لە کۆی ٨ هەزار کورد تەنها ٥٥ نەفەر بەشدارییان لە بەناو کۆنفرانسەکەی قوباد تاڵەبانی کرد.
Saturday, 25/06/2011, 12:00
گەورەترین ژمارەی ڕەوەندی (جالیەی) کوردی لە ئەمەریکادا کەووتوونەتە شاری (ناشڤیل)ی پایتەختی وویلایەتی تێنەسی، زیاتر لە ٨ هەزار کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان نیشتەجێی ئەم شارەن و زۆربەی زۆریشیان کوردەکانی باشوری کوردستانن (کوردستانی عێراق)ن، لە ڕۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠١١ گرووپی لاوانی سەر بە قوباد تاڵەبانی بەناو کۆنفرانسێکیان لەو شارەدا بۆ ناساندنی (جینۆسایدی دژ بە کورد) سازکرد، هەرچەندە زیاتر لە مانگێک دەبێت خودی قوباد تاڵەبانی و تاقم و گرووپە مەسینە هەڵگرەکەی ئاگاداریان بۆ ئەم مەبەستە بڵاو دەکردەوەو لە ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکانی یەکێتیشەوە بانگەشەیان بۆ ئەم بەناو کۆنفرانسە دەکردو قوبادیش دەیان و دەیان هەزار دۆلاری بەناوی ئەم کۆنفرانسەوە دابەش کرد بەسەر تاقم و گرووپەکەی خۆیدا هەر بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بێت کۆمەڵە خەڵکێک بەم ناوەوە کۆ بکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەی خەونەکانی قوباد و تاقمەکەیەوە لە کۆی زیاتر لە ٨ هەزار دانیشتووی ئەو شارە تەنها ٥٥ نەفەر بەشداری ئەو بەناو کۆنفرانسەیان کرد، وە لەو ٥٥ نەفەرەش ژمارەیەکیان کوردی دانیشتووی وویلایەتەکانی تر بوون و لەسەر ئەمری قوباد تاڵەبانی پارەی سەفەر (تەیارە و ئوتێل و خواردن)یان بۆ سەرف کردبوون و بە تەنها بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژەدا لەوێوە ئیستیدادی کردبوون. ڵەم بەناو فۆنفرانسەدا هەرچەندە زۆربەی کاتەکە بۆ خواردنی (دۆڵمە و بریانی و کەباب) تەرخان کرابوو چەند بابەتێکی بەناو لێکۆڵینەوەی کرچ و کاڵ و سادەو دوور لە واقیعی تیادا باسکرا کە لە ئاست باسکردنی ئەو تاوانە گەورە میژووییەدا نەبوو کە دژ بە میللەتی کورد ئەنجام دراوە، ئەمە جگە لەوەی بە خۆدی قوباد و گرووپەیەشیەوە نەیان توانی سەرنجی یەکێک لەو میدیایانەی ئەو شار و وویلایەتە بەلای خۆیاندا ڕاکێشن و لە هیچ یەکێک لە میدیاکان هەر باسی نەکرا، وە لەو ٥٥ نەفەرەی ئامادەی ئەم بەناو فۆنفرانسەش بوون دوو سێ هەرزەکاری ئەمریکی تیادا بوو کە لە لایەن گرووپە مەسینە هەڵگرەکەی قوبادەو بە تەکلیفێکی زۆر و بە ناوی نان خواردنی ڕۆژهەڵاتییەوە هێنرابوونە ئەوێ، وە شیاوی باس کردنە کەسایەتیەکی کوردستانی باکوور بە ناوی (کانی غوڵام) کە لە واشنتۆنەوە بە داوەت نامەی خودی قوباد تاڵەبانی هێنرابوویە ئەوێ لە بەردەم ئەو ژمارە کەمەی ئامادەبوواندا زۆر بە توندی ڕەخنەی لە ڕێکخەرانی ئەو بەناو کۆنفرانسە گرت و زۆر بە ئاشکرا پێی ووتن کە زۆر شەرمە بۆ ئێوە لە جالیەیەکی کوردی ٨ هەزار کەسی نەتان توانیوە لەم ٥٥ کەسە زیاتر بهێننە ئێرە!!!!.
خوێنەرانی کوردستانپۆستی ئازیز:
((قوباد تاڵەبانی بەهۆی هاتنی باوکیەوە بۆ واشنتۆن خۆی بەشداری ئەم بەناو کۆنفرانسەی نەکردوو لە جیاتی خۆی نەجات عبدللەی ناردە ناشڤیل، کە خودی قوباد و ئەندامانی یەکێتی لە ئەمریکا دەزانن نەجات عبدللە خاوەنی چ کەسایەتیەکی ئاست نزمە و لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە لە نێو خۆیاندا بە چی ناسراوە)).
ئەمە ئاستی کارو کردەوەکانی قوبادی جەلال تاڵەبانی و گرووپە مەسینە هەڵگرو ماستاوچی و دارودەستەکەیەتی کە ساڵانە بڕی میزانیەکەیان ٤٥ ملیۆن دۆلارە کە بۆ (نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا) سەرف دەکرێت، لە کاتێکدا ئەم بەناو (نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە)ی واشنتۆن هەرچی سیفەتی ڕەسمی یە نیەتی و حکومەتی ئەمریکا مامەڵەی ئیداری و ڕەسمی لەگەڵدا ناکات و تەنها شوێنی ڕەسمی و باوەڕپێکراو لە لایەن ئیدارەی ئەمیرکی و وەزارەتی دەرەوە تەنها (باڵوێزخانەی عێراق) و خودی سەفیری عێراقە، وە ئەم بەناو نوێنەرایەتییەی حکوومەتی هەرێم بە خودی قوبادیشەوە لە ٨ کەس تێپەڕ ناکات و لەو ٨ کەسە دوو سێیەکیان ئەمریکین وەک فەرمانبەر دەوام دەکەن، وە هیچ کەس نازانێت و کەسیش بۆ نیە ئەو پرسیارە بکات بۆ قوبادی جەلال تاڵەبانی ئەم میزانیە ٤٥ ملیۆن دۆلارییە چۆن سەرف دەکات!!!، ئەوەی لەناو ڕەوەندی کوردیدا ئاشکرایە و بۆ خۆی و دواتریش بۆ هەریەک لە (دەسکۆ شێروانی و نەجات عبدللە) و ئەو ستافە مشەخۆرەی بە ناو نوێنەرایەتی داناوە، هەروەها خودی قوبادیش لە پارەی ئەو میزانییەیە چەند ڕێکخراوێکی لاوانی (٢ بۆ ٣) نەفەری درووست کردووە لە وویلایەتەکانی (ڤێرجینیا، تێنەسی، جۆرجیا، تەکساس، ئەریزۆنا، کالیجۆڕنیا) کە هەرچی ئەرک و خزمەتە نیانەو هەر لەبەر ئەوەی لایەنگری قوباد و باوکی قوبادن مووچە و میزانیەو نەسریەیان بۆ سەرف دەکات بێ ئەوەی لێیان بپرسێتەوە ئەو پارانە چۆن سەرف دەکەن، وە زۆربەی ئەو گەنج و لاوانەی دوای قوباد کەوتوون لە پێناوی مەسڵەحەتی پارەو سەفەر و ئاهەنگ و پارە سەفکرنە خۆڕاییانە دوای کەوتوون و هەرچی ناوی پیرۆزی کوردایەتییە نایزانن و تەنها ئیشیان مەسینەهەڵگری و پیاهەڵدان و ماستاو کردنە بۆ قوباد و لە هەمان کاتیشدا جاسووسی کردنە بەسەر ئەندامانی گۆڕان و لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆنەوە، بۆ نموونە قوباد تاڵەبانی لە شارێکی وەک ناشڤیل دا کە تەواوی ڕێکخەستنەکانی یەکێتی بە قاعید و قواعیدیانەوە لە کەرتێکی ١٠ نەفەری تێپەڕ ناکات، نزیکەی ٤ ڕێکخراوی لاوانی درووست کردووە کە هەریەکەیان بە ناوێکەوەیە بە جۆرێک لە جۆرەکان پارەیەن بۆ سەرف دەکات، بۆ نموونە (ئازاد سەمین) کە بەرپرسی کەرتی یەکێتییە و یەکێکە لە جاسووسەکانی قوباد بەرپرسی یەکێکە لە ڕێکخراوەکان و لە دوو ڕێکخراوی تریشدا ئەندامە، براکەی کە ناوی (جەمیل سەمین)ـە بەرپرسی ڕێکخراوێکە و لە دوو ڕێکخراوی تردا ئەندامە، بە کوردی و بە کورتی تێکڕای هەر بۆردی هەرچوار رێکخراوی لاوانەکەی قوباد لە نێوان ٢ بۆ ٣ بنەماڵەدا تێپەڕ ناکات و کۆی گشتی ئەندامانی هەر چوار ڕێکخراوەکەش لە (١٥ بۆ ٢٠) نەفەر تێپەڕ ناکات، ئۆفیسیان بەکرێ بۆ گیراوە و پڕکراوە لە کەل و پەلی نوێ و بەکار نەهاتوو بە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەم لاوە گەندەڵ و مشەخۆرانەی قوباد تاڵەبانی داوامی تیادا بکەن و خزمەتێکی تیادا پێشکەش بکەن.
ئەم هەڵس و کەوتە گەندەڵییانەیەتی قوباد تاڵەبانی و تاقمە مەسینە هەڵگرو دزو مشەخۆرەکەی بۆتە جێگای ناڕەزایی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئەمریکا، چونکە وا بۆ زیاتر لە ٦ ساڵ دەچێت ئەم قوباد تاڵەبانیە بەڵێنی درووست کردنی لۆبیەکی بەهێز و یەکگرتووی کوردی داوە بە جالیەی کوردی بەڵام هیچ کاریشی بۆ نەکردووە، هەموو کارەکەی هەر ئەوەندەیە کۆمەڵێک مەسینە هەڵگر و ماستاوچی و شەلاتی و دەم ڕووتی وەک (ئازاد سەمین، ئالانی جەمیلە، گۆڕان ڕەحیم، سەروەر عەوێز، جەمال دەربەندی، سامی ساڵەیی، نیاز قەرەداغی، قارەمانی فیتەر، ڕێباز قەرەداغی، هەردی شێخ قادر، احمد جاف، نەجات عبدللە، ئارا ئالان، سەرکەوت ئارۆ و......)ی دوای خۆی خستووە و بە هەموو شێوەیەک خەریکی پارە سەرفکردنە بۆیان نەوەک ئەمانیش جیا ببنەوە و بچنە ناو گۆڕانەوە، وە هەر سەبارەت بەم نا ڕەزاییە لە سەرکار و کردەوە قێزەونەکانی قوبادی جەلال تاڵەبانی، دەسکۆ شێروانیش کە جێگری قوباد تاڵەبانیە لە نوێنەرایەتی حکوومەت لە واشنتۆن و لە هەمان کاتیشدا کارگێڕی لقی حەوتی پارتییە لە چەندین شوێن باسی لەوە کردووە کە (حیکمەت بامەڕنی) بەرپرسی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا چەند جارێک ناڕەزایی و شکات نامەی لە قوباد گەیاندۆتە (مەسعوود بارزانی) و (نێچیرەوان) و مەکتەبی سیاسی پارتی و تەنانەت لە کاتی سەردانیاندا بۆ کۆنگرەی ١٣ی پارتی دووبارە و سەدبارە حیکمەت بامەڕنی شکات و ناڕەزاییەکانی دووبارە کردۆتەوە، بەڵام هەروەک دەسکۆ شێروانی باسی کردووە(ڕێکەوتننامەی ستراتیجی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە ئەوەندە بەرژەوەندی گەورەی ئەو دوو بنەماڵەیەی تیادا پارێزراوە، هەر حساب بۆ قسەکانی حیکمەت بامەڕنی ناکرێت و قسەکانی وەک ئەوە وایە ئاسنی سارد بکوتێت و هەتا ماوە دەبێت سیر بخوات و زووڕنا لێبات).
ئەمریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست