیشاندان بكه‌ن ، حكومه‌ت پارێزه‌ری سنوره بۆیه نابی دژی خۆپیشاندان بكه‌ن . جه‌نابی گوله‌ن بیری چوو بوو شه‌هیدانی ڕۆبۆسكی گشتیان كاسبكار بوون ، بۆ قوتی ڕۆژانه‌ی خانه‌واده‌كانیان رێگه‌ی ولاخداریان گرتبووه ڕێ . بیری چووبوو ئه‌وان وه‌ك مندأڵانی ئه‌ستانبووڵ و ئه‌زمیر و ئه‌نكه‌ره و شاره‌كانی تری توركیا ناژین دوورن له خوێن بێ به‌ش كراون له بچوكترین مافی سه‌ره‌تای كه خوێندنه به‌زمانی دایك .
رێكخراوی گوله‌ن هه‌رده‌م دژی مافه‌كانی كوردبوون و ده‌بن . ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه نرخی نه‌بێت مافی كوردانه . بۆیه له‌هه‌ركات و زه‌مانێكدا له توركیادا میلێك بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد هه‌بووبێت . ڕاسته‌وخۆ گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه . كێشه‌یان بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و حكومه‌ته دروست كردووه كه ویستبێتی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌نگاوێكی خێر بنێت . له گفتوگی ئۆسلۆدا ریكخراوی گولهنبوو دیداری نێوان میت و په.كه.كه ی ئاشكراكرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی توركیا و نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان بچووڵێنێت له‌دژی ئه‌و گفتوگۆیانه . فیتنه‌یه‌كی وه‌های دروستكرد تا شكستی به گفتوگۆكان هێنا . دروستكردنی ئه‌م قه‌یرانی ئیستا هه‌ر په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریه‌وه هه‌یه كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ستی پێكردوه .
پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌مجاره توركیای له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه بوژانه‌وه ، دیداری ئیمراڵی له‌گه‌ڵ ئۆج ئهلاندا لێكهوتهوه كه تا ئه‌و كاته‌ش ناو هێنانی قه‌ده‌غه‌بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه له توركیا . وه‌ك ئه‌ردۆگان ده‌لێن ، كه‌سانێك هه‌ن بارودۆخی ئاشتی ئێستایان پێ هه‌زم ناكرێت بۆیه خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ن .
ئازاد كردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی په.ده.په له زیندانه‌كانی توركیا گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئازاد كراون ده‌ستیك هه‌بووه ڕێگربووه له ئازاد كردنیان . ئه‌و ده‌سته‌ش زۆر ئاشكرا و ڕوون ده‌ركه‌وت كه گولهنیهكانه . چونكه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی گوله‌ن و ئه‌ردۆگان . حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ستی به ڕامالینی داروده‌سته‌كه‌ی گوله‌ن كرد له ناو داگاكان و دازگاكانی حكومه‌تدا به‌تایبه‌تی ئاسایش و پۆلیس .
بۆ ئێمه‌ی كورد ، گوله‌ن و ئه‌ردۆگان هیچ جیاوازیه‌كیان نیه ، به‌ڵام هه‌لبژاردنی خراپه له خراپترین تاكه شانسه بۆ ئێمه . به‌به‌راورد كردنی هه‌لوێستیان ئه‌ردۆگان نیه‌تی باشتره له گوله‌ن . ئه‌ردۆگان هه‌رچۆنیك بێت ناوی كورد دیته سه‌ر زوبانی به‌ڵام گوله‌ن كاتێ ده‌یڵێت كه بیه‌ویت وه‌ك ئاژاوه گێڕ باسیان بكات یان سهرهكۆنهیان بكات . سیاسه‌تی ئه‌مرۆی ناوچه‌كه وای له ئه‌ردۆگان كردووه نه‌رمتر هه‌لسوكه‌وت له‌گه‌ل كورده‌كاندا بكات ، چونكه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی ، ئه‌مرۆ ده‌بینی به.ده.په جه‌ماوه‌ری له زیادبووندایه ده‌یه‌وێت ڕكابه‌ری بكات هه‌ربۆیه رێگه به‌دامه‌زراندنی پارتێكی كوردی ده‌دات كه ناوه‌كه‌ی پاشكۆی كوردستانی توركیای پیوهبێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كار بكات دژی به.ده.په . به‌ڵام ڕێكخراوی گوله‌ن جیا له گوله‌ن ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كوردا بكه‌ن ته‌نها وه‌ك كۆیله و ژیرده‌سته هه‌میشه وه‌ك ئاغا فه‌رمانیان به‌سه‌ردا بكات و نههوێڵێت خاوه‌نی بچوكترین ماف بن . هه‌ر ئه‌وه‌شی له حكومه‌تی توركیا ده‌ویت گوله‌ن بۆیه هه‌ركاتێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی كورد هه‌نگاوێك هه‌ڵبگیرێت گولهنیهكان كێشه دروست ده‌كه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حكومه‌ته سێبه‌ره به‌كار ده‌هێنن كه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه .
ڕێكخراوی گوله‌ن له‌ڕێگه‌ی قۆرخ كردنی چه‌ندین پۆسته‌وه له توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر خه‌ڵكی توركیادا گرته‌وه تا گوێ ڕایه‌ڵی بن ،ماوه‌ی ده‌یان ساڵه له‌ڕێگه‌ی تهسكیهوه خه‌ڵكی داده‌مه‌زرێنێت له ناو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا خاوه‌نی ده‌یان بانق و خوێندنگه و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و زانكۆ و كۆمپانیای هه‌موو جۆرن ، له‌م شوێنانهیاندا هه‌ر كه‌سیك داده‌مه‌زرینن مه‌رجه له‌خۆیان بێت و ته‌واو گوێ ڕایه‌ڵی گوله‌ن بێت له هه‌ركام له كارمه‌نده‌كانیان له‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌گه‌لیان له‌سه‌دا 10 20ی مووچه‌كه‌یان ڵی گل ده‌ده‌نه‌وه به‌ناوی خزمه‌ت و زه‌كاته‌وه . به‌و پاره‌یه چه‌ندین پرۆژه‌ی تر دروست ده‌كه‌ن. هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له توركیادا پیاده‌ی ده‌كه‌ن له باشووری كوردستان پیاده‌ی ده‌كه‌ن . له باشووری كوردستان هاوشیوه‌ی توركیا خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیانی هه‌مه‌جۆرن ته‌نانه‌ت كۆمپانیایان هه‌یه له‌بواری ده‌رهێنانی نه‌وتدا كار ده‌كه‌ن جگه له ده‌یان خوێندنگه‌ی تایبه‌ت له گشت قۆناغه‌كاندا كه داهاتێكی زۆر بۆ ڕێكخراوه‌كه‌یان فه‌راهه‌م ده‌كات ، ده‌زگای چاپ و به‌خشی كانی عیرفان ، جگه له چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی گوله‌ن ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له خۆ ده‌گرێت له ئیستادا ڕادیۆكهیان به‌ناوی ڕادیۆی ده‌وران له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كار ده‌كات تهلهفزیۆنهكهشیان ده‌ڵین له‌م نزیكانه‌دا ده‌كرێته‌وه ، بانقی ئاسیا له هه‌ولێر ، ڕێكخراوی گوله‌ن خاوه‌نی ئه‌و بانقهیه كه لقی بانقهكهیانه له توركیا یه‌كیكه له بانقه گه‌وره‌كان كه سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری له پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار كۆكردۆته‌وه.
له باشووری كوردستان هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و ده‌كه‌ن كه له توركیادا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كڕێت هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت كه له توركیادا هه‌یانه . ڕێكخراوی گوله‌ن به به‌كارهینانی سیاسه‌تی خۆ نزیككردنه‌وه ، خۆ شیرین كردن ، به‌كارهینانی په‌یامه‌كانی نوور ته‌واو خۆیان له به‌ناو موسوڵمانه‌كانی كوردستان نزیك ده‌كه‌نه‌وه ، له هه‌مان كاتدا له رێگه‌ی منداڵانی بهپرسهكانهوه خۆیان له به‌رپرسانی حكومه‌تی پارته سیاسیه‌كان نزیك ده‌كه‌نه‌وه ، كار له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌ن كه له خوێندنگه‌كانیان ده‌خوێنن به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن له‌گه‌ڵیان تا ئه‌وه‌ی له جێگایه‌كی حكومیدا داده‌مه‌زرێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنن به‌م شێوه‌یه جێگی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه له‌ناو حكومه‌ت و پارته‌كاندا . هه‌ر ئه‌و سیاسهتهیانه ئه‌مڕۆی توركیای به‌شێوه‌یه‌ك شڵه‌قاندووه كه حكومه‌تی توشی قه‌یران كردووه ، كه ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ژار و كورده‌كان زه‌ره‌رمه‌ندبوون له ده‌ستیان .
له‌وانه‌یه بپرسن گولهنیك له ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌توانیت كار له‌سه‌ر خه‌لكی بكات ؟ گوله‌ن ڕۆژانه وتار ده‌دات لایه‌نگرانی له ریگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه شه‌وانه له‌ناو به‌شه ناوخۆیی و ماڵه‌كانی قوتابیه‌كاندا بۆ خوێندكاران و لایهنگرانهكانیان لێده‌ده‌ن و به‌وریایه‌وه چاودێریان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی گوێ ڕایه‌ڵی گوله‌ن بكه‌ن به زۆر كتێبه‌كانی گوله‌نیان پێ ده‌خوێننه‌وه پێیان ده‌ڵێن جگه له گوله‌ن هه‌موو كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كانی جیهان هه‌موو درۆن ، هه‌ر ئه‌وه به تیرۆرست ناو نابرێت به‌م قسه پڕوپوچانه خه‌ڵكانێكی گێل و فریدراو شوێنیان ده‌كه‌ون كه هه‌موو كارێكیان بۆ ده‌كه‌ن . گێلی شوێنكه‌وتوانی گوله‌ن گه‌یشتۆته ئاستێك كه هه‌ست به ئیهانهكانی گوله‌ن ناكه‌ن به‌رامبه‌ر كورد و نه‌ته‌وایه‌تیدا . به ئاشكرا له توركیا دژایه‌تی كورد و په‌یامه‌كانی سه‌عیدی نورسی ده‌كه‌ن كه‌چی گێله‌كانی باشووری كوردستان به قسه‌ی باق‌و بریقی گولهنیهكان باوه‌ر ده‌كه‌ن كه خۆیان به قوتابی نوور و دۆستی كورد ده‌ناسینن .
لیره‌وه ئامۆژگاریم بۆ گه‌نجی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فریوی قسه‌ی باقوبریقی فه‌تحوڵا گوله‌ن نه‌خۆن ، چونكه گوله‌ن كه‌سێكی نه‌ته‌وه په‌رستی توركه . خۆی و ڕێكخراوه‌كه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه په‌رستی تورك و لاواز كردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی لای كوردی خوێن گه‌رم . گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی كار ده‌كه‌ن بۆ لاوازكردنی پارته كوردیه‌كان به‌تایبه‌تی په.كه.كه و به.ده.په و پارته‌كانی تری كوردستان به‌گشتی . له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ ناشرین كردنی پارته كوردیه‌كان . هه‌موو كارێكی پارته كوردیه‌كان به تیرۆریستی ناو ده‌بات لای خه‌ڵكی توركیا ناشرینیان ده‌كات . دۆزی كوردیان به‌جۆرێك ناشرین ده‌رخستوه له توركیا خه‌ڵكی كه‌ناوی كوردیان لاده‌برێت خێرا ناوی تیرۆرستیان دێته بیر چونكه ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا كه زۆربه‌یان به‌ده‌ست ڕێكخراوه‌كه‌ی گوله‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ناوی كوردا تیرۆست به‌كار ده‌هێنن ، ئه‌مه هزرێكی ناشرینی لای خه‌ڵكی دروست كردووه كه ڕاست كردنه‌وه و سرینه‌وه‌ی گه‌لێك سه‌خته ز
له باشووری كوردستان ڕێكخراوی گوله‌ن خۆی به ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ناساندوه ، ناوی خزمه‌تی له خۆی ناوه ڕووی ڕاستی خۆی شاردۆته‌وه . گوله‌ن خۆی دروستكراوی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و میتی توركیایه ڕیكخراوهكهی كار بۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات . ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد كورته‌یه‌كه له ڕاستی ڕووی فه‌تحوڵا گوله‌ن و ڕیكخراوهكهی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست