کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد، سیمبولی پیرۆزیی و نه‌فره‌ت (به‌شی یه‌كه‌م)

Tuesday, 01/07/2014, 12:00


 كورد یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ نه‌ته‌وه‌ كۆنه‌كان كه‌تائێستاش گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌ته‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو داگیركاری و هه‌وڵی توانه‌وه‌ و نكوڵیكردن له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی  تائێستاش نه‌ته‌وه‌ی كورد. له‌هه‌وڵی پاراستنی كلتور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی و پاراستوشیه‌تی،

كوردستان: به‌هۆی گرنگی و به‌پیتی خاكه‌كه‌یه‌وه‌. هه‌مووكات بۆته‌ جێگه‌ی ته‌ماحی داگیركه‌ران. وڵاتانی سه‌رده‌ست. هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوه‌. ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دابگرێت. له‌دوای ده‌وڵه‌ته‌ مێژووییه‌كه‌ی كورد. كه‌به‌ (ماد) ناسراوه‌ 2714ساڵ به‌رله‌ئێستا. هیچ كاتێك به‌ مافی ڕه‌وای خۆمان نه‌گه‌یشتوین. له‌ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك وه‌ك هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانیتری جیهان،

له‌م زه‌مه‌نه‌ دورودرێژه‌ی مێژوودا. تابه‌ئه‌مڕۆده‌گات. گه‌لی كورد بۆ چركه‌ ساتێكیش نه‌وه‌ستاوه‌ له‌ خه‌بات و قوربانیدان. بۆ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك. به‌ڵام ئه‌و شكسته‌یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی كه‌ دوچاری هاتوه‌، چه‌ندی له‌به‌هێزی و یه‌كگرتویی دوژمنانیدابوه‌. زیاتر له‌ ناته‌بایی و په‌رته‌وازه‌یی بونی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردخۆی بوه‌ له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا،

ترس له‌كورد و بون به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ:
بێگومان ئه‌فریقا و ده‌ور و به‌ری ده‌شتاییه‌كانی به‌ینی هه‌ردوو ڕوباری دیجله‌ و فوڕات. شوێنگه‌ی یه‌كه‌م. كلتور و شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تین. كه‌تاكه‌ نه‌ته‌وه‌ی زیندوی ئه‌مڕۆ. ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی كورده‌. كه‌ به‌وشێوه‌ زۆری و فراوانیه‌ مابێته‌وه‌،

بێگومان ده‌وله‌تانی سه‌رده‌ستی ناوچه‌كه‌.شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. به‌ به‌رده‌وامی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابون. كه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بژین و هه‌رچی خێر و بێری سه‌رخان و ژێرخانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌. بیبه‌ن بۆخۆیان و له‌ به‌رامبه‌ردا. هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ و ئاژاوه‌ دروستكردن ده‌ده‌ن. دواجار خۆیان وه‌ك ده‌مڕاست پیشان ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ترسه‌ به‌رامبه‌ر. به‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌نی مێژوویه‌كی دوور و درێژن. و ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی ژێرخان و سه‌رخانی ئابوری. كۆمه‌ڵایه‌تی. كلتوری. مێژوویی،

له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ی كورد. خاوه‌نی شارستانیه‌ت.كلتوری هه‌مه‌ڕه‌نگ. خاوه‌نی داهێنان و ده‌ستكردبوه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێت شارستانیه‌تتی ڕۆژئاوا. جگه‌ له‌ سه‌هۆڵبه‌ندان و چۆڵه‌وانیه‌كی به‌رفراوان. هیچیترنه‌بوه‌،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە