کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەهارى عەرەبى دەگاتە هەریمى كوردستان؟

Friday, 09/12/2011, 12:00






|زانیارى و شرۆڤە|
ڕووداوەكانى ئەم دوایەى بادینان ناكۆكى نێوان بنەماڵەى بارزانى دروستى كردو و هەموو پلانەكانى نیچیرڤان بەرزانیشى بۆ داهاتووى حكومەتەكەى تێكدا.
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// نیچیرڤانە بەرزانى خواستى بوو 9 پاكێجەكەى ئۆپۆزسیۆن بكاتە كارنامەى حكومەتەكەى وئامادەى هەبوو ناوى حكومەتەكەى بنێ حكومەتى ئینتقالی وە زەمینە سازى دەكرد بۆ ئەوەى كە جیگرى سەرۆكى پەرلەمان بكریتە دووجیگر و یەكیكیان بدات بە یەكگرتوو، هەروەها كارى بۆ ئەوەش دەكرد كە جێگرى سەرۆكى هەرێمیش بدرێتە نەوشیروان موستەفا و چەند وەزیرێك و سەرۆك لیژنەیەكى پەرلەمانى كوردستانیش بدات بە كۆمەڵى ئیسلامى، دواتریش لەهەوڵى گفتوگۆیەكى نیشتمانی هەمەلایەندا بوو.وە بەجیدى دەیوست بەشدارى لە حكومەت ئۆپۆزسیۆن بكاتە بەشدار نەك بەشدارى پێكردنى میوانیك و هیچ ڕۆڵیان نەبێت//
نێچیرڤان بەرزانى خواستى بوو خۆى لە سەرى دەسەڵاتدا بەشەراكەت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن حكومەت پێكبهێنێت و هەستى بەوەكردبوو دۆخەكە لەبەرژەوەندى دسەڵات نیە وچەقى مەترسیەكانیش رۆڵى بنەمالەكەى بەرزانیە و بەهارى عەرەبیش ئەم زستانە بیت یان بەهارى داهاتوو دەگاتە كوردستان وە نێچرڤان بەردەوام كارى دەكرد كە بەهارى عەرەبى دووربخاتەوە و مەترسیەكانى نەگاتە كوردستان، بەڵام ڕووداوەكانى بادینان ئەو بیرۆكەیەیى نیچیرڤانیان توشى شەلەل كرد//.
بەپێ ئەو زانیاریانە// سوتانى سەنتەرەكانى مەساج و مەیخانەكان و هوتێلەكان پەیوەندى بە مەلا و یەكگرتوو هەرەشەى شەرى تایفى وە نیە، بەڵكو پەیوەندى بە ململانێكاتى ناو بنەماڵەى بەرزانیەوە هەیە بەتایبەت "مەسرور بەرزانى و نیچیرڤان بەرزانى".
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن// پلانەكەى مەسروو بەرزانى ودەزگاكانى پاراستن بۆ سوتانى ئەو شوینانە و پاشان سوتانى بارەگاكانى یەكگرتوو كرایە ئامانج، ئامانجەكەى خۆى پێكا و كێشەى تەواو كەوتە نیوان ئۆپۆزسیۆن و پارتى و بەم زوانەش ئەو برینە ساریژ نابیتەوە بەتایبەت دەرهینەرى سیناریۆكە بەشیویەكى جوان سیناریۆكەى دانەرشتبوو بۆیە بۆهەمووكەسێكى دووربین و سیاسى ئەم راستیانە دەركەوت بەئاسانى و بێ هیچ لیكۆڵینەوەیەك//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
9 كانوونى یەكەم
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە