زانکۆی کۆیه واژۆ بۆ نارهزایهتی دهربرین سهبارهت به تیرۆرکردنی سهردهشت کۆدهکهنهوه..
Thursday, 13/05/2010, 12:00
دواى بەڕێوەچونى چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایى لە بەرامبەر ڕفاندن و تیرۆر كردنى خوێندكار و ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)لەبەردەم كۆلێژى ئادابى زمانى ئینگلیزى زانكۆى سەڵاحەدین بەبەرچاوى هاوڕێ و پاساوانەكانى زانكۆوە .لە ئێستادا هەڵمەتێكى كۆكردنەوەى واژۆ لە زانكۆى كۆیە دەستیپێكردووە بۆ داواكردن لە پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان تا بەزوترین كات ڕفێنەران و تیرۆرستان دەسگیر بكرێن بدرێنە دادگا هاوكات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگا ئەمنیە كان كە كەمتەرخەمییان هەبووە لە ڕێگرتن لە ڕوودانى ئەو ڕووداوە .
بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد یەكێك لە سەرپەرشتیارانى هەڵمەتى كۆكردنەوەى ئیمزا بە كوردیوى ڕاگەیاند :"ئێمە هاوكات لەگەڵ چەند خوێندكارێكى زانكۆى كۆیە هەستاوین بە هەڵمەتى كۆكردنەوەى واژۆى خوێندكاران تا وەك فشارێك بێت بۆ سەر پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان تا ئەنجامدەرانى ئەو كردەوە تیرۆرستییە لە زوترین كات لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدارى كەمتەرخەم بدرێنە دادگا "
ئەو خوێندكارە ئاشكراشیكرد :"لە ئێستادا زیاتر لە 500 ئیمزامان كۆكردۆتەوە لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ,لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەو هەڵمەتە بەشێوەیەكى بەرفراوانتر بەردەوام دەبێت "
بڕوا ئەوەشى وت :"بەنیازین كە هەڵمەتەكە كۆتایى هات سەرجەمى واژۆكان بگەیەنیینە پەرلەمان تا وەك فشارێك بێت بۆ ئەوان دواتر ئەوان فشار بخەنە سەر لایەنى پەیوەندیدار "
سەردەشتى ڕۆژنامەنوسى تەمەن (23)ساڵى خوێندكارى دوا قۆناغى كۆلێژى ئادابى زمانى ئینگلیزى ڕۆژى 4-5-2010 لەبەردەم كۆلێژەكەى خۆى لە زانكۆى سەڵاحەدین بەبەرچاوى هاوڕێ و پاسەوانەكانەوە بە ئۆتۆمبێلێكى ژمارە كاتى دهۆك لە لایەن چەند كەسێكەوە ڕفێنرا و دواى دوو ڕۆژ 6-5-2010 تەرمەكەى لەشارى موسڵ دۆزرایەوە .
لە ئێستاشدا شەپۆلێكى ناڕەزایى شارەكانى هەولێر و سلێمانى وگەرمیان و هەڵەبجە و كۆیە هاوكات ئەمڕۆ شارى كەركوك وە شارى كۆیەش بەشێوەیەكى فراوان ئەو شەپۆلى ناڕەزاییەى گرتۆتەوە .
بۆ خوێندنهوهی ناوی ئهو قوتابیانهی زانکۆ که واژوویان لهسهر پرۆتێستهکه کردووه، کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
kurdistanpost.nu/biz/ qutabyani_zanko
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست