کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییتان ده‌وێت كه‌ناڵی ڕووداو دابخه‌ن!

Thursday, 30/10/2014, 12:00


ڕاگه‌یاندن كاریگه‌ریه‌كی ته‌واوی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریه‌كه‌ ئه‌رێنی بێت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان به‌گشتی پێویسته‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌كانیان داڕێژن، كه‌ بچێته‌ خانه‌ی خزمه‌تكردن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكانی كوردستان، له‌ ڕوی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه‌، نه‌ك خزمه‌تكردن به‌ دوژمن.

ئه‌وه‌ی من زیاتر مه‌به‌ستمه‌ لێره‌دا باسی بكه‌م وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن تۆڕی میدیایی ڕووداوه‌، ئه‌م كه‌ناڵه‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ هه‌لایه‌كی زۆری له‌ ناو خه‌ڵكدا دروست كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ له‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌ و قوتی خه‌ڵكه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌كه‌شی هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌بێت هه‌روه‌ك زۆر شتی تر، كه‌ به‌ پاره‌ی كوڕه‌ شه‌هید و ئه‌نفال و پیشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م كوردستانه‌ كراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت حسابیك بۆ به‌رنامه‌ و ئه‌جێندای ئه‌م كه‌ناڵه‌ بكرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم، به‌تایبه‌تی له‌ دوای ئه‌م ڕووداوانه‌ی كه‌ به‌هۆی دروست بونی داعش ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش ڕۆژئاوای كوردستان كردوه‌، بێگومان كار و به‌رنامه‌كانی ڕووداو به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردن به‌ دوژمنانی كورد و دواجار به‌ زیان به‌سه‌ر خۆماندا ده‌شكێته‌وه‌، كاره‌ نابه‌جێكانی كه‌ناڵی ڕووداو چۆته‌ ئاستێكی باڵا ئه‌گه‌ر له‌ پێشدا كه‌سه‌ سه‌ربه‌خۆكان و چالاكوانه‌ مه‌ده‌نیه‌كان ڕووی ڕه‌خنه‌كانیان له‌و كه‌ناڵه‌ كردبێت، ئه‌وا ئێستا پارتییه‌كانیش ئه‌و ته‌لیسمه‌یان شكاند و وه‌ك باقی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تر ئیستا ڕه‌خنه‌ له‌و كه‌ناڵه‌ ده‌گرن.

ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ئێمه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ گوێبیستی ده‌بین، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زۆر به‌ ته‌نگ یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌یه‌، به‌ به‌رده‌وامی كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك گوتاربن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌، ئه‌م كه‌ناڵه‌ زۆرتر به‌رنامه‌كانیان بۆ تێكدانی شیرازه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه‌ كه‌ كاری بۆ ده‌كرێت، پیویستیشه‌ (پارتی دیموكراتی كوردستان) وه‌ك حزبێكی سیاسی گه‌وره‌ی كوردستان، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كار بۆ داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ بكات و نیه‌ت پاكی خۆی ده‌رخا بۆ گه‌ل و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانیتر، كه‌ زۆرجار هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه‌ ئاژاوه‌ ده‌خرێته‌ ناو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی نێوانی(پارتی و په‌یه‌ده‌) له‌ لایه‌ك و (پارتی و په‌كه‌كه‌) له‌لایه‌كیتر.

شایانی باسیشه‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیژنه‌ی پپێشمه‌رگه‌ش له‌ په‌ڕله‌مان ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زانیاری زۆر وردی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستانه‌وه‌ و بۆبڵاو كردنه‌وه‌ نابن، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌ر و به‌نده‌دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌ترین هێزی تیرۆر بۆته‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

لێره‌شه‌وه‌ به‌ شیاوی ده‌زانم كه‌ داوایه‌كی هاوڕێ یانه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ند و په‌یامنێر و پێشكه‌ش كارانه‌ بكه‌م وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌ست به‌رداری ئه‌م كه‌ناڵه‌ ببن، بۆئه‌وه‌ی كه‌ دواجار وه‌ك نوسه‌ری گه‌وره‌ی توركیا (محمد علی بیراند) له‌ دوای(30)ساڵ خزمه‌تكردن له‌ میدیای توركیدا په‌شیمانی ده‌ربڕن، ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله‌وه‌ی (محمد علی بیراند) كۆچی دوایی بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان به‌ درێژایی (30)ساڵ درۆ له‌ ڕاگه‌یاندنی توركیدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یكه‌نه‌ ڕۆژه‌ڤی خه‌ڵك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە