کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ لە گەندەڵیەكانى مەڵبەندى چۆمانى یەكێتى دەپێچێتەوە؟!

Thursday, 10/09/2009, 12:00


شتێكى حاشا هەڵنەگرە كە ئۆڕگانەكانى یەكێتى توشى داخوران و گەندەڵیەكى وا هاتون كە بە هۆى چارەسەر نەكردنیان وا خەریكە جەستەى ئەو حزبە لە كرۆكەوە كلۆر دەكەن و بە یەكجارى ئیفلیجى دەكەن.زۆر شت لێرەو لەوێ لەسەر ئەو گەندەلێانە دەنوسرێ ولە كۆڕو كۆبونەوە حزبى وجەماوەریەكان باسى لێوە دەكرێ لە ناو خەڵك ولەسەر شەقامیش بە ڕاشكاوى ئەو گەندەڵى و دزیە ئاشكرایانە مقۆ مقۆى زۆریان ناوەتەوە.ئەوانەى پەردە لەسەر ئەو ڕاستیانە لادەدن وشت دەڵێن ودەنوسن خەڵكێكى پەرۆش و دڵسۆزن هەرچەندە جماعەتى مەڵبەند بە هەناو ڕەش و گێرە شێوێن لە قەڵەمیان دەدەن بەڵام بەڵگەكان خۆیان دەدوێن وگومانێك ناهێڵنەوە بۆ كەسانێك ئەگەر بیانەوێ ڕاستیەكان وەك خۆى ببینن.لەم نوسینەشدا چەند ڕاستیەك دەخەمە ڕوو چەند گەندەڵیەكى دى ئاشكرا دەكەم بۆ ڕاى  گشتى خەڵكى یەكێتى و وێنەیەكیشى دەدەمە مەكتەبى ڕێكخستن وچاودێرى لە ڕێ ى پۆستە ئەلیكترۆنیەكەیان ئەگەرسەرانى خیانەتكارى مەڵبەندیش گومانیان لە ڕاستى ناوەرۆكى ئەم نوسینە هەیە با ڕونكردنەوە بدەن من ئامادەم ڕوو بە ڕووسەدان بەڵگەى حاشا هەڵنەگرى تریش بخەمە بەر دەست كە وێڕاى خۆیان خەڵى تریشیان لەو گەندەڵیانە گلاندوە بە نمونە:
 1-    خۆیان ڕێ خۆشكەر بوون ملا ڕزاق داروسەلامى جێگرى كۆمیتەى ڕۆست دوو موچە وەربگرێ هى كۆمیتەو هى سایەق ئیسعافى لە نەخۆشخانەى چۆمان چونكە نوسراویان بۆ كردوە كە دەوام نەكاو موچەشى بدرێتێ بەوەش بەڕێوەبەرایەتى نەخۆشخانەشیان لە گەندەڵیەكە گلاندوە چونكە ئەوانیش شتێك پارەى لێ دەگێڕنەوە لە برى دەوام نەكردنەكەى ئەگەر وا نیە با نەخۆشخانە ڕونكردنەوە بدات ومنیش ژمارەو بەروارى نوسراوەكە!!!هیوادارم ستافى ئیدارەى نوێ ى نەخۆشخانە ئەمەش بە دەردى كارمەندەكانى كۆمپانیاى (مەمەندى)نەبات!!!
 2-    لیستى موچەى كەسایەتیەكانى سنورى مەڵبەند كە تەنها ربالعالمین وحەزرەتى جوهر دەزانن چەند ناوى وەهمى و زیاتر لە یەك موچەى تیایە كە پارەكەیان بە نوێژى نیوەڕۆئاودیو دەكرێ!!!ئەگەر وانیە بۆ هیچ كەس بۆى نیە ئەو لیستە ببینێ!
 3-    لیستى خانەنشینى سنورى مەڵبەند كە چەندان كەسى لایەنەكانى ترى تیایە مەڵبەند ئامادە نیە لیژنەیەكى پاكى وردبینى بۆ دابنێ بۆ پاك كردنەوەى و جێگۆڕكێ كردنیان بە خەڵكى دڵسۆز.لە لایەكى دى كەسێكیان كردۆتە لێپرسراوى خانەنشینى كە بۆ پارە خواى نیەوبە كەیفى خۆى سەدان ئاڵوگۆڕى بە پارەو بەرتیل بۆ خەڵك كردوە بۆ ئەم مەبەستە دەیان بەڵگەى ڕاست لەبەر دەستن ئەویش قانعى كۆنە ئاوەڵزاواى برایم گوانى یە كە ڕوى ئەوى سپى كردۆتەوە!!.
 4-    دوو موچەیى زۆرى لەسەر دەنوسرێ شتێكى حاشا هەڵنەگرەو بۆتە دیاردەیەكى ئاسایى و بۆتە لەكەیەكى ڕەش بە تەوێڵى بەرپرسانى مەڵبەند پێویست بە دەبارە نوسینەوە ناكا چونكە لەوەوە كە ئیجرائات ناكرێ ئیسپاتە ئەسغەڕە قوتەولێپرسراوى مەكتەب ڕێكخستن شەریكە دزن لەو ڕوەوە ئەگەر دزەكانى سەرێ بەڵگەیان دەوێ (بەڵگەم پێ یە هەزار بەڵگەى ئاشكراو ڕوون ,بەڵگە بەڵگەى چەند ساڵ پێكەوە بوون)پەشێو دەیتوانى هەموو شتێك ئاشكرا كا كام شەوە گەش و ڕوناكە ئەو شەوە فوو لە چراكابەڵام ئێمەسكاڵا بەرینە بەر كێ!!!؟؟؟ مەگەر لە جیاتى فوو تفێكى پڕ بەزار بە ڕوى ڕەشیان داكەین ونەفرەتى میلەتیان لێ بكەین پێ یان بڵێین دەك پیرۆزتان بێت پارەى دزراوى خەڵك وغەزەبى پڕقینى كەس و كارى شەهیدان!!!
   
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە