ئارى هەرسین لەبیجامەى خەتخەتەوە بۆ مۆنیكاى 2011
Monday, 13/06/2011, 12:00
نامەوێ چاوى خوێنەرانى بەرێز ماندوكەم هەرلەبەر ئەو هۆیەشە راستوخۆ خۆم هەڵئەدەم ناو ئەو گۆمە قوڵەى مەلە كردن تیا خۆشە , مەلكردنێك كە ئەوان خۆیان بە خاوەنى گۆمەكە دەزانن و بەڵام مەلە نازانن بۆیە ناچا بەبەردى گەورە گۆمەكە ئەشڵەقێنن ئیتر گوێ بەوە نادەن ئەم گۆم
خەڵكتیا مەلە ئەكات یان نا , لەم رۆدا دەسەڵاتى كوردى و دەستو پێوەندەكانى نمونەى ئەو بەرد وەشێنانەن كە مافى خەڵك دەخۆن ,
خوێنەرانى هۆشەویست دەسەڵاتى كوردى بە تایبەتى پارتى و بنەماڵەى بارزانى دڵیان بەكەسانێك خۆشە كەتا ئەم تەمەنش بە بیجامەیەكى خەت خەتى سپى لەبەردەرگا مالێكى تەنگو تاودا دەوەستا , بەڵام خۆش ئەوەیە ئەم پارتیانە بیجامەیەك ئەكەن بەقوربانى شەرواڵێكى ماندووى كوردایەتى و پاداشتى شەرواڵ بە سەرهەڵگرتنى و دەرپەراندنى بۆ بیجامەى
تازە هەستاو لەخەم دەدەنەوە ,
خۆش سیستەم كەسێك لە بیجامەى خەتخەتەوە بگەیەنیت بە مۆنیكا2011و شوقە لە قەیوان سیتى و نانو گیرفانى پرووحیمایەى چەقۆ وەشێن بكەیتە ئامرازێك بۆلێدانو زەبرو زەنگ ئەبێت چ دڵێكمان بەم دەسەڵاتە بۆگەنەبێت ,
زۆرن نمونەى ئاریەكان یان هەرسینەكانى ناو دەستارى كوردەوارى ,ئەم زاتانە وەك كەوى ناو قەفەز وان لەپێناو رۆحى خۆیان كەوەكانى تر دەكەن بە قوربانى ئارى هەرسین نمونەى ئەو كەوەیە كە ئەیەوێت گەلەكەى بكاتە قوربانى دەستى نادات پەروەرى ,
پارتیەك بە هەمو فكرو ئایدیایەكیەوە یاخود بەو عەقڵە بەستراوەیان بەجامانەى سور بیرێك لەوە نەكەنەوە كە هەرسینێك چۆن ئەكرێ بە پاڵەوانى ناو شاشەكان و گاڵتە بە موقەدەساتى كوردەوەبكات یاخود بڵێ گەنجانى سلێمانى دەستى بێگانەیان لە پشتەو لە دەرەوە ئاراستە دەكرێن هەڵبەتە دۆریە گەر بتەوێ گەنجە گوڵ بەدەستەكانى مەیدانى ئازادى بەراورد كەیى بەپاڵەوانەكانى 31 ئابو دزەكانى دوایى راپەرین ئەم قسانەى ئارى پرن لە دۆر كە شایەنى ئەوە چونكە ئەویش پریەتى لەدرۆى فكرى كە خۆشى برواى بەو قەنجەربەلاقەوەنیە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست