کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیهان لەبەردەم سىَ بژاردەدا

Saturday, 04/03/2017, 1:51


سەدەى ‌ڕابردوو كورد بەگشتى لەدەرەوەى بازنەى سیاسەت و مامەلَەى وڵاتانى ناوچەكە و جیهان بو, سەربارى ئەوەى لەهیچ بەشێكى كوردستان كورد تەسلیم نەبوە و  هەمیشە لەشۆ‌ڕشدابوە دژى سیاسەتى نكولَى و توانەوە, لەدواى (سایكس بیكۆ), وە گرنگى بە نەتەوەكانى (عرب. تورك. فارس)درا, هەریەكێك لەم نەتەوانە زۆرى و زەحمەتیەكى گەورەیان لەگەلَ خۆیاندا خولَقاند و بەردەوام لە جەنگ و كاولكاریدابون, كورد تاكەنەتەوەى بێدەولَەت و بىَ مافى ناوچەكەنیە, بەلَكو نەتەوەى ترى بێدەولَەتیش هەن, نمونەى (ئەرمەن. ئازەرى. چەركەس. قیبتیەكان)هتد.. بەڵام گەورەترین نەتەوەى بىَ دەولَەت لە ‌ڕۆژهەڵاتى ناوە‌ڕاست كوردە, كە هەتائێستاش خاوەن دەولَەتێكى سەربەخۆى دانپێدراودانین!.
زهنیەتى فەرمان‌ڕەوایانى داگیركارى لە ناوچەكە هەمیشە كەرەستەیەك بوە بۆبەرهەم هێنانى ئەقلَى شۆڤێنى و ئیسلامى ‌ڕادیكالَ, ئەو دۆخەى ئەم‌ڕۆ دەگوزەرێت پاشخانێكى درێژى ئەو سیستەمەیە, كەواتە ئەم دەولَەتانەى ئێستالەناوچەكە بونیان هەیە, نابنە چارەسەرى كێشەكانى مرۆڤایەتى نەك بۆناوچەكە بەلَكو بۆجیهانیش, لەبرى چارەسەر بونەتە ژانەسەر و بەڵا, ئەو جەنگە یەك لەدواى یەكانەى لەم ناوچەیە ‌ڕویاندا و ئێستاش هەیە جگە لەچاوچنۆكى و زهنیەتى داگیركارى وڵاتانى سەردەست هیچیترنیە, جۆرە ئەقلَیەتێك دەولَەتانى ناوچەكە بە‌ڕێوەدەبات كە باوە‌ڕى بە دیموكراسى و پێكەوەژیان و ‌ڕاى جیاواز و  قبولَكردنى بەرامبەرنیە.
 سەربارى ئەمانەش وڵاتانى جیهان لەسەر و هەمویانەوە (‌ڕوسیا. ئەمریكا.ئەوروپا)بەردەوام پشتیوان و پشتگیریەكى سەرسەختى ئەم دەولَەتانەن لەبەر قازانجى ئابورى و سیاسى خۆیان, بەڵام دیكتاكتۆریەت و كێشە و یەكترقبولَ نەكردن و زهنیەتى جەنگەكان لەداهاتودا سنورەكانى ‌ڕۆژهەڵاتى ناوە‌ڕاست تێپە‌ڕدەكەن و دەچنە ناو ئەوروپا و ئەمریكاوە, لەبەر ئەمە دەبێت بەجدى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریكا بیرێكیش لە داهاتوى مرۆڤایەتى بكەنەوە و وەك ‌ڕابردوو هاوكارى ئەم دەولَەتانەى ناوچەكەنەبن.
ئێستا و لەسەر و بەندى كۆتایى هاتنى جەنگى داعشدا, لە‌ڕۆژئاواى كوردستان تاكەهێزى بەرپەرچدەرەوەى داعش و گروپە تیرۆریستیەكانیتر كوردە كە زۆرى نەماوە كۆتایى بەو زهنیەتە بێنىَ و سەركەوتنى گەورەى تۆماركردوە, هێزێكى كوردى كە تەواو ب‌ڕواى بە پێكەوەژیانى ‌ڕەگەزى و نەتەوەیى و ئاینى هەیە و ‌ڕێزلەمافى كەمەنەتەوەكانیتریش دەگرێت, لە باشورى كوردستانیش تاكەهێز كەداعش لەبەردەمیدا تواناى خۆ‌ڕاگرى نەبوو هێزى پێشمەرگەى كوردستان بو, هەرچى توركیاشە تاكە هێز لەبەردەمیدا حەرەكەتى شۆ‌ڕشگێ‌ڕى پەكەكە و گەلى كوردە لەباكورى كوردستان, كەبەردەوام نەیهێشتوە ببێتە ئەلَمانیاى سەردەمى هیتلەر. 
 گەر ‌ڕابردوو جەنگەكان و كێشەكانى ‌ڕۆژهەڵاتى ناوە‌ڕاست تەنها لەناوسنورەكانى ئێرەبوبێت, ئەوا ئێستا بە شێوەیەكى گەورەتر لەلایەن خودى دەولَەتانى داگیركەرەوە هەولَ دەدرێت و كارى سەرەتایشى بۆكراوە تەواوى جیهان بگرێتەوە, سەرەتاكەشى لەتەقینەوە یەك لەدواى یەكەكانى وڵاتانى ئەوروپیەوە بەدەركەوتوە. 
 داهاتوى ‌ڕۆژهەڵاتى ناوە‌ڕاست و جیهان دەكەوێتە سەر ئەوەى كە هاوكارى كام لایەن دەكرێت, لەنێوان سىَ هەلَبژاردەى سەرەكیدا(كورد. نەتەوە شۆڤێنیەكان. ئیسلامى ‌ڕادیكالَ), نەتەوە شۆڤێنیەكان و ئیسلامى ‌ڕادیكالَ, پێشترتاقیكراونەتەوە و هاوكارى كراون كە چین و ئەم كاولكاریە هەموى لەئەستۆى ئەوانە و لێى بەرپرسیارن,گەربۆجارێكیش بێت دەبێت دەرفەت بە كورد بدرێت و هاوكارى بكرێن ‌ڕۆلَى خۆیان ببینن, بۆ سەقامگیرى و ئاشتى لەناوچەكە كە جیهانیش لێى سودمەندبێت.
لە‌ڕابردوو ئێستادا گومانیش لەداهاتونیە كە هەروادەبێت, هەرچى گروپى تیرۆریستى و شۆڤێنى هەیە, بەهاوكارى دەولَەتى توركیا و سعودیە گەشەیان كردوە و بۆبەرژەوەندى شۆڤێنى ئەوان جەنگاون, تەنها لەبەرئەوەى گەلى كورد نەگاتە ئەوئاستەى دەستى بگات بە مافەكانى خۆى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە