کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرۆزبای نەورۆزی ئازادی لەهەموان، ڕاپەڕێن تاڕوخانی دەسەڵات

Sunday, 20/03/2011, 12:00






لەناخی دڵێکی گرگرتو بۆ ئازادیەوە جوانترین وە بەسۆزترین پێرۆزبایی ئەم جەژنە نەتەوایەتیە لەهەمو گەلی کورد دەکەم وەبەتایبەت

ئەوانەی بونەتەشورای پاراستنی داخوازیەکانی گەلەکەمان ، وەزۆر بەتایبەتیش برادەرانی شورای قەڵای سەربەرزی ئازادیو دەوای ڕەوای گەلو چوکشکێنی دەسەڵاتی دزو گەندەڵی بەرزانیو تاڵەبانی (کوردستان پۆستی هەمیشە سەربڵند) کەبەردەوام بۆتە بورباکانو بەڕوی ئەم خائینانەدا دەتەقێتەوە ، وەڕێزو خۆشەویستیشم بۆ ئەوسوپا نەبەردە چاونەترسەیە کە بەردەوام گیان فیدا لەدەوری کوردستان پۆستەکەیان کۆبەنەتەوەو پاسەوانی لەسەروەریەکانی خاکو نەتەوەیان دەکەن
وە هیوادارم بەم زوانە مژدەی سەرکەوتن بەسەر ئەم دەستە خائینەی دەسەڵاتدا بکەینو میلەت ئازادکەین لەچنگی خوێناویان



دەبابەردەوام بین لەڕاپەڕین تاکۆتاییان پێدێنین ، وەهیوادارم زۆریش کات نەدرێت بەدەسەڵات تانامەردانە خۆی کۆکاتەوەو دەست بوەشێنێت وەیان لەڕێگەی هەندێک بەناو نوسەرەوە کەنێردراون بۆناو جەماوەرەخۆڕاگرە ڕاپەڕیوەکەی سەرای ئازادی و خۆیان بکەن بەڕابەرتانو بەناوی ئێوەوە لەگەڵ دەسەڵات دا نامەی دڵداری بگۆڕنەوە ، چونکەهەندێک لەوانە تائەم ساتەش نان خۆری سەرسفرەی گڵاوی دەسەڵاتنو بەردەوامن لە لەوڕی لەوڕگای دەسەڵاتدا ، بۆیە داواکارم لەبرادەرانی سەرای ئازادی خەڵکی وشیاتر کەنەوە تابزانن قسەکردن لەودیوی ئەنجومەنی دەستەی سەرای ئازادی کەوەک پەرلەمانێکی خنجیلانە دروستیان کردووە بۆداکۆکی کردن لەمافەکانیا کەسێکی تر بۆی نیە لەژێر هیچ ناوێکدا نەنامە بنێرێت بۆ دەسەڵات وەنەدانوستان بکات بەناویانەوە ، وەهەروەها دانیشتنو کۆبونەوەی ئەو نۆ حیزبەش بەلایەنی ئازادی خوازانی ڕاپەڕێوەوە هێچ ب پەیوەندی بەسەرای ئازادیو خۆپیشادەرانەوە نیە ، ئەوەی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دەسەڵات دا ئەیەوێت دانیشێو ڕێکەوتن بکات وەک خەیاڵ پڵاو وایە چونکە ئەمڕۆ مناڵێکی کورد باش لەوەگەیشتووە کەدەسەڵات هەرگیز نایەوێت لەسەرشتێک ڕێبکەوێت کە بەردەوامی بەمانەوەی خۆی نەدات ، کەواتە ئەم ڕاستیە کەهەیە ئیتر ئۆپۆزسیۆن لەپای چی دانیشتن دەکات ، ئەم دەسەڵاتە ئەبێت ئەمڕۆبێت یان سبەی بەهێزی ئەم جەماوەرە لەدەسەڵات دابگیرێتو شاربەدەریان کەن وەئەوەی بردویانە لەکونەلوتی خۆیانو خاوو خێزانیان دەریبێننو بیگەڕێننەوە بۆ میلەت ، وەئەبێت هەمویان ئەوەی تاوان بارە نەیەڵن دەرچن وەبدرێنە دادگای گەل وەبە سزای گەلو نیشتمان بگەیەنرێن ، تاگیانی هەمو شەهیدەکانمان بەتەواوی ئاسودەبێت لە غڵکۆکەیاندا

لەکۆتایدا بژی بەرەی گەل ، هەرشەکاوەبێت ئاڵای ئازادی ،

مردن و سەرشۆڕی بۆدەسەڵات داران و پاشەڕۆک خۆرەکانیان



21 / 3 2011 نەورۆزی سەرکەوتن پیرۆزبێ
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە