کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ن ترسناکه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی گێلتربێت

Monday, 17/10/2011, 12:00





من کاتیک قسه‌له‌سه‌ر ئۆپۆزسیئۆن ده‌که‌م مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ . هه‌رچی ئه‌ودوحیزبه‌ ئیسلامیه‌ هه‌یه‌ من هه‌رگیز پشتم پێیان قایم نه‌بوه‌ونیه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ هه‌ڵگری بڕوای ئاینین ئه‌وئاینه‌ش هه‌رگیز بڕوای به‌دیموکراتی نیه‌ . چونکه‌ لای ئه‌وان یاسایئاسمان پێیان ده‌ڵێت هه‌رکه‌س بروایبه‌دینه‌که‌تان نه‌هێناو خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌ق نه‌ناساند ئه‌وه‌ له‌گه‌ردنیان به‌نو بیانکوژن . که‌واته‌ئه‌مانه‌ بۆخۆیان زۆرترسناکن له‌سه‌رژیانی مرۆڤ وه‌به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ئازادیودیموکراتیدا . که‌واته‌ ته‌نهائه‌وه‌ی که‌ئێمه‌ بیناسینو ڕوی ده‌ممانی تێکه‌ین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاد له‌یه‌ک له‌سه‌رسێی خه‌ڵکی ده‌نگده‌ر ده‌نگی خۆی دابه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌به‌وپێیه‌شده‌بێت ئه‌وان هه‌میشه‌ هاوده‌نگی داخوازیه‌کانی ئه‌وان بن له‌ڕێگای ئه‌ونوێنه‌رانه‌وه‌که‌ناردویانه‌ته‌په‌رله‌مان . به‌ڵام دوای به‌سه‌رچونی دوساڵ به‌سرتێپه‌ڕبونی به‌شداری ئه‌منوێنه‌رانه‌ که‌ئێمه‌ ناکرێت بڵێین کارامه‌ نه‌بون به‌ڵکو به‌راستی ئه‌وان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆیله‌کاسه‌لێسه‌کانی ناوپه‌رله‌ماندا که‌سه‌ربه‌هه‌ردوده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی تاڵه‌بانیو به‌رزانین ئه‌وه‌ی ویستراوه‌کردویانه‌وپه‌رله‌مانیان هه‌ژاندوه‌به‌ بیروبۆچونوداخوازیه‌ پڕبه‌هاکانیان . به ڵام به‌داخه‌وه‌له‌لایه‌ن ئه‌م دوبنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ئه‌م په‌رله‌مانه‌ بۆته‌ چایخانه‌یه‌ک که‌ته‌نهاکه‌سانی ته‌مبه‌ڵو بێبه‌رهه‌می تیاکۆبۆته‌وه‌ . بۆیه‌هاوڵتیان نه‌یانتوانی به‌مشێوه‌ئیهانه‌کردنه‌ ڕازیبنو هه‌ستان به‌وه‌ی په‌نابه‌رنه‌ به‌ر خۆپیشاندانو له‌وپێناوه‌شدا ولاماوه‌ی ئه‌ودومانگه‌دا ده‌شه‌هیدو زیاتر له‌دوسه‌د برینداریان به‌خشی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌وکه‌ده‌کرێت قسه‌ی له‌سه‌ربکرێتو بخرێته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌بێ هه‌ڵوێستی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌بو که‌هه‌مان ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ی سه‌رشه‌قام ده‌نگیان پێدابه‌ڵام ئه‌ونه‌یتوانی بێشه‌رمانه‌ بێته‌ناویانه‌وه‌وجڵه‌وبگرێته‌ده‌ست . هه‌رئه‌م خۆدورگریه‌بووایکرد که‌هه‌ندێک له‌ئیسلامیه‌کان بتوانن له‌هه‌موهه‌ینیه‌کدانوێژی هه‌ینی دابه‌ستن له‌سه‌رادا . ئه‌وکات من پێش ئه‌وی یه‌که‌م نوێژی هه‌ینی بکرێت له‌فه‌یسبوکه‌وه‌داوامکرد که‌ئه‌وکاره‌نه‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کۆتایدا له‌سه‌رخۆپیشانده‌ران ده‌که‌وێتو ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ن . هه‌رواش ده‌رچو دوای پشت تێکردنی بزوتنه‌وه‌که‌یان ده‌سه‌ڵات وای له‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان گه‌یاند که‌ئه‌مانه‌ ده‌ستی ئیسلامیه‌کانو ئێرانیان له‌پشته‌وه‌یه‌ وه‌هه‌رئه‌وه‌ش بو که‌له‌لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کانه‌وه‌گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵکراو خۆپیشاندانه‌وکه‌یان له‌ڕیشه‌کێشاوکۆتاییان پێهێنا . ئه‌مه‌قسه‌کردنه‌ له‌سه‌رڕابردو به‌ڵام بابزانین له‌دوای ئه وه‌ی که‌خۆپیشاندان کۆتایی هات گۆڕان چی کرد وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری . بێگومان هه‌موان ده‌زانین که‌له‌م ماوه‌یه‌داده‌سه‌ڵات له‌باتی فرسه‌ت ب‌ێنێت له‌وه‌ی ئه‌وترسه‌ی که‌هه‌یبوله‌شه‌قام ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌وده‌ستکات به‌چاک سازی بۆئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵکی بڵێت ئه‌وتابه‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست کات خۆپیشاندان بکه‌ن من داخوازیه‌کانتان بۆبه‌دی ده‌هێنم وه‌بکوژه‌کانتان ده‌ستگیرده‌که‌مو نانبڕاوه‌کان ده‌گێڕمه‌وه‌و ئازادی له‌ ڕای سیاسی ناگرمو که‌س سزانادرێت وه‌مڵکه‌کانی ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتوه‌ده‌یگێڕینه‌وه‌و حکومه‌تێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرین . به‌پێچه‌وانه‌وه‌زیاتر له‌خۆیان باییبون وه‌زیاتر که‌وتنه‌ڕاوه‌دونانی ئه‌وانه‌ی داوای ئازادیو یه‌کسانیان ده‌کرد ئه‌وه‌یتوانیان له‌کوشتنو لێدانو سه‌یاره‌سوتاندنو سوکایه‌تیو هه‌ڕه‌شه وتۆقاندن هه‌مویان گرته‌به‌ر وه‌هه‌رێمیان کرده‌سه‌ربازگه‌ به‌تایبه‌تی هه‌رێمی سه‌وزوسلێمانیش به‌تایبه‌تی . له‌م هه‌موڕوداوانه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها شه‌رمنانه‌ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یه‌وه‌ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت وه‌باسی ڕوداوه‌کانی ده‌کرد به‌بێئه‌وه‌ی تائه‌م ساته‌ش چاره‌سه‌رێکی خستبێته‌ به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ره‌که‌ی . نه‌وشیروان مسته‌فا که‌هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌ودانه‌بو بچیته‌ هیچ پرسه‌یه‌که‌وه‌ ته‌نانه‌ت کاتێک چله‌ی ده‌شه‌هیده‌که‌ش کرائه‌ونه‌چوه‌چله‌که‌یان به‌ڵام که‌سنه‌یزانی چوه‌رچه‌رخانێک بو وایکرد بچێته‌ پرسه‌ی دایکی که‌سێک که‌ده‌ستی خێزانه‌که‌یان تابنده‌ست سوره‌به‌خوێنی هاونیشتمانیانی ئازادیخوازی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان که‌ئه‌مه‌ به‌ڕێزنه‌وشیروان خۆی له‌هه‌موان زیاتر نهێنیه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی لایه‌ . وه‌یانبه‌چ هه‌قێک به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ به‌رزانی له‌ژوری داخراودادور له‌ڕاگه‌یاندن کۆبونه‌وه‌ده‌کات . ئایائه‌مه‌یه‌ مانای ڕونی له‌سیاسه‌تی ئه‌ویشدا . ئایاله‌وه‌تێناگات ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌نزیک بێته‌وه‌به‌گورگان خواردوده‌چێت . وه‌یان وه‌ک خۆیان ڕسوای ده‌که‌ن . سه‌ردانه‌که‌ی به‌رزانی ته‌نهابۆهه‌ستانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی له‌م داکه‌وتنه‌ی که‌تێیکه‌وتوه‌ وه‌ده‌یه‌وێت به‌م سه‌ردانه‌و خستنه‌ڕوی ئه‌وچوارخاڵه‌ بێئه‌همیه‌ته‌ پارسه‌نگه‌لاره‌که‌ی ڕاست کاته‌وه‌که‌ئه‌ویش ته‌نهابۆله‌خشته‌بردنی گۆڕانبو وه‌دابڕانی له‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی چونکه‌ بنه‌ماڵه‌ له‌م ماوه‌ت حه‌وت مانگه‌دابه‌رده‌وام دراسه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد بزانن جه‌ماوه‌ری گۆڕان به‌چی دڵگران ده‌بن له‌ بزوتنه‌وه‌که‌یان تائه‌مان ئه‌وکاره‌بکه‌ن بێگومان له‌سه‌دا نه‌وه‌دی جه‌ماوه‌ری گۆڕان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ دانوستانو یه‌کڕیزیدانین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وه‌وایان پێباشبو که‌گۆڕان دانوستان نه‌کات به‌ڵکوبه‌رده‌وام بێت له‌سه‌رداواکاریه‌کانی شه‌قام تابه‌رده‌وامشه‌قامێش هێزوتوانای خۆی پێببه‌خشێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ئه‌وه‌نده‌وریانه‌بو که‌بتوانێت له‌ ئازاییو خۆڕاگریو قوربانیه‌کانیان بگات بۆیه‌ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ویستی توانی بیکات وه‌تاڕاده‌یه‌ک جه‌ماوه‌ره‌که‌ی لێتوره‌بکات به‌بێئه‌وه‌ی له‌وچوارخاڵه‌ خاڵه‌سه‌ره‌کیه‌که‌ بخاته‌ ته‌نفیزه‌وه‌ به‌ڵکوهه‌موان ده‌یان زانی که‌ئه‌وه‌ته‌نهاکاته‌وده‌یانه‌وێت بی کوژن . ئێستاله‌هه‌مو کات زیاترخه‌ڵکی بۆی ده‌رکه‌وتوه‌که‌ئه‌مانه‌ هه‌رگیز نه‌ک نایانه‌وێت وازله‌ده‌سه‌ڵات ب‌ێنن به‌ڵکو ناشتوانن وازی لێب‌ێنن چونکه‌ده‌زانن به‌نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت کۆتایی مه‌رگی خانه‌واده‌ییانه‌وهه‌موان ده‌درێنه‌دادگاو به‌هه‌زاران تاوان که‌کردویانه‌ تاوانباردبن وه‌ده‌خرێنه‌ زیندانه‌وه‌ . بۆیه‌ چاوه‌روانبون به‌ شێوه‌ی دانیشتنو گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان ته‌نهاخۆگێل که‌ردن نه‌بێت له‌ڕاستیه‌کان هیچی ترنابه‌خشێت . ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رله‌هه‌رمناڵێکیش بپرسیت وه‌یان له‌هژه‌ر که‌سێکی نه‌خوێنده‌وارو دورله‌سیاسه‌تیش بپرسیت ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ به‌شیق لانه‌برێن قه‌ت به‌خۆشی ناڕۆن . که‌واته‌ داواله‌به‌رێز نه‌وشیروان ده‌که‌ین چیتر باکات له‌مه‌زیاتر نه‌کوژێت ئه‌وی ئه‌ووئێمه‌ده‌یزانین زۆرگرانه‌ بتوانین قه‌ناعه‌ت به‌وان بێنین . وه‌زۆرله‌وه‌زیاترزه‌ره‌رده‌گه‌یه‌نین به‌خه‌ڵکی چونکه‌ سه‌ده‌نجام هه‌رده‌بێت خه‌ڵکی شه‌هیدی خۆیباتو ڕاپه‌ڕین بکاته‌وه‌بۆله‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ . جاهیوادارم باله‌مه‌زیاترکات به‌فیرۆبه‌درێت وه‌چیته‌سوکایتی به‌هاوڵاتیان نه‌کرێو برسێتیو نه‌هامه‌تی واڕۆژ به‌ڕۆژ به‌رده‌رگایبه‌وڵاتان ده‌گرێت له‌کاتێکداهه‌مویان له‌کورد ژێرخانی ئابوریان بتوه‌تره‌ . ئه‌گه‌رئه‌وه‌ڕوله‌کوردستان بکات کاره‌سات زۆرله‌وه‌گه‌وره‌ترده‌بێت که‌ئێمه‌ خۆمان بۆئاماده‌نه‌کردوه‌ . ئه‌گه‌رگۆڕان فریانه‌که‌وێت ئه‌وابه‌دڵنیاییه‌وه‌من ده‌ڵێم کۆتایی سیاسی ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌ش له‌به‌رده‌مدایه . که‌واته‌ تازوه‌بگه‌ڕێنه‌وه‌ناوخه‌ڵکی توره‌ی جۆشخواردوی پشت دیوارکان که‌له‌چاوه‌روانی ساته‌وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌دان به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌دا ئه‌مجاره‌ هێزێکی سه‌ربازی زۆرێش ده‌چنه‌ پاڵیان وه‌هه‌رگیز ترسیان له‌قوربانیدان نیه‌ ئه‌وان ڕۆژانه‌ چاوه‌کانیان له‌باتی فرمێسک خوێن ده‌ڕژێت بۆئه‌وڕۆژه‌ی وه‌ک کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا ئه‌رمانێش به‌ده‌نگی به‌رز هاواری ئازادی بکه‌نو شه‌هیده‌کانیان به‌سه‌رده‌س بگێڕنو گوڵبارانیان بکه‌مو خۆئاماده‌بکه‌ن بۆ گیان به‌خشێنی تر تابه‌ئاکامی سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌ن . بۆیه‌چیتر پێویست ناکات ئۆپۆزسیۆن له‌ناخیدا ئه‌وه‌بکاته‌ به‌هانه‌ . له‌کۆتایدائه‌وه‌ده‌ڵێم (داری ئازادی به‌خوێن ئاونه‌درێت قه‌ت به‌رناگرێت ، گوڵیش تاده‌رگای سزاوزۆرداری ئاوادابۆشێت قه‌ت ناگه‌شێته‌وه‌) ‌‌

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە