كۆنگره و گۆرانكاری
Thursday, 13/09/2012, 12:00
ماوه‌یه‌كی درێژه حزبی شیوعی كوردستان له پاشه‌كشێدایه، هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌ندامانی حزب هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانن و زۆریك له ئه‌ندامه ووشیاره‌كانی نیو حزب گه‌یشتنه ئه‌و تێگه‌یشتنه كه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت له رێگای تێكوشانی نیو حزب هیچ گورانكاریه‌ك ئه‌نجامدرێت، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ حزب به‌رێوه ده‌به‌ن پالپشتیان هێزو ئیمكانیه‌تی (پدك و ینك) ه. كه چون پێشتر یه‌كێتی سوڤیتی جاران بوو، له پێناو ئه‌م پالپشتیه‌ی سوڤیت بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاتی حزب، حزب كرابووه ئامرازیك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سوڤیت، ئێستاش ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به‌هێز بوونیان له نیو حزب، حزبیان كردۆته ئامرازێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی (پدك). ماوه‌یه‌كی درێژه ناره‌زایه‌تی له نیو رێكخستنه‌كانی حزب هه‌یه، به‌لام دوایی شكسته گه‌وره‌كه‌ی 25ی ته‌مووزی 2009 ناره‌زایه‌تیه‌كان ته‌قینه‌وه و گه‌یشتنه نیو هه‌موو رێكخستنه‌كانی حزب, تا كار گه‌یشته تاوانباركردنی سه‌ركردایه‌تی حزب به گه‌ندل و وابه‌سته‌بوون به هێزه گه‌نده‌كانی كوردستان. به‌لام به هۆی پالپشتی پدك له‌م سه‌ركردایه‌تیه ناره‌زایه‌تیه‌كان سه‌ركوت كران. له ئه‌نجامدا كومه‌لیك هاورێیان له نیو رێكخستنه‌كانی حزب دوورخسته‌وه به بیانووی جیا جیا. هه‌رچه‌ند تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و هاورێیانه‌ی خۆیان به شیوعی ده‌زانن چ له ده‌ره‌وه‌ی حزبن چ له ناو رێكخستنه‌كانی حزبن، نارازین له‌م سیاسه‌تی كه سه‌ربه‌خۆی حزبی خستۆته گومانه‌وه، به‌لام به‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد، پارسه‌نگی ره‌وتی درێژه‌دان به پاراستنی ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر حسابی هه‌لویسته‌كانی حزب به‌هێزتره.
ماوه‌یه‌كی زۆره شیوعیه‌كانی كوردستان چاوه‌روانی كونگره بوون تا بتوانن گورانكاریه‌ك ئه‌نجامدن و حزب له‌م وابه‌سته‌یه‌ی رزگاری بێت و بگه‌رێته‌وه سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ر، به‌لام سه‌ركردایه‌تی به شێوازیك كونگره‌ی ئاماده‌كرد كه نه‌توانرێت هیچ گورانكاریك بێته پێشه‌وه ئه‌وه‌ش له رێگای دوور خستنه‌وه‌ی هاورێیانی به هه‌لویست له كۆنگره و هێنانی ئه‌وانه‌ی كه له پاش دوراندنی خۆیان بێجگه له وابه‌ستبوونیان به سه‌ركردایه‌تی حزب هیچ رێگایه‌كی تریان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه‌ته‌وه. كۆنگره پر كرابوو له‌م شێوازانه، یه‌كێ له‌مانه كه‌مال زه‌هاوی بوو كه پاش ئه‌وه‌ی به‌عس روخا و ده‌نگۆی بوونی په‌یوه‌ندی به به‌عسه‌وه ئاشكرابوو، به بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌كه‌س بكات و خۆاحافیزی له هاورێیه‌كانی بكات حزبی به‌جێهێشت و خۆی گه‌یانده نه‌رویج و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی به حزب و هاورێیان پجراند (له كاتیكدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزب بوو) و له ناوه‌ندی حزبیش قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر شێوازی هه‌لاتن و گومانه‌كانی بوونی په‌یوه‌ندی به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به‌عس كرا. له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساله‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به حزب و رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزب نه‌بوو، به‌لام سه‌ركردایه‌تی حزب بۆ دروست كردنی لایه‌نگر بۆ خۆیان له نیو كۆنگره هێنایانه نیو كۆنگره، له كاتیكدا ده‌یان تێكوشه‌ری راسته‌قینه به چه‌ندین شێوه‌ی نادیموكراتی له كونگرا دورخرانه‌وه. بۆیه ئێستا زۆریك له ئه‌ندامانی حزب گه‌یشتونه ئه‌م راستیه كه له رێگای كونگره و تێكوشانی نیو حزب ناتوانرێت هیچ به‌رامبه‌ر ئه‌م خۆ سه‌پێنه‌رانه‌ی نیو سه‌ركردایه‌تی حزب بكرێت.
تێبنی: كاتی ناوی سه‌ركردایه‌تی نووسراوه مه‌به‌ست ئه‌و سێ كه‌سه‌ن كه خۆیان له رێگای پالپێشتی پارتی به‌سه‌ر حزب سه‌پاندووه چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه ئه‌وانی تر ته‌نیا موچه‌خۆرن و گوێرایه‌لی ئه‌وانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست