کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە رەعییەتەكان دەخەینە بازاڕاوە (بۆ هەریەك لە نۆكەرەكان، جەمال عەبدوڵا و ئازا حەسیب قەرەداغى)

Monday, 14/09/2009, 12:00


بەداخەوەم كە هەندێكجار دەبێت دەست لەكارەكەمان هەڵبگرین و وەڵامى ئەو نۆكەرانە بدەینەوە كە گەورەكانین گڵۆپى سەوزیان بۆ داگیرساندوون بۆ ئەوەى هێرشبكەنە سەرگەنجە جوامێرەكان و قەڵەمە بوێرەكانى ئەم وڵاتە، تەنانەت هەندێكجار مافى ئەوەشیان پێداون كە دەست بەرن بۆ كچ و ژنە ماندووەكانى ئەم جڤاتە، هەرچەندە مەبەستى دەسەڵاتى ئەم هەرێمە ئەوەیە كە ئێمە دووربخەنەوە لە كارە جدییەكان و خەریكمان بكەن بەو رەعییەتانە تاوەكوو گەندەڵییەكانى ئەوان لەبیربكەین، بەڵام لە هەركاتێكدا ئێمە قسەمان لەسەركردن، دەبێت ئەم لەشكرە قەڵم فرۆشانە بێدەنگ بن و سەرسامانە بەدیار حیكمەتى ئێمەوە دابنیشن.

دوو پیاو هەن من بە جیا لە هەموو رەعییەتەكان تەماشایان دەكەم، ئەوانیش جەمال عەبدوڵاى چاودێرى ماڵى عومەر فەتاح و ئازا حەسیب قەرەداغى نووسەرەكەى شەڕى ناوخۆیە، هەرچەندە كە من پێموایە دەبێت واز لەم پیاوە بچوكانە قسەبكەن تا خەڵك بچوكى ئەوان ببینێت، هەندێكجار دەڵێم ئاخر ئێمە بۆ دەبێت خۆمان بە كەسانێكەوە خەریك بكەین كە كاتیچك لەلایەن گەورەكانیانەوە رێزیان لێدەگرن كە كچ و ژنەكانیان لەگەڵ خۆیان هێنابێت؟ بەڵام ئیدى دەبێت بزانن كە هێزى وشەكانى ئێمە لەچیدایە.

جەمال عەبدوڵا ئەوندە بە سێبەرى نوسینەكانى ئێمە وەڕى تا عومەر فەتاح پێی سەرسام بوو و لەبەردەم ماڵەكەى خۆیدا حەواندییەوە و پاسەوانى دەرگاى ماڵەكەى خۆَیپێكرد، لەدواییشدا

كە عومەر فەتاح ویستى ماڵەكەى لە نزیكى نێچیرڤان بارزانییەوە بێت جەمالیشى بۆ پاسەوانى لەگەڵ خۆى برد، بەڵام بۆ یەكەمین جار لە مێژووى ئەم مەملەكەتە یەكێتى یەك پیاوى خۆى خستە بازاڕەوە و ریسواى كردبێت ئەوا ئەم عومەر فەتاحە بوو كە لە جێگرى سەرۆكى حكومەتەوە دەرى هێناو رەوانەى ماڵەوەى كرد، لەدواى ئەمەش عومەر فەتاح مانى لە كۆبوونەوەكانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى گرت، هەر لەگەڵ رەوانەكردنەوەى عومەر فەتاحیش بۆ ماڵەوە، جەمال عەبدوڵاشیان تڕۆ كرد و بێكار مایەوە، بەڵام ماوەیەكە دەست بۆ پاكى خەڵكى ئەم وڵاتە دەبات و دەیوێت نەخۆشییەكانى خۆى بەسەر ئەم خەڵكانەوە ساغ بكاتەوە، خۆشبەختانە ماوەیەك لەمەوبەر هاوكارەكانم خستیانە بازاڕەوەو ئەویش خەریكە ئێستا لەڕێگەى دادگاكانەوە پاكاناى خۆى دەكات، بەڵام من لەبرى ئەو بم سەرم دادەخەم هەتاوەكوو مابم بە جوانى گەنجەكانى ئەم وڵاتە ناوەڕم، ئاخر ئەگەر ئێوە تووشى پەتاى ئیهمالى و فەرامۆش بووبێتن ئەوا وشەكانى ئێمە لە هێزى جەنەڕاڵە حەكیمەكان دەچێت.

بەڵام من دەمەوێت بەر لەوەى هیچ قسەیەك لەسەر ئازا حەسیب بكەم داواى لێبووردن لە حەسیب قەرەداغى بكەم و سلاِوى پیاوە گەورەكان و فەیلەسوفەكانى بۆ دەنێرم، سوپاست دەكەم كە لە خزمەتى ئەدەبەبا عومرێكت بەسەربرد، بەڵام دڵنیام ئەگەر ئێستا لە ژیان دابووایت لە دوواى ئەم نووسینەم دەستخۆشیت بۆ دەناردم، ئاخر كوڕەكەت ئەوەندە سووك بووە نیوەى ئەم وڵاتە سەرى خۆیان هەڵگرت كەچى ئەم خەریكى چەپڵە لێدانە بۆ ناعەدالییەتەكانى بەرپرسەكان، لە كاتێكدا كە كوردستانیش بەدەست شەڕى حیزبەكانەوە دەیناڵاند و گەنجەكانى ئەم هەرێمەى كردە قوربانى حەزى پیاوە گەمژەكانى دەسەڵات، كەچى جەنابى حەسیب قەرەداغى كە نیوەى مناڵیم بەدیا شیعرەكانى تۆوە تێپەڕند، كوڕەكەت هانى كوشتنى براكانى دەداو لەڕۆژنامەو تەلەفزیۆنەكان بانگى بەردەوامى ىخوێنى دەكرد، ببوورە جەنابى حەسیب قەرەداغى پایە بەرز كووڕەكەت سووكى كردیت ناوەكەى تۆى كردووەتە بە پێناسى خۆیی و لەژێر ئەم ناوەوە خەریكى جنێودانى خۆیەتى، بەڵام لەبەر گەورەیی جەنابت حەسیب قەرەداغى ئەمجارە قسە لەسەر كوڕەكەت ناكەم، بەڵام ئەگەر ئەمجارە قسەمان لەسەرى كرد نەك پارە خواردنەكانى بەڵكوو هەرچى كارى نائەخڵاقیش هەیە دەیخەمە بەردەستى خوێنەرەكان، بەڵام گەورەیی تۆ ئەمجارە رزگارى كرد بەڵام دڵنیابە كە جارێكى دیكە دەیخەینە بازاڕەوە و دەبێت ئەیش ئەوەندە ریسواببێت كە رووى نەبێت قسەبكات بەڵكوو رێگەى دادگاكان بگرێت.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە