کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زکریــا ســه‌رکرده‌ی شــۆڕشـی گۆرانــی نوێ یـــان؟

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


بۆفرۆشتن یان بازاڕ په‌یداکردنی دوایین ســیدی زکــریــا عبداڵله‌ منداڵانی بێده‌ره‌تان و هه‌ژارانی کوردستانی کرده‌ ئامانجی پڕوپاگه‌نده‌کردن به‌و پێیه‌ی که‌ قازانج و ســودی ئه‌م ســیدیه‌ به‌ ســه‌ر منداڵاندا دابه‌ش ئه‌کرێت، من قسه‌م له‌سه‌ر دابه‌ش کردن یان چاودێری کردنی چۆنیه‌تی دابه‌ش کردن ناکه‌م ئه‌مه‌ لێده‌گه‌ڕێم که‌سێکی تر له‌ سه‌ری بنوسێت.
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت باسی بکه‌م بڕی تێچونی خودی ســیدیه‌که‌یه‌! زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هونه‌رماندانی کورد ج ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌وه‌ن یان ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن به‌چه‌ند ساڵێك ناتوانن سیدیه‌ك به‌رهه‌م بێنن ئه‌مه‌ نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی سیدیه‌ که‌یان فرۆشی نیه یان جه‌ماوه‌ریان نیه‌ به‌ڵکو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی بڕی تێچونی زیاتره‌ له‌ فرۆشتن بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بونی چاودێری و پارێزگاری لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌سه‌ر بازاڕه‌وه‌ بۆ کۆپی نه‌کردن و نه‌فرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی له‌بازاڕه‌کانی کوردستاندا.
زکـریا عبدڵله‌ له‌ یه‌که‌م گۆرانی و ئاواز به‌ دزی ده‌ستی پێکرد و تائێستاش به‌رده‌وامه‌! که‌چی هه‌ندێ که‌س وه‌ك سه‌رکرده‌ی شۆڕشی گۆرانی نوێ ناوی ئه‌به‌ن. من پێم وایه‌ ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر زکریا دا هه‌ڵده‌ده‌ن جگه‌ له‌ چه‌واشه‌ کردنی خۆیان هیچی تر نیه‌ و ناتوانن چیتر چاوی خه‌ڵکی ببه‌ستن . ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وبابه‌تانه‌ی که‌له‌سه‌ر زکریا نوسراون پێش هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌زۆربه‌ی سایت و ڕۆژنامه‌کان بۆمان ئاشکراده‌بێت که‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌یداکردنی کورسیه‌کی په‌ڕله‌مان بۆ گه‌نده‌ڵ چیه‌کان چ به‌ کۆنسێرت کردن و هه‌ڵپه‌ڕین و داپه‌ڕین بێت له‌لایه‌ن جه‌نابی زکریا چه‌ندجار به‌رامبه‌ری تێچونی سیدیه‌ك پاره‌وه‌رده‌گرێت له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵ چیه‌کانه‌وه‌ که‌ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ به‌ منداڵی باوك ئه‌نفال و شه‌هید و ..... هتد.
له‌ سه‌ر حسابی پاره‌و پولی میلله‌ت چاکه‌ و پیاوه‌تی و منه‌ت به‌سه‌ر منداڵاندا ئه‌کات. ئه‌گه‌ر داتایه‌کی ته‌واو له‌ سه‌ر سیدیه‌ فرۆشاوه‌کانی ئه‌و هه‌بێت من دڵنیام نه‌ك هه‌ر قازانج ناکات به‌ڵکو بڕی تێچونی سیدیه‌که‌ ده‌رناکاته‌وه‌. به‌ڵام ناچارم، ناچارم منیش بڵێم سه‌رکرده‌یه‌! سه‌رکرده‌یه‌ له‌ گۆرانی و ئاواز و سه‌روه‌ت و سامان دزینی خه‌ڵکی کوردستان. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە