بانگەوازى فیدراسیۆنى كاراكردنى سیستمى دیموكراسى و یەكسانى

Friday, 25/03/2011, 12:00



 
لەپێناوی كاراكردنی سیستەمی دیموكراسی و یەكسانیدا، بۆ یەكسانكردنەوەی ماف و ئەركەكانی حزبی و شەقامی كوردی و حكومی،دۆزی میكانیزمێكی یاسایی و ساڕێژكردنی زامە سەختەكانی چین و توێژەكانی كۆمەڵ،بۆ سەرخستنی پرۆسەی فیدڕاڵی و ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن و سیستمی دیموكراسی،لەپێناوی توێژە فرە نەتەوەیی سیستەمی دەسەڵات و نەهێشتنی گەندەڵیەكانی سیاسی و ئابوری و ئیداری و میدیای ، كۆمەڵایەتی و كلتوری و چاكسازی لەبەرگری نیشتمانی و ئاسایش و ئازادی دا ئێمە لە ((فیدراسیۆنى كاراكردنى سستمى دیمكراسى و یەكسانى))،جاڕی یەكخستنەوەو یەكڕیزی دەنگە دڵسۆزو بەپەرۆشەكانی ئەم هەرێمە دەدەین بۆ پێك هێنانی مێزگردێكی سەرەتایی نێوان سەرای ئازادی و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ، واتە دروست كردنی پردێكی پەیوەندی و لێكتێگەیشتن و بەئاراستەبردنی بۆچونەكانیان بەهێڵ و فیلتەرێكی یاسایی و گەیشتن بەسەنتەرێكی مافەكانیان بە شێوازی یەكسانی و ئاشتبونەوەی گشتی دۆزی میكانیزمی كارەكانیان و داخوازەكانیان،بێگومان ئێمە لەبەرهەمی كۆمەڵی كۆڕو كۆبونەوەو میتینگدا كەلەنێوان هەندێ حزب و رێكخراو و كەسایەتی سیاسی و نیشتمانى ئەم وڵاتەدا گەیشتینە ئەم دەرئەنجامەی كەتەنها دیالۆگ و مێزگرد مافە سیاسی و دیموكراسی و ئازادیەكانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگا یەكسان و بەیاسا دەكات،هەر لەم ڕوانگەی كارو خەباتەشەوە كوردستان بە موڵك و ماڵی هەموان دەزانین و هەروەها پێشخستن و پاراستنیشى بەماف و ئەركی هەموانی دەزانین،هەربۆیە بە ئاشكراو راشكاوانە دەڵێین هەڵوێست و كاردانەوەمان دەبێت لەكاتی پەیوەست نەبونی و كەمتەرخەمیەك، وەهیچ شێوازێكی پاوەنكاری قابیلی قبوڵ نیە.
سەرەتای كاری فیدراسۆن خاڵ و داخوازیەكانی هەر سێ لایەنی پەیوەندی دارە وەكو سەرای ئازادی و دەسەڵات و ئۆپسیۆن دوای وەرگرتنی خاڵ و خواستەكانیان چاوپیا خشاندن و بەیاسا كردنی كۆدەنگی و دیالۆگی جدی، لەسەنتەری چارە سەری بنەڕەتی ریزبەند دەكەین. . سەركەوتووبێ خەباتى رزگاریخوازى گەلەكەمان


وێنەیەك / بۆ سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن فیدراسۆنى كاراكردنى سیستمى دیموكراسى و یەكسانى

07705484208 محەمەد بێ بەش
07701212446 د.محەمەد پشدەرى
سەرجەم لایەنە سیاسیەكانى كوردستان
سەرجەم رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى
دەزگاى شەهیدان و ئەنفالكراوانى كوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە