مەترسى گەورە لەسەر ڕێژەى ئافرەتان لە هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكاندا هەیە و ئەنجومەنى خانمانیش بێدەنگە
Wednesday, 26/10/2011, 12:00
|زانیارى و شرۆڤە|
هەرچەندە ڕێژەى كۆتا بۆ ئافرەتان لەئەنجومەنى پارێزگاكاندا هەبوو لەرابردودا بەلام ئیستا ولەسایەى ئەم یاسایە هەموار كراوەدا لەمەترسیدایە بەڵام ئەنجومەنى خانمان تائیستا هیچ هەڵوێسَتیكى لەو بارەیەوە نەنواندووە.
بەپێى زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// هەرچەندە بەپێى یاسایى كۆنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان ڕێژەى كۆتایى بۆ ئافرەتان لەسەدا (30)یە بەڵام مسەوگەر نیە ئەو ڕێژەیە لە یاسایى تازەى ئەنجومەنى پارێزگاكاندا وەك خۆیى دابنرێتەوە//.
شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن// مسەوگەرنەبوونى دانانەوەى ڕێژەى لەسەدا 30 ڕێژەى كۆتایى ئەنجومەنى پارێزگاكان بۆ ئافرەتان مەترسیەكى گەورەیە بۆ كەمكردنەوەى ڕێژەى ئافرەتان ورۆلى ئافرەتان لەناو ئەنجومەنى پارێزگاكاندا كە لەرابردودا لەسایەى سیستەمى كۆتاوە بایەخى زۆر درا بەئافرەتان لە پیگە سیاسى وئیداریەكاندا رۆلیان هەبیت، لەلایەكى دیكەشەوە بەهۆى ئەوەى یاسایى نوێى ئەنجومەنى پارێزگاكان لیستى تاكە كەسى دەبێت، ڕیژەى ئافرەتان لەئەنجومەنى پارێزگاكان كەمدەكات، چونكە كلتورى كۆمەڵگاى كوردى وایە كە هاولاتى كورد زۆرتر دەنگ بە پیاوان دەدەن وە دەنگ بە ئافرەتان نادەن بەشیاویان نازانن بۆ بەڕێوبردنى پۆستە باڵاكان
ئەو شیكەرانەوە ئەوەشیان ڕوونكردووە// كێشەى گەورە ئەوەیە تائێستا ڕێكخراوەكانى ئافرەتان هەستیان بەگەورەیى و مەترسیدارى ئەو كێشەیە نەكردووە و لەسەرو هەمووشیانەوە ئەنجومەنى خانمان بێدەنگە لەو حاڵەتە كە نوینرەى تەواوى هەمووریكرخاوە ژنان وئارەفتانى كوردستانى تیدا بەشدارە، كە ئەگەر ئەو بێدەنگیە هەروا بەردەوام بێت كێشەى گەورە بۆ بوونى ئافرەت لەناو ئەنجومەنى پارێزگاكان و پۆستە باڵاكان دروست دەكات، چونكە ئەم یاسا نوییە مسۆگەرى ئەوە دەكات كە ریژەى ئافرەتان %30 بەشدار بن وەك كاندید بەلام هەرگیز وهیچ كەسیك ناتوانیت مسۆگەرى بكات %30 لە دەرچونى ئافرەتان بۆ كە ئەوەش پاشەكشەیەكى گەورە لە بەدیموكراسى كردنى كۆمەلگاى كوردى و پاشەكشەیە لەرۆل بەخشین بەئافرەتان بەلام بى گومان دەبیت ئافرەتان وژنان خۆیان پیش هەمووكەس بینە دەنگ بۆبیدەنگن ئەوەمان بۆ شرۆڤە ناكریت؟!!!!!
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
25 تشرینى دووەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست