بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


باوكێك لە سەرۆك وەزيران دەدات!

Wednesday, 11/06/2014, 12:00


پاش خوێندنه‌وه‌ي ناونيشاني ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر كه‌س وێنه‌يه‌ك دێته‌ به‌رچاويان كه‌ به‌م شێوه‌يه‌يه‌، باوكي مندالَه‌كه‌ ره‌ش و رووته‌ و له‌ خێزانێكي هه‌ژاره‌ و كێشه‌ي گه‌وره‌ي هه‌يه‌ و له‌وانه‌شه‌ نه‌خۆشي ده‌رووني يان عه‌قلَي هه‌بێت، پاش ئه‌وه‌ي كه‌ له‌ سه‌رۆكي وه‌زيران ده‌دات يه‌كسه‌ر قۆلَبه‌ست ده‌كرێت و سووكايه‌تي پێ ده‌كرێت و پاسه‌وانه‌كاني سه‌رۆكي وه‌زيران كه‌ له‌ ژماردن نايه‌ن به‌ قۆناغي تفك و به‌ ده‌مانجه‌ و دار و ئاسن له‌به‌رده‌م كامێراكان تێر و پرِي لێ ده‌ده‌ن و كه‌س ناوێرێت يه‌ك فزه‌ش بكات، پاشان ناچارده‌كرێت داواي لێبوردن بكات و له‌ كۆتايي دا بۆ ماوه‌يه‌كي يه‌كجار درێژخايه‌ن له‌ به‌ندينخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌بري خواردن لێدان ده‌خوات.
> به‌لَام مه‌رج نييه‌ ئه‌م وێنه‌يه‌ راست بێت، چونكه‌ ئه‌م حالَه‌ته‌ له‌م ولَاتانه‌ي خۆمان و ده‌ور وبه‌رمان و ولَاته‌ ديكتاتۆره‌كان و به‌شێك له‌ ولَاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان رووده‌دات، ئه‌م رووداوه‌ له‌ ولَاتي كۆرياي باشووور روويدا و كۆتايي يه‌كه‌ي به‌م شێوه‌يه‌ نه‌بوو به‌لَكو پێچه‌وانه‌ي ئه‌مه‌ بوو.
> نقووم بووني كه‌شتييه‌كي ئه‌م ولَاته‌ كه‌ نزيكه‌ي 700 كه‌سي تێدابوو كه‌ زۆربه‌يان قوتابي و مامۆستاي قوتابخانه‌يه‌ك بوون، كاره‌ساتێكي گه‌وره‌يه‌ بۆ ئه‌و ولَاته‌ي كه‌ مردن تيايدا به‌ كۆمه‌لَ نييه‌ و مرۆڤ تيايدا به‌ به‌هايه‌كي گه‌وره‌ داده‌نرێت، ئه‌م كاره‌ساته‌ ولَاتي به‌ ته‌واوي غه‌مباركرد و بالَي به‌سه‌ر هه‌موو ولَاته‌كه‌دا كێشا، له‌و ولَاته‌دا مندالَ و خوێندن و مامۆستا پله‌وپايه‌ي تايبه‌تي خۆيان هه‌يه‌.
> له‌ كۆرياي باشوور خێزانه‌كان به‌شێكي زۆري داهاتيان بۆ خوێندني مندالَه‌كانيان ته‌رخان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌لَگه‌يه‌كي حاشا هه‌لَنه‌گره‌ بۆ بابه‌خدانيان به‌ مندالَ و خوێندن، هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌شه‌ كۆرياي له‌ سه‌رووي سه‌ره‌وه‌ي ريزبه‌ندي جيهان داناوه‌ له‌ بواري په‌روه‌رده‌ و فێركردندا، ئه‌و په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌ي زانست و رۆشنبيري به‌سه‌ر ئه‌م ولَاته‌دا رشتووه‌، هه‌ر ئه‌م ولَاته‌ بوو كه‌ جوانترين وێنه‌ي تێكه‌لَبووني حكومه‌ت و خه‌لَك له‌ سالَاني حه‌فتاكاندا پێشاندا، كاتێك كه‌ حكومه‌ته‌كه‌يان تووشي قه‌يراني دارايي بوو، خه‌لَكه‌كه‌ بێ يه‌ك و دوو كردن روويان له‌ بانكه‌كان كرد و زێر و پاره‌ و ساماني خۆيان به‌خشييه‌ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ي زالَ بێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌يرانه‌، ئه‌مه‌ش خۆي له‌ خۆي دا ده‌سكه‌وتێكي گه‌وره‌يه‌ بۆ ئه‌و ولَاته‌.
> ئه‌و كه‌سه‌ي به‌ شه‌قامه‌كاني كۆرياي باشوور دا تێپه‌رِبێت سه‌رنج له‌ وێنه‌يه‌ك ده‌دات كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا دێته‌ به‌رچاو، ئه‌و وێنه‌يه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا هه‌يه‌ و تيايدا نووسراوه‌، "با خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوانت بێت تۆ له‌ سۆليت" (پايته‌ختي كۆرياي باشوور)، كه‌واتا ژيان له‌ لاي خه‌لَكي ئه‌و ولَاته‌ كه‌ شه‌و و رۆژيان له‌يه‌ك ناكرێته‌وه‌ به‌هاي خۆي هه‌يه‌ و پێويسته‌ هه‌ولَي بۆ بدرێت.
> باوكي ئه‌و مندالَه‌ي له‌ سه‌رۆك وه‌زيراني دا، مندالَه‌كه‌ي خنكا و گياني له‌ ده‌ست دا له‌ كه‌شتييه‌كي كۆريا كه‌ نقوم بوو، بۆيه‌ رووي كرده‌ سه‌رۆك وه‌زيران و لێيدا به‌ هه‌موو هێز و تواناي خۆي، له‌به‌رده‌م چاوي خه‌لَك و كاميراكان، هه‌لَوێستي ئه‌و باوكه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ مندالَه‌كه‌ي خنكاوه‌ به‌لَكو بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ سه‌رۆكي ئه‌نجوومه‌ني وه‌زيران هه‌والَه‌كه‌ي بۆ يه‌كه‌مجار به‌ راستي نه‌گواستۆته‌وه‌ و به‌ كه‌سوكاري قوربانياني راگه‌ياندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ قوتابييه‌كاني ناو كه‌شتييه‌كه‌ نه‌مردوون و رزگاريان بووه‌، ئه‌م هه‌والَه‌ش راست نه‌بوو، به‌لَكو حكومه‌ت ته‌نها ويستبووي هاولَاتياني خۆي هێور بكاته‌وه‌ و له‌ قه‌باره‌ي كاره‌ساته‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.
> له‌ پاش ئه‌م رووداوه‌ ئه‌و وێنه‌يه‌ نه‌هاته‌دي كه‌ پێشتر باسمان كرد، به‌لَكو سه‌رۆك وه‌زيراني ئه‌و ولَاته‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌لَويستي ئه‌م باوكه‌ زۆر ئازايانه‌ راوه‌ستاو و داواي لێبوردني له‌ كه‌سوكاري قوربانيان كرد و ده‌ستي له‌ كار كێشايه‌وه‌، باوكي مندالَه‌كه‌ش نه‌ قۆلَبه‌ست كرا و نه‌ بردرايه‌ به‌ندينخانه‌ و نه‌ لێدرا و نه‌ سووكايه‌تي پێكرا، به‌لَكو وێنه‌كه‌ي له‌ هه‌موو جيهاندا بلَاوبووه‌وه‌ و ئه‌و هه‌لَوێسته‌ي هه‌تا هه‌تايه‌ له‌ ياد ناچێت و ده‌بێته‌ هێماي ئازايه‌تي بۆ هه‌موو جيهان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە