رێكەوتننامەی نێوان زلهێزەكان لەنێوان قازانج و زیاندا
Sunday, 27/04/2014, 12:00
وەك ئاشكرایە زۆر بەی ئەو لایەنە سیاسیانەی كە لە باشوری كوردستاندا كاری سیاسی دەكەن لە قۆناغی شۆڕشگێڕی سەردەمی شاخ و بۆ بەرەنگار بونەوەی سیاسەتی نكوڵیكردن و قڕكردنی گەلی كورد ئامانجی دروستبونیان بوە لە تیۆردا. بەڵام هەر لە سەرەتای پڕاكتیكی كاركردنیانەوە. حزبە سیاسیەكان سیاسەتیات لە خزمەتكردنی كۆمەڵگاوە گۆڕا بۆ دوژمنایەتی یەكترو لەشاخیش هەر لایەنەو بۆ نەهێشتنی كێشە ناوخۆییەكانی ناوحزبە كانیان. كێشەو ململانێی یەكتریان دەكرد. بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدابون كە كێشە كانیان بكەنەدەرەوەی حزبەكانیان بۆ مانەوە و بەهێزكردنی خۆیان.
بۆیە هەر زوو ئامانجیان لە خزمەتكردنی كۆمەڵگا و بەرەنگاربونەوەی دیكتاكتۆریەتەوە گۆڕا بۆ ململانێی یەكتر و چەندین شەڕی ناو خۆیی لە ناو هێزەكانی كوردستاندا سەری هەڵدا و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئاسەواری ئەو ناكۆكیانە بە یەخەی حزبەكانەوە و لە ناو ناواخنی ئەقڵیەتی كەسە سیاسیە كاندا هەر ماوە. سەر باری چەندین ڕێكەوتنی ستراتیژی و تاكتیكی بەینی لایەنەسیاسیەكان نەبوە ڕێگر بۆ نەمانی قەیرنەكان. لە دوای ماندوو بونێكی سەختی دژایەتی یەكتر و بە زەختی وڵاتانی سەر دەست. ڕێكەوتنی سەر جەم لایەنە سیاسیەكان و دروستبونی بەرەی كوردستانی پێش ڕاپەڕینەكەی بەهاری 1991ی لێكەوتەوە.
كە هەموو یان لە بەرەیەكدا بۆنەمانی ڕژێم و بەڕێوەبردنی حكومەتێكی دیموكراتی یەك كەوتن. بەڵام بەداخەوە زۆری نە خایەن و لە ساڵی 1994دا بە هەمان ئەقڵیەتی شاخ كەوتنەوە گیانی یەكترو كێشەی كوردیان بۆ چەندین دەیە بەرەو دواوە برد. لەدوای دانیشتنی سەركردە سیاسیەكان لە چەندین وڵات وەك (تاران.ئەنقەرە.دبلن.لندن) نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك تاساڵی 1998و لە سەر دەستی"ماردین ئۆڵبرایت"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕێكەوتنی (واشنتۆن)لەئەمریكا بە هەردوو سەركردەی حزبەكانی وەك "یەكێتی و پارتی"مۆر كراو بوە هۆی بنبڕكردنی كێشە كان بە شێوازی عەسكەری.
لەدوای ڕێكەوتن نامەكەی(واشنتۆن)ەوە كێشەو ململانێكان ئاڕاستەیەكی تری گرتە بەر و بەشێوە یەكی سیاسی كەوتنە گیانی یەكترو هەر یەكەیان هەستان بە كڕینی كادرو لایەنگری بەرامبەرەكەی. تاكارگەیشتە ئەوەی كە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار هەستان بەڕێكەوتنێكی ستراتیژی نێوانیان و لە سەر كۆمەڵێك خاڵ ڕێكەوتنەكەیان مۆركرد. بۆهەردوو لایەن گرنگترین خاڵی ڕێكەتنەكە ئەوە بو كە هیچ كام لەم حزبانە نابێت كادرو لایەنگری یەكتر وەربگرن. هەر زوو ئەم ڕێكەوتنە لەڕواڵەتدا نەبوە جێی دڵخۆشی خەڵك و ڕێكەوتنەكەش تەنها لەم خاڵەدا كاریان لەسەر كرد كە ئەندامی یەكتر وەرنەگرن. لەكاتێكدا كە زۆر خاڵی گرنگتری تێدابو.وەك "سڕینەوەی سیمای دوو ئیدارەیی و یەكخستنی هێزی پێشمەرگەو ناوخۆ و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و خزمەتكردنی كۆمەڵگا بەشێوەیەكی باشتر لە ڕابردوو" .
لەم كاتەدا هەرچەندە لە لایەن هەردوو حزبەوە بەفەڕمی ڕانەگەیەنراوە بەڵام لە بنەڕەتدا هیچ دەرفەتێك بۆمانەوەی ڕێكەوتن نامە ستراتیژی یەكەی نێوان"یەكێتی و پارتی"بونی نیە. و وەك چاودێرانیش باسی دەكەن ڕێكەتنی نێوان"گۆڕان و پارتی"جێگەی گرتەوە.
ئێستاش وا جارێكیترو لە دوای دەیەو نیوێك زیاتر لەم كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەدا لە هەندێك لە كەسە سەربازیەكان گوێبیستی دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ دەبین.ئەوەی كە زیاتر من مەبەستمە باسی بكەم لە ڕێكەوتن نامە ستراتیژ یەكەی نێوان"یەكێتی و پارتی"هەموو دەسەڵاتەكان پەنجا بە پەنجا لەنێوان خۆیاندا دابەشیانكرد. هێشتا نە بوە جێگەی ئومێد بۆ گەلی كورد. ئەی ئێستا چاوەڕوانی چی لە"گۆڕان"بكەین كە هەستا بە دەمەزەردكردنەوەی ئەم ڕێكەوتنە بە قازانجی خۆی.
مێژوو شایەدی ئەوەیە كە گەلی كورد نە لەكاتی شەڕو نەلە كاتی ئاشتی و نەلە كاتی ڕێكەوتنە ستراتیژیەكاندا لە لایەن دەسەڵاتدارەكانەوە خزمەت نەكراوە. خوا یاربێت قۆناغی چوار ساڵی هاوپەیمانیەكەی نێوان "گۆڕان و پارتی"دەبینین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست