گەندەڵییەكانى بەڕێوەبەرى سەتەلایتى گەلى كوودستان
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
من ڕۆژانە خۆم ئەكەم بەناو سەتەلایتى گەلى كووردستاندا ... هەر كەداخیلى ژوورەوە بووم سەیرى لەوحەى ئیعلانات ئەكەم ، بۆئەوەى تەنها بە بڕیارەكانى (جەمال حوسەین) پێبكەنم ، ئەم جەمالە كە بزووتنەوە بوو بەشەڕواڵێكى كوورتەوە هاتە ناو یەكێتى . ئێستا نانى خەڵك ئەبڕێ و قەتع ڕاتبیان ئەكات ! وەك ئەوەى كەس نەیناسێت چ پێاوێكەو چ بێمۆڕاڵێكە ! جەمال پیاوى خەڵكەو خۆى گەرمەژنەى دەسەڵاتێكى ئێكسپایەرو گەندەڵ و نابووتە ، ئەم كابرایە خۆى سەعات 11 ى نیوەڕۆ بەچاووى خەواڵوەوە دێت بۆ دەوام كەچى خەڵك لەسەر دە دەقیقە دواكەوتن موحاسەبە ئەكات ،ئایا ئەمەڕاستە ئەى بەڕێوەبەرى گەندەڵ و گەنەخۆر ؟ جیاوازى ئەكات لەدەوام كردندا لەنێوان كووڕو كچەكاندا ! بێژەر هەیە لەهەفتەیەكدا یەك شەو (تەنها یەك شەو دەوام ئەكات) پێشى ناڵێت بەرى چاووت بەكللە لەكاتێكدا كەلە كۆمپانیاى ئەزمڕ ئێر بۆ كاروبارى فڕۆكەوانى و گەشت و گوزارى ئاسمانى كارمەندەو بەئاسانى دەوامەكەى بۆ گونجێنراوە یاخوود خوێنكارەو بەئارەزووى خۆى دەوام ئەكات ! ئێمە لێرەدا ئەپرسین جەمال حوسێنى بەڕێوەبەرى سەتەلایتى گەلى كووردستانى یەكێتى ئەمە ڕاستە ؟ جەنابى بەڕێوەبەرى داد پەروەر ؟ لەم ڕێگەیەوە تۆ خۆت گەندەڵیى بڵاوئەكەیتەوە بەسەر كارمەندەكانتدا ، تۆ كاتى خۆى ستاندى كامێرایان پێ هەڵئەگرتیت ئێستا لەخۆت بایى بویت .. ئەى جەنابى بەڕێوەبەرى ناداد پەروەر ، ئەمەیە ئیدارەدانەكەت ، پف لەخۆت و لە سەتەلایتەكەت ، ئەگەر لەسەر ئەم نووسینە بەخۆتا نەچیتەوە ئەوا ناوى هەموو كچانەت بۆ بڵاو ئەكەینەوە ، بەبەڵگەوە ! كەچۆن دەوام ئەكەن ! بەنووسخەى لیستى تەوقیعى هاتن و ڕۆشتنیشەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست