کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ قازانج ده‌كات. پارتی یان لایه‌نه‌كانی تر؟

Saturday, 28/06/2014, 12:00


پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
بێگومان ئاشكرایه‌ ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی له‌ باشوری كوردستاندا. به‌ شێوه‌یه‌ك ڕه‌گی داكوتاوه‌ خه‌ریكه‌ هه‌موومان ده‌هێنێته‌ قه‌ناعه‌ت. بۆ به‌یعه‌تدان به‌ هه‌موو بڕیاره‌كانیان. به‌شێوه‌یه‌كی تریش چه‌قی ململانێكان هه‌مووكات له‌سه‌ر ناوچه‌ گه‌رمه‌كانه‌(ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) كه‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش ناوچه‌یه‌كی گرنگی ئه‌م جوگرافیه‌ن. چونكه‌ سه‌رخان و ژێرخانی ئابوری فوله‌. ده‌وڵه‌تانی زلهێزی ناچاركردوه‌ بۆ بێده‌نگ بون. له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كانی ناوخۆی كۆی گشتی ئه‌م وڵاتانه‌. به‌جۆرێك دواجار پێی ده‌ڵێن له‌به‌ر سه‌روه‌ری و شكۆی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ گوێی پێ ناده‌ین. كه‌له‌ ڕاستیدا وڵاتانی سه‌رده‌ست جگه‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر هیچ پرسێكی تر نایه‌نه‌جواب،
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت زیاتر تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر. پێكهێنانی حكومه‌ته‌ خۆجێ ییه‌كانه‌ له‌ (هه‌ولێر. دهۆك دواجاریش له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌) كه‌ پارتی دیموكرتی كوردستان. به‌ بێ گوێدانه‌ پڕه‌نسیپی ته‌وافقی كه‌ پێشتر باسده‌كرا. به‌ته‌نهاو له‌گه‌ڵ كۆتاكاندا. یان ڕونتر له‌گه‌ڵ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی پێكهێنا له‌ دهۆك. هه‌ولێر. واته‌. هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌یتری وه‌ك. یه‌كێتی. گۆڕان. كۆمه‌ڵ. یه‌كگرتو. بێبه‌شكران. له‌ ده‌سه‌ڵات،
ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رنج بو. ته‌نانه‌ت له‌ دژی دروستكردنی ئه‌و حكومه‌ته‌. خۆجێ ییه‌ له‌ناو هۆڵی پارێزگادا ڕێگه‌یان نه‌دا. چوار لایه‌نه‌كه‌یتر لێدوانی دژ به‌و كاره‌ی پارتی بده‌ن. ده‌ریان كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌به‌رده‌رگای چونه‌ ژووره‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان ڕێكخست و بڕیاره‌كه‌یان مه‌حكوم كرد،
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ سلێمانی. هه‌ڵه‌بجه‌. بۆ سلێمانی تا ئێستاش لایه‌نه‌كان له‌دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك. نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ریكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. هه‌ڵه‌بجه‌ش بێگومان وه‌ك تازه‌ پارێزگایه‌ك نازانرێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕوون نیه‌. تێڕوانینی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان چۆن ده‌بیت بۆ ئه‌م پارێزگایه‌ی كه‌ ده‌ورێكی گرنگی هه‌بو. له‌ناسینی كوردبه‌جیهان. ئایا وه‌ك له‌ هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. باسیان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت ئیمزای به‌پارێزگابونیشی كرا. مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن یان ئه‌م بڕیاری به‌پارێزگابونه‌ش وه‌ك زۆربه‌ی بڕیاره‌كانیتر ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی ته‌نها سه‌رزاره‌كیه‌وه‌،
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ تائێستا دوو پارێزگا پێكهاتوه‌ و دوو پارێزگاماوه‌. وه‌ك پارتیه‌كانیش
ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن فره‌كوێخایی كێشه‌ بۆ بڕیاره‌كان دروست ده‌كات. و ڕیگه‌ له‌ خزمه‌تكردنی ڕاسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان،
بێگومان لایه‌نه‌كانیتر بایكۆتی دانیشتنه‌كانیان كردوه‌ و ئه‌و حكومه‌ته‌ خۆجێ ییه‌ی دهۆك و به‌تایبه‌تیش هه‌ولێر به‌ كوده‌تا و دوورله‌گیانی برایه‌تی ده‌زانن. به‌ڵام نابێ ببێته‌ ڕێگرله‌به‌رده‌م زیاتر دواكه‌وتنی پێكهێنانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌. چونكه‌ خه‌ڵك خزمه‌ت و ئاوه‌دانی ده‌وێت.
دواجار.
1. به‌بڕوای من هه‌رلایه‌نێك له‌و لایه‌نانه‌یتر. ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان بێنایه‌ هه‌مان سیاسه‌تی پارتی یان په‌یڕه‌و ده‌كرد. چونكه‌ له‌ باشوری كوردستاندا. لێدوانی نه‌رم و یه‌كتر قبوڵكردن. ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌یبیستین و به‌كرده‌وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌.
2. بۆ زیاتردوانه‌كه‌وتنی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاو هه‌ولێر و دهۆكدا هه‌وڵی زوو پێكهێنانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌بده‌ن. چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا بینیمان په‌ڕاوێزخستنی سلێمانی بوو له‌ چاو هه‌ولێردا. بائه‌و سیاسه‌ته‌ دوو باره‌ نه‌بێته‌وه‌،
3. ئایا پارتی قازانج ده‌كات یان لایه‌نه‌كانیتر له‌ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا و به‌ ئۆپۆزسیۆن مانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌هه‌ولیر و دهۆك و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ته‌نها له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه‌. كه‌بێگومان ئاینده‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە