دایکه‌ شابانو مه‌ندانه‌ دایکی شاهنشا کۆرشی مه‌زن دایکمه‌.... نه‌ک حه‌مایل ده‌خیله‌که‌ی پارتی....

Saturday, 30/07/2011, 12:00



ژنه‌ ناوداری کورد شابانو مه‌ندانه‌ دایکی شاهنشا کۆرشی مه‌زن،یه‌که‌م فه‌رمانڕه‌وای سه‌ر ڕووی زه‌مین که‌ یاسای مافی مرۆڤایه‌تی داناوه‌.سه‌یری دایکانمان بکه‌ن!چه‌ند جوان وچه‌ند به‌ خۆشه‌ویستی په‌روه‌رده‌مان ده‌که‌ن.دایکانی کورد مێشکی مناڵانی ده‌کاته‌ گه‌نجینه‌ی زیره‌کی و ووته‌ی نایاب وفێری خۆشی ژیان و مافی مرۆڤ وسه‌ربه‌ستیان ده‌که‌ن .نه‌ریتی ڕۆڵی دایکایه‌تی کورد به‌ په‌یامێکی پڕله‌ ئامۆژگاریه‌وه‌ له‌ دایکانی گه‌وره‌مانه‌وه‌ شابانو مه‌ندانه‌ کچی ئه‌ستیاگی چواره‌م ئیمپراتۆری ماد ودایکی مه‌زنترین مرۆڤی سه‌رزه‌مین وشاهنشا کۆرشی ئیمپراتۆری ماده‌.دایکی زانا مناڵی زانا په‌روه‌رده‌ ده‌کات . راسته‌،ده‌ڵێن دایک فێرگه‌ی منداڵه‌. زانایه‌کی گریکی پتر له‌ دووهه‌زار ساڵ نوسیویه‌تی،ده‌خوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببن به‌ مرۆڤێکی مه‌زنی وه‌کو شاهنشا کۆرش کوڕی شابانو مه‌ندانه‌.
حه‌مایل خێزانی سێیه‌می ژه‌نه‌راڵێکی قولابی و خاوه‌نی ئاشبه‌تاڵێکی پرکاره‌سات ،دایکی مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی سیویه‌کی ۳۱ ئاب ، داپیری مه‌سرور بارزانی تیرۆرست و رۆژنامه‌نووس کوژ قه‌ڵه‌م کوژ ، داپیره‌گه‌وره‌ی ئه‌و کوڕه‌ شه‌ش ساڵییه‌ی که‌ له‌ کۆنسێرته‌ شومه‌که‌ی ۱۳ سێزده‌ی پارتی که‌ باسیان کرد که‌ وتبووی که‌رکوک ڕزگارده‌که‌م ، حه‌مایل زڕداپیری نێچیربارزانی ئه‌و نێچیره‌ی که‌دروست بووه‌ به‌س بۆ گه‌نده‌ڵی،له‌سه‌رحسابی خه‌ڵکو هاونیشتیمانیان وخه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووت،حه‌مایل خوشکی گه‌وره‌ی هۆشیار زێباری ئه‌و که‌سه‌ی که‌پلانو نه‌خشه‌ی کوردستانی بۆ حکومه‌تی فاشستی تورکیا ئاشکرا کرد .
که‌س ئه‌و هه‌قه‌ی نیه‌ حه‌مایل بکاته‌ دایکی نه‌ته‌وه‌ی کورد، وه‌ ئه‌مرۆ خۆش به‌ختانه‌ هاونیشتمانیان ده‌زانن و تێگه‌یشتون و قبوڵ ناکه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی خاین خه‌ڵک بگه‌وجێنێت. مه‌سعود بارزانی به‌زۆری تووشی ئه‌مری واقیعمان ده‌کات ، ئه‌مرێکمان له‌سه‌ر به‌واقیع ده‌کات ، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی حه‌مایلی دایکی ڕاکێشی ناو دنیای سیاسه‌ت ده‌کات و نیازی وایه‌ خانه‌نشینیه‌کی موحته‌ره‌میش بۆ دایکی ببڕێنێته‌وه‌ و له‌ پرێکا لێمانی کردوه‌ته‌ که‌ڵه‌گا ، ئه‌ی باشه‌ بۆجارێک حه‌مایل به‌ناو دایکی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ماندیت شه‌کرێک بشکێنێت قسه‌یه‌ک بفه‌رمووێت له‌ میدیاکان . وه‌کوهاونیشتمانیه‌ک ده‌مه‌وێت بزانم ئایا حه‌مایل مه‌وقیفی چی بوو به‌رانبه‌ر ئاشبه‌تاڵ ؟ ئایا له‌ ۳۱ سی ویه‌کی ئاب مه‌وقیفی چ بوو پێی ناخۆش بوو ؟ که‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی تیا کوژرا له‌شه‌ڕی خۆبه‌خۆیی کورد کوژی ....
وه‌زۆر پرسیاری دیکه‌ش ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
ئه‌گه‌ر دایکێکی باش بوایه‌ ، چۆن دکتاتۆرێکی به‌رهه‌م ده‌هێنا ، چۆن دزێکی به‌رهه‌م ده‌هێنا !
دایکه‌ شابانۆ مه‌ندانه‌ دایکمه‌ ، چوونکه‌ توانیویه‌تی شاهنشا کۆرشی مه‌زن په‌روه‌رده‌ بکات، شاهنشا کۆرش توانیویه‌تی یه‌که‌م فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ر ڕووی زه‌مین که‌ یاسای مافی مرۆڤایه‌تی داناوه‌


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە