کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" بۆ بەرگرتنە لە خۆپیشاندانە سەرتاسەریەكە" یەكێتى پارتى دەیانەوێت شەرى ئاینى لەهەرێمى كوردستان بەرپابكەن

Sunday, 20/11/2011, 12:00






یەكێتى و پارتى لەڕێگەى وروژاندنى پرسە ئاینیەكانەوە دەیانەوێت ڕیزەكانى ئۆپۆزسیۆن و جەماوەر تێكبدەن و ڕیگربن لەو شەپۆلە خۆپیشاندانە بەهێزەى وا چاوەڕوان دەكرێن دەسەڵاتەكانیان ڕووبەڕوى ڕاماڵین بكاتەوە.
بەپێى زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى// یەكێـتى و پارتى بە ئامانجى سەرقاڵكردنى هاوڵاتیان و مامۆستایانى ئاینى بە پرسى ململانێى ئاینیەوە دەیانەوێت مەسەلە گەورەكانى چاكسازى و گەندەڵى و پاوەنخوزاى دەسەڵات كە بوونەتە هەوێنى توڕییەكانى خەڵك، لەبیرى هاوڵاتیانیان بەرنەوە//.
ئەو زانیاریانە ئاشكراشى دەكەن// ئامانجێكى ترى یەكێتى و پارتى بۆ وروژاندنى ئەو بابەتانە كە لەڕێگەى مەلا بەختیار و كەناڵى نالیایى سێبەرى یەكێتیەوە ئاڕاستە دەكرێن، یەكێتى و پارتى كار لەسەر پەرت كردنى لایەن ئیسلامیەكان و ڕۆشنبیران و مامۆستا ئاینیەكان دەكەن، كە لەدواى 17 شوباتەوە نزیك بوونەوەیەكى باش هەیە لەنێوان لایەنە ئیسلامى و علمانیەكان و ڕۆشنبیران و مامۆستایانى ئاینى//.
سەنتەرى كوردى ئاشكراشى دەكات// یەكێتى و پارتى ڕووبەرى گەوەرترین قەیرانى ناوخۆیى بونەتەوە لەوەى ترسى هەرەسهینان و ڕووبەڕوو بونەوەى خۆپیشاندانێكى سەرتاسەرییان هەیە، بۆیە هەركارێك پێیان بكرێت دەیكەن بۆ بەرگرتن لە تەقینەوەى یەكجارەكى توەڕەیى هاوڵاتیان و ڕاماڵینى دەسەڵاتەكانیان//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردیش لەوباریەوە ڕایان گەیاند// ئەو جۆرە بابەتانەى ئیستا لەلایەن كەناڵى نالیا و مەلا بەختیارەوە دەورژێنرێن لەسەرەتاى سەرهەڵدانى شرۆشى كوردى و دروستبوونى گروپە ماركسیەكاندا بوونیان هەبوو ئیستا باویان نەماوە خەڵك تاقەتى چوونە ناو كۆمەڵى باسى لەو شێوەیەیى نیە//.
|| ئەم تاك تیكەى یەكێـتى و پارتى لەو میتۆدە سیاسیەوە هاتووە كە كۆمەڵگا ڕووبەڕوى ململانێ ئاینیەكان بكەنەوە پەرت پەرت و مەشغولیان بكەن، تاوەكو ئەوان ئامانجەكانیان دەپێكن||.

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
20 تشرینى دووەم
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە