کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆڕی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشور بۆ؟

Tuesday, 09/02/2016, 1:25


تا دێت خه‌ڵك له‌ حكومه‌ت بێ ئومێدترده‌بێت، باوه‌ڕی به‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان نامێنێت، ڕۆژبه‌رۆژ قه‌یرانه‌كان قوڵتر و خه‌ڵك برسیتر و ده‌سه‌ڵاتیش تێرتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بێ باكن به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆشیاندا ڕێكناكه‌ون و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها درێژه‌دانه‌ به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیان، بۆ چاوبه‌ستی كۆمه‌ڵگاش هه‌ر ڕۆژه‌ و له‌شوێنێك و به‌بیانویه‌ك درێژه‌ به‌كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن، تا وای نیشان بده‌ن له‌ ڕێكه‌وتندان، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، له‌ناچاریدا خه‌ڵكی ئێمه‌ به‌گشتی ڕووی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌ و یان به‌ته‌مایه‌ بڕوات، له‌كاتێكدا سه‌رباری زه‌حمه‌تیه‌كانی ڕێگای قاچاخ، به‌رچاوی ڕوون نیه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌خنكێت یان ڕزگاری ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌ كه‌ لایه‌نێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ بژێوی خه‌ڵك نادرێت، په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌كارخراون، به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ری خستۆته‌ سه‌ركه‌رتی گشتی و ئه‌ویشی ئیفلیج كردوه‌، دواجار له‌ڕێگه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌كرێت،  به‌گشتی ڕه‌وشێكی زۆرمه‌ترسیدارهه‌یه‌، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ و چه‌ندین قه‌یرانیتر، له‌هه‌مانكاتدا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی. 
له‌ دوو هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی یه‌كی ڕابردودا، ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌، (ڕۆشنبیران. سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان. چالاكوانی مه‌ده‌نی. ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. كه‌سایه‌تی)، له‌شاری سلێمانی له‌ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ دروستكردنی (تۆڕێكی فراوانی ناڕه‌زایه‌تی)له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كان له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تا كۆتایی به‌ فره‌ده‌نگی ناڕه‌زایی بهێنرێت له‌شه‌قامی كوردیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشترهه‌بوه‌، پچڕ پچر لیره‌ و له‌وێ خۆپیشاندانێك كراوه‌، به‌ڵام دواجار به‌هۆی یه‌كانگیری و كۆنه‌بونه‌وه‌ی ده‌نگه‌ناڕازیه‌كانه‌وه‌ له‌ده‌وری یه‌كتر و له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك تۆڕدا، ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌ سودی له‌ په‌رش و بڵاوی ناڕازیه‌كان وه‌رگرتوه‌، تادواجار ببینه‌، یه‌ك گروپ و له‌ژێر یه‌ك ئامانجدا بۆ. 
فشارخستنه‌ سه‌رده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی تا پێ یان بڵێین ئیتر به‌سه‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی ئێستایان بچنه‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ ئیدی كۆتایی به‌ (نه‌بونی موچه‌. نیو موچه‌. ناعه‌داله‌تی)، و گێڕانه‌وه‌ و خستنه‌سه‌ركاری دامه‌زراوه‌یی سیسته‌می حكومڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌فشار و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌گشتی و له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌وه‌، بۆئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد، دواجار (تۆڕی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشور)مان دروست كرد، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی2016/1/30 له‌ شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌ كۆنفرانسێكدا تۆڕه‌كه‌مان ڕاگه‌یاند، به‌پێویستیشمان زانی وه‌ك یه‌كه‌م كاری تۆڕه‌كه‌ له‌كۆنفڕانسه‌كه‌دا (كاریگه‌ریه‌كانی داگیركاری توركیا بۆسه‌ر باشوری كوردستان)، له‌قاوده‌ین و بیكه‌ینه‌ یه‌كه‌م كاری خۆمان، له‌وباره‌شه‌وه‌ له‌چوار ڕوه‌وه‌ و له‌ ڕاپۆرتێكی ورده‌كاریانه‌ و گرنگدا كاریگه‌ری داگیركاری توركیا بۆسه‌رباشوری كوردستان له‌ ڕووی (سیاسی. سه‌ربازی. كلتوری. ئابوری)، له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا خوێندرایه‌وه‌. 
هه‌نگاوی كاره‌كانی تۆڕه‌كه‌ نه‌ك كۆتایی نه‌هاتوه‌، به‌ڵكو له‌ ئێستادا له‌سه‌ره‌تای كاركردنین و ئیدی لێره‌ به‌دواوه‌ كاره‌كانمان ده‌ست پێ ده‌كات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌م مان، له‌ ئێستادا له‌هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌داین له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌هاوكاری كه‌سانی دڵسۆز و چالاكوان، بۆهه‌ر شوێنێك لیژنه‌ دروست ده‌كه‌ین تا له‌داهاتودا به‌یه‌ك گرتویی و یه‌ك پارچه‌یی له‌هه‌ر هه‌وڵێكی به‌لاڕێدابردنی سیاسه‌تی هه‌رێم (تۆڕی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشور) له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانه‌وه‌ فشارێكی سه‌رتاسه‌ری دروست بكات، تا ده‌سه‌ڵات پاش گه‌زبێته‌وه‌ له‌ كاره‌ ناڕیكه‌كانی. 
دواجار ده‌رگای تۆڕه‌كه‌ كراوه‌ده‌بێت بۆ گرتنه‌خۆی هه‌ركه‌سێكی ناڕازی، ئه‌گه‌ر (گروپ بێت. یان رێكخراو. ده‌سته‌ و تاك)، تۆڕه‌كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات و له‌ئێستادا كاری له‌سه‌رده‌كات له‌رێگه‌ی كۆڕ و سیمناره‌وه‌ بۆسه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕوات و تاله‌نزیكه‌وه‌ خه‌ڵك له‌ بونی تۆڕێكی له‌م شێوه‌ و له‌ ئامانجی كاركردنه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه‌. 
تۆڕی ناڕەزایەتیەکانی باشور 
تۆڕێکی جەماوەری مەدەنی سەربەخۆیە بەمەبەستی ڕێکخستن و سەرخستنی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری باشور دامەزراوە 
تۆرەكە مەبەستیەتی نارەزایەتیەكان لە حاڵەتی دەربرینی نارەزایەتی تاكەوە بكاتە نارەزایەتی گشتی و جەماوەری و رایەڵی پەیوەندی شارەكان بەهێز بكات. تۆرەكە خۆی بەپشتیوانی داخوازییە میللیە رەواكان دەزانێت و پشتیوانیکردنی خواستەکانی خەڵک بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دروستکردنی ڕای گشتی دەكاتە ئامانجی خۆی.
تۆڕی ناڕەزایەتیەکانی باشور خۆی بە پشتیوانی بزافی ئازادیخوازی کوردستان دەزانێت و دەیەوێت هۆیەک بێت لە دەرەوەی چوارچێوەی كاری حیزبی، بۆ لەقاودانی دیاردە ناشرین و نەخوازراوەکانی کۆمەڵگا. 
دەرگای پەیوەست بوون بەتۆرەكەوە كراوەیە و هەركەس دەخوازێت لە ڕێگەی دەستەی شارەکانەوە دەتوانێت پەیوەست بێت بەتۆرەكەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە