داعشێكی به به‌رنامه‌تر له جاران
Wednesday, 11/06/2014, 12:00
سیناریۆكانی پشتی داعش،
مێژووی گروپهچهتهكان له هه‌ر كوێ یه‌ك بێت و له هه‌ر سهردهمێكدابێت جگه‌له وێرانی و گرتن و له‌ناوبردن تاڵانكردن. به‌تایبه‌ت دام و ده‌زگای حكومی كه كاری یه‌كه‌میانه بۆ لێدان چونكه به بڕوای ئه‌مانه لێره‌وه كه‌مه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌شكێنن به زیان لێكهوتنێكی گشتگیرانه،
به‌ڵام ئه‌مجار به‌پێچه‌وانه‌وه پارێزگاری له دام و ده‌زگای حكومی ده‌كه‌ن و داواش له كارمه‌ندانی حكومی ده‌كات بێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان. وهههڕهشهش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت بهداواكهیانهوه سزای ده‌ده‌ن،
ئه‌م سیاسه‌ته‌یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و گشتگیرانه‌ی ده‌وێت. ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له خۆمان بكه‌ین و هه‌وڵیش بده‌ین وه‌ڵامێكی ڕاستیان بۆ بدۆزینه‌وه. بۆنمونه بۆچی داعش ئه‌و قورساییه‌ی هه‌ی بوو له سوریا گوازتیانه‌وه بۆ عێراق.
ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌له‌وێ له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی به‌شار و به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت و شه‌ڕی كوردی ڕۆژ ئاوا سه‌ركه‌وتونه‌بوو،
ئایا له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی به‌شاره‌وه و ده‌ست بهردارنهبونی سێ كوچكه‌ی(ئێران. ڕوسیا. چین) له سوریا و به‌شار بهسهرنهكهوتنی داعش هاته ئه‌و بڕوایه‌ی بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی له سوریا و ڕۆژئاوا. هاته‌وه بۆ عێراق و له‌و ناوچانه‌ی كه تا ئیستا تێیدا ماوه‌ته‌وه شكستی به سوپای عێراق هێنا.ئایا داعش به‌ته‌مایه ئه‌و شوێنانه‌ی كه قورسایی خۆی تێدا به كاردێنێت ته‌نها ناوچه‌ی سونی مه‌زهه‌بن و به به‌غدادیشه‌وه كه به ناوچه‌ی خۆیانی ده‌زانن حوكم ڕانی تێدابكه‌ن و بیكه‌نه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ،
ئایا ئه‌مه گهمهیهكیتری نێوده‌وڵه‌تیه و كاریان به داعش نه‌ماوه و توشی عێراقێكی فره‌نه‌ته‌وه و فره مه‌زهه‌بی ده‌كه‌ن و دواجار به‌له‌ناوبردنی خۆی كۆتایی پێدێت یان لاوازكردنی؟ هه‌مان سیاسه‌تیشیان له به‌رانبه‌ر قاعیده گرته‌به‌ر له دوای نه‌مانی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان،
ئایا دیسان سیاسهتێكیتری. نێوده‌وڵه‌تی نیه. له‌دوای بێ متمانه‌یی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا به عێراقی یه‌كگرتوو كه بۆ ماوه‌ییه‌كی درێژخایه‌ن به‌سیاسه‌تی ئێران هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێنابێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به كه‌رتكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی(كورد. سونی. شیعی) دابه‌ش بكات و دواجار له ڕێگه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌ی(كورد. سونی) به‌رانبه‌ر به (شیعی) پارسه‌نگی سیاسه‌ت به‌لای خۆیدا بشكێنێته‌وه،
ئایا ئه‌نجامی ئه‌م به‌رۆك گرتنه‌ی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه دواجار به سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی(شیعی) و زه‌لیلی (سونی) كۆتایی پێ نایه؟
كورد چی بكات.؟
له‌م قه‌یرانه‌ی كه به هۆی ده‌ست درێژیه‌كانی داعشه‌وه هات به سه‌ر حكومه‌تی عێراق و سوپاكه‌یدا كهههتا ئێستا ئه‌وه‌ی كه له پێشره‌ویدایه داعشه و ئه‌وه‌ی كه له پاشه‌كشه‌دایه سوپای عێراقه. زۆر پێویسته كورد بچێته‌وه ئه‌و سنورانه‌ی كه به ناوچه‌ی لێك جیاكردنه‌وه‌ی خاكی كورد و عه‌ره‌ب داده‌نرێت. هێزه‌كانی خۆی جێگیربكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی‌تر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له سه‌ر و به‌ندی 2003دا كردی دوو باره‌ی نه‌كاته‌وه،
به‌تایبه‌ت بۆ ئێستا كه زۆر زیاتر له پێشوو گوێ بیستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له باشوری كوردستان ده‌بین له ده‌می سه‌ركرده سیاسیه‌كانه‌وه. پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بكرێت كه ده‌ست پیشخهر نه‌بین له ڕوو به ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش یان سوپای عێراق،
ئه‌وه‌ی كه ئیستا بۆ كورد هاتۆته پێش جارێكی‌تر به ئاسانی نایه‌ته‌وه ڕێ. به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌نگاو هه‌ڵهێنانی باشوری كوردستان به‌ره‌و سیاسه‌تی ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆ. كه‌به‌یه‌كێك له هه‌ره له‌پێشترینی دروست بونی ده‌وڵه‌ت ده‌ژمێردرێت.كورد ده‌شتوانێت سود له‌نزیك بونه‌وه‌ی ڕوسیا له باشوری كوردستان و پیناخۆش بونی ئه‌مریكا به‌و په‌یوه‌ندی یه ببینێت. بۆ سودی خۆی به‌كاری بهێنێت،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست