ئه‌وه‌ی له توركیا ڕویدا، هه‌ڵبژاردن بو یان كوده‌تا
Wednesday, 04/11/2015, 22:15
پێش هەرشتێک پێویستە باسێکی کورتی هەڵبژاردن بکەین لە وڵاتە دیموکراسیەکان و وڵاتە دیکتاکتۆریەکاندا، جیاوازی و خاڵە هاوبەشەکانیان بکەینە بەر باس، تا بۆمان دەرکەوێت ئەوەی لە تورکیا ڕویدا، هەڵبژاردن بو یان کودەتا.
هەڵبژاردن لە وڵاتە دیموکراسیەکاندا.
ئەو وڵاتانەی کە دیموکراسی تیایدا بەرقەرارە و یاسا سەروەرە و ڕێز لەدەنگی هاوڵاتیانی دەگیرێت، لەسەر بنەما دیموکراسیەکان لەبەر ئەوەی دواجار ئەو حکومەت و کابینەیەی پێک دێت بۆ خەڵکە و لەپێناو خەڵکەکەدا سیاسەت و خزمەت دەکەن، لێرەدا ئەرکی لایەنە دەوڵەتیە موئەسەسیەکانی وەک سوپا، دەزگا ئەمنیەکان، ڕۆڵی بێ لایەنی وەردەگرێت و پێویستیشە لەسەری کەشێکی زۆر هێمنتر دابین بکات، تا هاوڵاتیان ناچارنەکرێن لەژێر فشاردا دەنگ بدەن، لێرەدا مافی لایەنەسیاسیەکان تەنها ئەوەیە هەریەکە بەپێی یاسا بانگەشە بۆ کارنامەی لایەنەکەی بکات، بەهیچ شێوەیەک ڕێگای توند و تیژی و ساختەکاری نەگرێتەبەر، دواجار هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەست نیشانی دەکەن کامەلایەن ڕێژەیەکی زۆر دەنگ دێنێ و سەردەکەوێت، یان کام لایەن دەنگەکانی دێتە خوارەوە.
هەڵبژاردن لە وڵاتە دیکتاکتۆریەکاندا.
لە ڕابردودا نمونەی عیراقی سەردەمی دیکتاکتۆریەتی سەدام حسێن، لەبەر چاوان بو تەنها بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتەکەی و گێڕانەوەی شکۆی خۆی لەبەرچاوی دنیا شانۆگەریەکی کۆمیدی و لەهەمانکاتدا تراژیدی ڕێکدەخست و لە (لاو. نعم)ێکدا کە نەخێرەکەت بە کۆتایی ژیانی خۆت تەواو دەبو، لە%100دەگەکانی عیراقی بەدەست دەهێنا، یانیش سەردەمی حوسنی موبارەک لەمیسردا لەهەڵبژادنەکانیدا، %98ی دەنگەکانی دەهێنا، لیژنەی دروست دەکرد لێکۆڵینەوەبکەن ئەو %2کێیە دەنگی پێ نەداوە، تا سزای بدات.
لێرەدا پێویستە بەوردی باسێکی ڕەوشی تورکیا بەگشتی و ناوچە کوردیەکان بەتایبەتی بکەین لەو ماوەیەی دوای هەڵبژاردنەکەی مانگی حوزەیران تا ڕۆژی هەڵبژاردنەکەی 11/1، و ئەم چەند ڕۆژەی دوای هەڵبژاردنەکەش.
ئەو ئەنجامەی لە هەڵبژاردنەکەی7ی حوزەیران بەدەست هات، سەرەڕای بەکافرنیشاندانی هەدەپە و بەکارهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەردۆغانەوە بۆقازانجی حزبەکەی، بەڵام تا ڕاددەیەک هەڵبژاردنەکە لەکەش و هەوایەکی نیمچە دیموکراسیدا بەڕێوە چو، هیچ پارتێک لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی پێویستی نەهێنا بۆ ئەوەی بەتەنها حکومەت پێک بهێنێت، ئەردۆغان هەستا بە دروستکردنی شانۆگەریەک و ئەو ماوەیەی کە پێویستە حکومەتی تیا پێک بهێنرێت، ئەحمد داود ئۆغڵۆی ڕاسپارد تا لەگەڵ لایەنەکاندا حکومەت پێک بهێنن، هیچ لایەنێک نەچوە ژێر ئەو داواکاریە قورسانەوە تا لەگەڵ پارتی زۆرینە حکومەت پێکبهێنن، دواجار حکومەتێکی کاتی پێک هات و ڕۆژی 11/1دەست نیشان کرا بۆ هەڵبژاردنی دووەم.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی 6مانگی به‌ینی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له توركیا و باكوری كوردستان حكومه‌تی ئاك پارتی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ڕاگرت‌و ده‌ستی كرده‌وه به‌هێرش بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی كه‌جه‌كه له قه‌ندیل، له‌هه‌مانكاتدا له‌ناوخۆی توركیا هێزه‌ئه‌منیه‌كانی به‌كارهێنا بۆ كوشتن و گرتنی هه‌ڵسوڕاوانی هه‌ده‌په، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیك به 500كادری هه‌ده‌په‌ی له‌كونجی زیندان توند كرد، هه‌ڕه‌شه‌كان به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی خسته سه‌رچه‌ند شارێك و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا، به‌شێوه‌یه‌ك پیلانه‌كانی جێبه‌جێكرد، ته‌نانه‌ت ڕێگه به وه‌ش نه‌ده‌درا شه‌هیده‌كان بنێژرێن و بۆماوه‌ی نزیك به‌مانگێك ته‌رمه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی بۆگه‌ن بون له بهفرههڵگردا له‌ماڵه‌كاندا شاردرابونه‌وه، هه‌ده‌په‌ی وه‌ك مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر توركیا ناساند و له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانیدا بو، له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا له چه‌ند شارێكی توركیا و باكوری كوردستان له‌وانه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسیوس له ئه‌نقه‌ره بوه هۆی شه‌هیدبونی 100كه‌س و برینداربونی زیاتر، ته‌نانه‌ت كارێكی وای كرد لهشارهگهورهكانی توركیادا نه‌ده‌توانرا بانگه‌شه بۆ هه‌ده‌په بكرێت بهتێههڵدان و سوكایه‌تی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه وه‌ڵام ده‌درانه‌وه، ئاواره‌بونی هه‌زارن خێزان له شاره‌كانی باكوری كوردستان، له‌به‌ر مه‌ترسی ژیانیان ماڵ و حاڵیان جێ هێشت بو، كه زۆربه‌یان له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا نه‌ده‌هێڵدرا بێنه‌وه جێگه‌ی خۆیان و ده‌نگ بده‌ن، داخستنی هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنیش لهههندێكیتریان ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌واڵیش له‌قازانجی هه‌ده‌په بڵاوكه‌نه‌وه، له‌هه‌موی هه‌ڕه‌شه ئامێزتر قسه‌كانی داود ئۆغڵۆبو له شاری وانی باكوری كوردستان له‌به‌رده‌م لایه‌نگرێكی كه‌مدا وتی ئه‌گه‌ربێت و ده‌نگ بهئێمهنهدرێت ڕه‌وشی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا، شاره‌كان ڕه‌نگی شاریان لێ بڕابوو هه‌ركه‌س وای هه‌ست ده‌كرد كه له معهسكهرێكی گه‌وره‌دایه، شه‌قامه‌كان به هێزهتایبهتهكان و ناقیله‌ی به‌رده‌م دوكانه‌كان ته‌واو سیمای شاریان تێكدابو، له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا كه من خۆم وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك و چاودێرێكی سیاسی له‌وێ بوم، له‌كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هێزێكی تایبه‌تی ده‌مامكدار هه‌ڵیان ده‌كوتایه سهربنكهكانی ده‌نگدان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، هه‌ركه‌س ده‌نگ به‌هه‌ده‌په بدات تۆڵه‌ی لێده‌كرێته‌وه، به‌گشتی ڕه‌وشێكی وا خوڵقێنرابوو هه‌ركه‌س له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌هاته ده‌ره‌وه بۆده‌نگدان به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌بوو كه بچێته‌وه ماڵه‌وه، له‌هه‌مان ڕۆژدا له هه‌ندێك شار چاودێره‌كانی سه‌رسندوقی ده‌نگدانی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانه‌وه ده‌ڕفێنران و له‌دوای لێدانێكی زۆر به‌رده‌دران، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش والی شاره‌كان(پارێزگاره‌كان) داوایان ده‌كرد كه سندوقی ده‌نگدان له شوێنه‌كانی خۆیان جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆنه‌كرێت و له‌ژێر چاودێری هێزهئهمنیهكاندا بێت تا به‌ئاره‌زوی خۆیان ساخته‌كاری به‌قازانجی خۆیان تێدابكه‌ن،له شه‌وی دوای ههڵبژاردنهكهشهوه تا ئێستا بۆچركهساتیك ده‌وڵه‌ت له گرتنی چالاكوان و سیاسه‌توانانی هه‌ده‌په نه‌وه‌ستاوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌حشی گه‌رانه لێدانی بنكه و باره‌گاكانی كه‌جه‌كه‌ی له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا له قه‌ندیل ده‌ست پێكرده‌وه و 70گه‌ندی له‌و ناوچه‌یه وێران كرد.
من لێره‌دا دوو پرسیار له‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه ده‌كه‌م، كه خۆشحاڵن به بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان، ئایا ئه‌م كارانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسمكرد، له‌كوێی ئیسلام و بنهمادیموكراتیهكاندا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟؟، دواجار بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی له توركیا ڕوویدا هه‌ڵبژاردن نه‌بوو به‌ڵكو كوده‌تایه‌كی سیاسی و عه‌سكه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو له ژێرناوی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕیوه‌چو.
سه‌رباری ئه‌م هه‌موو فشارانه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و به‌ربه‌ستی 10%ی تێپه‌ڕاند و به 61ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌وه چوه په‌ڕله‌مان و له حزبی چواره‌مه‌وه بوه حزبی سێ یه‌م له‌سه‌ر ئاستی توركیا به‌گشتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست