ته‌نها ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه!
Sunday, 15/01/2017, 0:25
پڕۆسه‌ی ئاشتی و مێزی گفتوگۆ، باشتركردنی ڕه‌وشی ژیانی به‌ڕێز(ئۆجلان) له‌زیندان و دواجار ئازادبونی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانیتر له ناو ئه‌و جوگرافیه‌ی كه پێی ده‌ڵێن توركیا، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆغان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان خرانه گۆڕه‌وه، گرتنی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی و هاوسه‌رۆك و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و گرتن و داخستنی ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوسان و كپكردنی جیاوازیه‌كان و ڕێگه‌نه‌دان به ڕه‌نگه‌جیاوازه‌كان، ئاینده‌ی توركیا به‌ره و تاریكی ده‌بات.
ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌سه‌رناوی حزبه‌كانیان و به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێكه‌وتون كه‌هه‌نگاوی نه‌ژادپه‌رستی بنێن و گه‌لی كورد و دۆزه‌ڕه‌واكه‌ی بخه‌نه تابوته‌وه، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كانیان وه‌ك پێش‌و ته‌نێ خه‌ون نیه و به كرداری جێبه‌جێ یان كردوه و ده‌یكه‌ن، له‌ژێرناوی زیندوكرردنه‌وه‌ی زهنی عوسمانیه نوێ یه‌كان خه‌یاڵی ئه‌وه‌یان هه‌یه نه‌خشه‌ی وڵاته‌كه‌یان فراوانتربكه‌ن به‌داگیركردنی ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان.
توركیا به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا كه نكوڵیكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كوردانه له‌ناوخۆ و به‌هه‌نگاوه داگیركاریه‌كانی بۆ ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان، ئه‌وروپا و ئه‌مریكاشی له‌خۆی ڕه‌نجاندوه، سه‌رباری گرژی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ (عیراق. ئیران. سوریا. به‌شێكی زۆر و گرنگی كورد)، له‌ناوخۆی وڵاتیش به‌گرتنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، هیچ به‌ربه‌ستێكی له‌به‌ینی خۆی و په‌كه‌كه نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌توانین بڵێین ئێستا له توركیا ته‌نها (ده‌وڵه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه)، كه به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه چاوه‌ڕێ ناكرێ ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێت، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ماڵ وێران له‌ئارادایه، چونكه هیچ ده‌رفه‌تێكی بێ شه‌ڕ بونی نه‌ماوه!!.
سه‌رباری هه‌مووئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ئاشتی كورد، به‌پێی لێدوانێكی كه‌جه‌كه‌بێت، ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په له‌سه‌ر كوشتنی به‌ڕیز (ئۆجلان)، ڕێكه‌وتون و له‌ئێستاشدا ده‌رئه‌نجامی دوای كوشتنه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن كه ڕووده‌دات و چۆن ڕێگه‌ی لێ‌بگرن، توركیا به‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستای كه‌له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌ره له‌پێش له‌به‌رده‌میدا سه‌ره‌تا جه‌نگێكی ناوخۆیی قورس و وێران بونی شاره‌كان و دواتر دابه‌ش بونی وڵاته بۆچه‌ند ده‌وڵه‌تێك، چونكه ئێستا سیسته‌می جیهانی كارله‌سه‌ر وردكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كات.
ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك توركیا له‌دروست بونیه‌وه تا ئێستا چه‌ندین شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه‌ش هه‌ڵگیرسێنه‌ره‌كانی سه‌رئه‌نجام هه‌ركوردبون و نه‌ته‌وه‌كانیتری وه‌ك (عه‌ره‌ب. لاس. چه‌ركه‌ز. جۆرجی. ڕۆمانی. ئه‌رمه‌نی) هتد..بێ ده‌نگبون، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ناكرێ تاسه‌ر ئه‌وانیش هه‌ربه‌بێ ده‌نگی بمێننه‌وه چونكه ئێستا ڕه‌وشه‌كه له‌باره بۆ پێكدادانێكی گشتگیری نه‌ته‌وه‌كان و دروست بونی یه‌كێیتیه‌كی نه‌ته‌وه‌كان دژبه‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌ده‌په‌ش كه سه‌رمه‌شقی گه‌لانی ژێرده‌ستی توركیا ده‌كات ده‌توانێت سه‌رباری ڕیگریه‌كان ده‌وری سه‌ره‌كی ببینێت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی داگیركاریه‌كانی توركیا له‌ده‌ره‌وه و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی زهنی عوسمانیه‌كان له‌ناوخۆدا.
په‌كه‌كه وه‌ك حزبێكی پارتیزانی پێشكه‌وتو به‌فكر و شۆڕشگێڕێتی له‌جاران زیاتر ئێستا له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ردڵانه، سه‌رباری ئاسته‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌ت، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ده‌كریت، به‌هاری داهاتو ببێته ده‌ستپێكی دابه‌ش بونی توركیا گه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستای پاشگه‌زنه‌بێته‌وه و ڕوه و چاره‌سه‌ری هه‌نگاو نه‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست