ئۆپۆزسیۆن دروێنەى دەستكەوتەكان بۆ شەقام دەكات
Monday, 17/10/2011, 12:00
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كورى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیاریش" خولى سێهەمى پەرلەمانى كوردستان بە خولى بەدەستهێنانى خواستەكانى هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستانى ناودەبەن".
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن// هاولاتیانى كوردستان هەست بەوە دەكەن كە پارتى ویەكیەتى لە دوو خولى پێشووى پەرلەمانى كوردستان نەیان توانیوە كارێكى ئەوتۆ بكەن بژیوى خەڵك باش بكەن و خزمەت گوزارى زۆر بۆ خەلك پیشكەش بكەن بەڵام لە خولى سێهەم كە تائێستا بەردەوامە ئۆپۆزسیۆن توانیویەتى دەیان داواكارى شەقام بەدەست بهێنیت گەر چى دەسەڵات دەویت وا ویناى بكات گوایە ئەوە چالاكى حكومەتە بەڵام خەلك هەموى دەزانیت گە لەژێر فشارى ئۆپۆزسیۆن نەبیت ئەو كارانە ئەنجام نادات، لەنمونەى پێشنەى خانووبەرە و هاوسەرگیرى و زیادكردنى مووچەى فەرمانبەران و هێزەكانى ناوخۆ و دروستكردنى خانوو و پێدانى زەوى بە كەسوكارى ئەنفالكراوەكان و دەركردنى یاسایى ژمارە"7" تایبەت بەدروستكردنى یەكەى نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و بەبێ پێشەكى وە پیدانى قەرزى بچوك وە ......هتد//.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن// بەدەستهێنانى ئەو داوكاریانە هەموویان لەژێر فشارى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكاندا بوون و بە فشارى ئەوان حكومەتى هەرێمى كورستان كە بەدەستى هەردوو پارتى دەسەڵاتدارى یەكێتى و پارتیەوەیە ناچار كراوە ئەو كارانە بكات، وە یەكەم ترسى حكومەتیش لەجێبەجێكردنى ئەو داواكاریانە ئەوەبووە جەماوەرى یەكێتى و پارتى دوورنەكەونەوە لەحیزبەكەیان و رەخنەى زیارتیان ئاراستە نەكریت و لەترسى هەڵگیرسانەوەى خۆپیشاندانیكى سەرتاسەرى تەنانەت لەناو شەقام و كۆرەگشتیەكاندا و لەناو كۆروكۆبونەوەكاندا ئەوە بوەتە قسەى سەر زارى زۆریك لەخەلكى كوردستان نانیك بخون و دووبكە ن بەخیر بۆ ئۆپۆزسیۆن //.
شرۆڤە كارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پێیان وایە// بەدەر لەو دەستكەوتانە ئۆپۆزسیۆن توانى شەقام بگەیەنێتە ئاستێكى مەعریفى وەها كە ڕووبەرى دەسەڵات ببنەوە داواى شەفافى بوودجە و داهاتى هەرێمى لێبكەن و ڕەخنە لە شێوزاى دەسەڵاتدارى وڵاتەكەیان بگرن//.
|| لە پەرلەمانى كوردستاندا 3 فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى هەن بەناوى " بزووتنەوەى گۆران و یەكگرتووى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى" لەئێستاشدا ئەو سێ فراكسیۆنە لەماوەى دوو ساڵى كاركردنیان لەخولى سێهەمى پەرلەمانى كوردستان توانیویانە ببنە هۆكاریكى گرنگى فشار بۆ سەر حكومەتى هەرێمى كوردستان وخەلك ئیستا هەستى كردوە پەرلەمان چیە وبوجە چیە وبۆكوى د دەروات چونكە ئەو پرسیارە دەكەن وبى وەلامیشە خۆ حكومەت هەرلەدەست پارتى ویەكیەتى بوو وەسەروەت وسامانیش هەر لاى ئەوان بوو، وە لە %17 چەندین سالە دیتە كوردستان بۆ ئەو چاكانەیان نەكردلە گەل هاولاتى كوردستان؟!!!!!!||.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست