كام سیسته‌م ماوه تاقی بكرێته‌وه؟! (به‌شی یه‌كه‌م)
Wednesday, 17/12/2014, 12:00
سروشتی مرۆڤایه‌تی ریگه به‌وه‌نادات كه بۆ ته‌نها جاریكیش بۆشاییه‌كی فكری له‌نێوخۆیدا جێگه‌بكاته‌وه. هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه گه‌ڕانی به‌رده‌وامی مرۆڤ بۆ تێركردنی هزری وه‌ك خولانه‌وه‌ی
مانگ و زه‌ویه به ده‌وری خۆردا،
ئه‌وه‌ی ڕوونه تائێستا له كوردستاندا هه‌م له‌سه‌رده‌ستی شۆرشگێڕه‌كان له كۆندا و هه‌م كه‌سه زیره‌كه‌كان زۆرێك له فكره جیهانیه‌كان به گه‌لی كورد ناسێنراوه له هه‌مووكاته‌كانیشدا كۆمه‌ڵگایان كردۆته دووبه‌شه‌وه به‌شێكی لایه‌نگر و به‌شه‌كه‌یتری دژ. به به‌رده‌وامیش شه‌ڕیكی سارد یان گه‌رم له نیوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵدا ڕوویداوه و قوربانیشی لێكه‌وتۆته‌وه.
لێره‌دا هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌سه‌به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌ن كه دوورله سنوره‌كانی كوردستانه‌وه. شێوه ئاسای كاڵا و شتومه‌ك.فكر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ڕوسیاوه دێنن و له‌م كوردستانه‌دا كه هه‌مووكات وه‌ك تاقیگه‌یه‌ك وابوه بۆ سه‌ركه‌وتن یان ژێركه‌وتنی هه‌رشتێك تاقی ده‌كه‌نه‌وه،
بۆنمونه. هه‌ر له ئیسلامی سیاسی كه له ئیخوانه‌كانی میسره‌وه بۆیان هێناین. یان شوعیه‌ت كه فكرێكی ئه‌ڵمانی و كردنه‌كاری كۆمه‌ڵگای ڕوسیای دوای قه‌یسه‌ری. یان لیبڕاڵ دیموكراتیه‌كه‌ی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا. سه‌رباری سه‌رمایه‌داریه‌كه‌ی ئه‌مریكا. هیچی بۆ كورد لێ سه‌وزنه‌بو. نه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای چاره‌سه‌رنه‌كرد به‌ڵكو رێگه‌ی خۆشكرد بۆ زیاتر چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی له‌لایه‌ن چینێكی تایبه‌تی هه‌مان كۆمه‌ڵگاوه،
ئه‌م ڕووداوانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ڕویاندا پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و بابه‌تێگه‌لێك كه بۆئێستا زۆر پێویسته باس بكرێت. ئه‌ویش بریتی یه له جێگه‌گرتنی بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ڵقوڵاوی ناخ و ده‌رونی خۆمان بێت. نه‌ك وه‌ك ڕابردوو بیرێكی بیگانه به كلتور و فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵگای ئێمه. فكرێك كه هه‌موان له‌ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه به‌بێ گۆێدانه ئه‌وه‌ی كه سه‌ربه‌كام حزبی یان له‌چی پارچه‌یه‌كی كوردستان نیشته‌جێی وه‌یان له كامه هۆز و هه‌ڵگری چی ئاینێكی. ته‌نها گرنگی به مرۆڤ بونمان بدات و هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له نێو هزرماندا گه‌شه‌پێبدات،
فكرێك ببێته سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه‌ی مرۆڤی كورد له‌لایه‌نی ڕوحی یه‌وه. وه له‌هه‌مانكاتدا بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و بیرته‌سكی و یه‌كترنه‌خوێندنه‌وه‌یه بیت كه ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنین. بمانگه‌یه‌نێت به‌و ئاسته‌ی كه له‌جیهانی پیشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیا دانه‌بڕێین. له‌سه‌ر و هه‌موشیانه‌وه كوردبونمان بگه‌یه‌نێته ئاستێك كه چیدی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نه‌بین خۆمان به‌كه‌متر له مرۆڤی پله دوو قبوڵ بكه‌ین،
ده‌كرێت له خۆشمان بپرسین چیدی وه‌ك ڕابردوو هیچ هێزێك و كلتورێك قبوڵ نه‌كه‌ین به‌سه‌ر خۆماندا چونكه هیچ چاره‌سه‌ریه‌كمان له كلتور و مۆدێلی بیگانه‌وه چنگ نه‌كه‌وت..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست