کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌میشه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدا نه‌وشیروان ڕووحی به‌ یه‌كێتیدا كردۆته‌وه‌!

Sunday, 08/03/2015, 12:00


به‌ڕێز كاك نه‌وشروان مسته‌فا، له‌ مێژووی دروست بونی یه‌كێتی یه‌وه‌ تائێستا، چه‌ندین جار، فریای یه‌كێتی كه‌وتوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه‌، به‌ده‌ست كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیتری باشوری كوردستان، ته‌نگی پێ هه‌ڵچنرابێت، یان به‌ده‌ست كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ناوخۆی خۆیه‌وه‌، به‌ره‌و لاوازی ڕۆیشتبیت.
بۆنمونه‌، هه‌رله‌به‌ره‌به‌یانی دروست بونی یه‌كێتی یه‌وه‌، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی تاڵه‌بانی، واز له‌ خوێندنی زانكۆكه‌ی ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا یه‌كێتی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له‌شاخیش له‌دوای شه‌هیدبونی شه‌هید(ئارام) دیسان له‌سه‌ر ته‌كلیفی تاڵه‌بانی، كاك نه‌وشیروان به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا خۆی وته‌نی هیچ مه‌یلێكی بۆئه‌و پۆسته‌ نه‌بوه‌، له‌دوای ڕاپه‌رین و قۆناغیكی تری حكومڕانی حزبه‌كانی باشور، له‌ شاخه‌وه‌ بۆشار، كاك نه‌وشیروان كوردستان جی ده‌هێلیت و ڕووده‌كاته‌وه‌ ئه‌وروپا، وه‌ك خۆی له‌ وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم كاك نازم ده‌باخدا،كه‌ پێی ده‌ڵێن وه‌ره‌وه‌ بۆكوردستان، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێ، له‌مه‌ودوا به‌ته‌مام خۆم بۆكاری ڕۆشنبیری ته‌رخان بكه‌م، به‌وهیوایه‌ی كه‌ مێژوویه‌كی ڕۆشنی كوردی بنوسمه‌وه‌،به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هێلیكۆپته‌ر له‌ هه‌ولیر دابه‌زی، له‌دوای ماوه‌یه‌ك دیسان كوردستانی جێ هێشته‌وه‌ و ڕووی له‌ ئه‌وروپاكرده‌وه‌، دیسان بۆجارێكیتر و له‌ كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، كه‌ئه‌وكات یه‌كێتی به‌هۆی كاریگه‌ری پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی، كه‌ له‌ ده‌ستی كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دابوو، ته‌واو یه‌كێتی كۆنتڕۆڵكردبوو، جارێكیتر كاك نه‌وشیروان له‌سه‌ر ته‌كلیفی تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان و، له‌ كۆنگره‌ دووه‌می یه‌كێتیدا له‌ساڵی 2000زدا، به‌باڵی خه‌تی گشتی و به‌ كۆنه‌ كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر باڵی كاك كۆسره‌تدا به‌ده‌ست هێنا و لاوازیان كرد.
تۆبڵیی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاوازتر مێژوو خۆی دووباره‌بكاته‌وه‌،؟!
له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی له‌لایه‌ك و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆری باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌لایه‌كیتر، ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان بۆناو یه‌كێتی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئێستا بۆ كاك نه‌وشیروان و یه‌كێتی جیاوازیه‌كی زۆرتر هه‌یه‌ له‌ ڕابردوو، ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا كاك نه‌شیروان چه‌ندجارێك له‌یه‌كێتی دووركه‌وتبێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ ڕه‌سمی ده‌ست به‌رداری یه‌كیتی نه‌بوه‌، وه‌ك ئێستاش بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌هه‌ناوی هه‌مان حزبه‌وه‌ دروست نه‌كردبوو.
هۆكاری ڕازیبونی یه‌كیتی و كاك نه‌وشیروان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان، له‌چه‌ند خاڵێكدا.
1، به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشكه‌وتنه‌ی تاڵه‌بانی و لێكترازانی باڵه‌كانی ناوخۆیی یه‌كێتی، ڕۆژ به‌ ڕۆژ یه‌كێتی له‌سه‌رئاستی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان توشی پوكانه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێت.
2،باڵه‌ ناكۆكه‌كانی یه‌كێتی، كه‌ كه‌سیان ئه‌ویتریان ناخوێنێته‌وه‌، له‌دژی یه‌كتر، تاڕادده‌یه‌كی باش گوێ له‌ كاك نه‌وشیروان ده‌گرن بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش، به‌ به‌رده‌وامی هه‌موولایه‌كیان ڕاوێژی پێده‌كه‌ن.
3، بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و گه‌رانه‌وه‌ی قورساییه‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ر پارتی و په‌كه‌كه‌دا، ماڵی تاڵه‌بانیش ئه‌مه‌یان پێ قبوڵه‌.
4، ئێرانیش كه‌ هه‌میشه‌، وه‌ك پایه‌یه‌كی كۆنكرێتی، له‌ پاڵ یه‌كێتی دایه‌و نایه‌وێت ئه‌و حزبه‌ بكه‌وێت، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان ڕازین هه‌رله‌م ڕیگه‌وه‌ دووقازانج ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م، یه‌كێتی پێ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ حزبه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی جاران، دووه‌م، كاك نه‌وشیروان كه‌ له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌به‌ره‌ی توركیادان، له‌چنگی توركیا ده‌ری ده‌هێنێت و ده‌یخاته‌وه‌ ژێر باڵی خۆی.

به‌هه‌رحاڵ، گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان گومانی تێدانیه‌، ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌شدا، ده‌بێته‌ هۆی قوتدان و كه‌وتنی هه‌ندێك به‌رپرس له‌نێو یه‌كێتی و گۆڕاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە