کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دانای پارێزگاری سلێمانی یان پاره دزی سلێمانی

Monday, 13/04/2009, 12:00


بابه‌تێکی سایته‌ به‌رێزه‌که‌تانم خوێنده‌وه‌، که ‌له‌چاو گه‌نده‌لیه‌کانی دانا و زانای کوڕیدا مشتێکه ‌له‌ دنیایه‌ک
به‌رێزان من هه‌ول ده‌ده‌م چه‌ند گه‌نده‌لیه‌کی ئه‌و گه‌نده‌پیاوه‌زیاد بکه‌م بۆ بابه‌ته‌که‌ی به‌رێزتان
1. دانا له ‌هه‌فته‌ی پێشودا ته‌نده‌رێکی کرینی سوته‌مه‌نی به‌بری بیست ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌ی بانگهێشتی تایبه‌ت داوه‌به‌زانای کوری که‌ته‌نها زانا بۆی هه‌بوه ‌ئه‌و ته‌نده‌ره ‌وه‌ربگرێت که‌ ته‌نها یه‌ک لتر سوته‌مه‌نی به‌بری 850 دینار دابین بکات بۆ پارێزگای سلێمانی له‌کاتێکتدا له ‌بازاردا و له ‌سه‌ر جاده ‌سوته‌مه‌نی لتری به‌650 دیناره‌ که ‌له‌م ته‌نده‌ره‌دا نزیکه‌ی حه‌وت ملیار دینار خێر ده‌مێنێته‌وه ‌بۆ کوره ‌فاشله‌که‌ی دانا که ‌له‌مه‌ش نه‌گبه‌تی تر ئه‌وه‌یه ‌که ‌زانا ی کوری دانا له‌م ته‌نده‌ره‌دا شه‌ریکه ‌له‌گه‌ل کوری کۆنه‌ مسته‌شار و ئه‌نفالچی (براهیمی شێخ نه‌سره‌) و دانا سه‌یاره ‌شۆفرلێته ‌تا هۆکه‌ی خۆی که ‌به‌نزیکه‌ی هه‌شت ده‌فته‌ر دۆلاره ‌به‌ دیاری داوێتی به‌ کوره‌که‌ی بله ‌پاداشتی رشتنی خۆێنی ئه‌نفاله‌کان و رۆله ‌به ‌ناهه‌ق کوژراوه‌کانی ئه‌م گه‌له‌
2. دانا له‌چاوپێکه‌وتنه ‌توره‌که‌یدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی هاولاتی باس له‌وه ‌ده‌کات که‌ ته‌نها یه‌ک ئیشی داوه ‌به ‌(رزگاری حاجی کایلی) شه‌ریکی من لێره‌دا بۆ کاک دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید که‌ له ‌ره‌فتاردا جیاوازی نیه ‌له‌گه‌ل عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌م چه‌ند ئیشه‌ی کۆمپانیای عه‌قاری بۆ ئه‌ژمێرم تا هاولاتیانیش روی ره‌شی دانایان بۆ ده‌رکه‌وێت که ‌ئێستا خۆی هه‌لواسیوه ‌به‌ کاک ناوشیرواندا و ریفۆرمخوازه‌
ا. نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی شه‌قامی مه‌وله‌وی
ب. نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌قامی قه‌نات
ج. پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌رۆی راپه‌رین که ‌هیچ مه‌رجێکی ئه‌ندازیاری تێدا نیه‌ و ده‌بوایه ‌تێکه‌له‌ی کۆتای سه‌ر رێگاکا به حادیله ‌بکوترایاته‌وه ‌و ئێم تیتی %95 بدایه‌ به‌لام به‌فه‌رمانی کاک دانا نه‌کوترایه‌وه ‌نه‌کا دارکه‌وێت که ‌ئه‌و تێکه‌له‌یه‌ی بۆیان هێناوه ‌تایپی ئه‌ی نیه ‌و قورکرا به‌سه‌ر خه‌لکی گه‌ره‌کي راپه‌ریندا
د. شه‌قامی سلێمانی تاسلوجه ‌که ‌به‌پاره‌یه‌کی خه‌یالی دراوه ‌به ‌نه‌وزاد ناوێک و رزگاری شه‌ریکی دانا به ‌بری بیست و پێنج ملیار و گۆرانکاری زیاتر له‌ سه‌دا 40ی بۆ کراوه ‌له‌ کاتێکدا به ‌پێی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نابێت گۆرانکاری زیاتر بێت له‌%7 پرۆژه‌که ‌که‌ ئێستا بودجه‌ی پرۆژه‌که ‌نزیکه‌ی سیو شه‌ش ملیار تێپه‌ریوه ‌ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی دانا خۆی به ‌سه‌یاره‌ی رزگار و نه‌وزاد سه‌ردانی پرۆژه‌که ‌ده‌کات‌
من له ‌ئێستادا ته‌نها ئه‌م چه‌ند ئیشه‌ی رزگارم بیره که ‌به‌دلنیایه‌وه ‌ئیشی تری زۆره ‌به‌ناوی کۆمپانیای جیاجیاوه‌‌
3. پرۆژه‌ی پارکی دایک پاش ئه‌وه‌ی سێ کومپانیا منافه‌سه‌یان هه‌بو (کوردیه‌ک و ئێرانیه‌ک و لبنانیه‌ک) به‌بریاری دانا درا به‌کۆمپانیا لوبنانیه ‌که ‌له‌کاتێکدا سێهه‌م بو له‌روی نرخ لێدانه‌وه‌ کوردیه ‌که ‌یه‌که‌م بو و ئێرانیه‌که‌ش دوهه‌م بو به‌لام لیژنه‌که ‌ئاگادار کران که‌ ده‌بێت به‌بریاری پارێزگار بدرێت به‌ کۆمپانیا لوبنانیه ‌که ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی کاک دانایان زۆر کردوه ‌یه‌کێک له‌خزمه‌ته‌کانیش که ‌زۆر که‌س بینویانه ‌هێنانی چه‌ند کچێکی لوبنانی ببو بۆ کاک دانا له ‌یانای ته‌لاری خێزانی له‌ملا و لای دانیشتبون و ماچیان ده‌گۆریه‌وه ‌و سه‌مایان بۆ ده‌کرد
داواکارم که ‌به‌رێز کاک نه‌وشیروان ئه‌و گه‌نده ‌پياوه‌قێزه‌ونه ‌له ‌خۆي دور بخاته‌وه‌تا چي تر ئه‌و گه‌نده‌لانه‌ نه‌بنه‌ نوێنه‌ري کاک نه‌وشیروان
چاوه‌روانی به‌شی دوهه‌م بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە