کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاڤێستا له‌قوڵنگه‌که‌ی فه‌رهاده‌وه‌ بۆ فڵچه‌که‌ی برۆنزێیه‌که‌ی بهادین

Friday, 23/04/2010, 12:00


هونه‌ری شێوه‌کاری ئه‌وهونه‌ره‌یه‌ که‌ هه‌زارانساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ته‌نها هۆکاری ده‌ربڕینی هه‌ستو بیری مرۆڤه‌کان بوه‌ له‌پێش دروست بونی زمانه‌وه‌ که‌ له‌ ده‌وراکانی چه‌رخی به‌ردینه‌وه بۆده‌ربڕن له‌سه‌ردیواری ئه‌شکه‌وته‌کان نه‌خشاندویانه‌به‌به‌رده‌وامی وه‌ئه‌م هونه‌ره له‌نوسینه‌کانیشدا بو وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژووی سه‌رده‌مه‌کان جائه‌م هونه‌ره‌ چ له‌ڕێگه‌ی وێنه‌وه‌ بوبێت یان تاشینی به‌رده‌کان ده‌ربڕی سه‌رده‌مه‌کانی بووه‌ وه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی هونه‌رمه‌نده‌که‌ی بوه‌ وه‌زۆریک له‌وڵاتانی دنیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نه‌ره‌وه‌ توانیویانه‌ مێژوو وه‌که‌یان بۆنه‌وه‌کانی دوای خۆیان به‌جێ بهێڵن ئه‌م هونه‌ره‌ به‌رزه‌ گه‌لی کوردیش لێی بێبه‌شنه‌بوه‌ ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ناوچه‌کانی مێزۆبۆتامیا دا بگێڕین ده‌بینین که‌هه‌زارانساڵله‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ باپیرانمان چۆن له‌ڕێگه‌ی په‌یکه‌ره‌کان و نوسینه‌کانکانه‌وه‌ بره‌ویان به‌م هونه‌ره‌داوه‌ وه‌ئه‌م هونه‌ره‌ جێگه‌ی بایه‌خدانی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی سه‌رده‌مانی خۆی بوه‌ وه‌ئێستاش له‌زۆرینه‌ی وڵاتاندا ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م هونه‌ره‌ جێگه‌ی بایه‌خدانی ئه‌وانه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌له‌کوردستانی ئێمه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک یاوڕێکی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ که‌جێگه‌ی دڵخۆشی هونه‌رمه‌ندان بێت هه‌رئه‌م پشت گوێ خستنه‌بو بوه‌خولیاو بیرو هۆشی هونه‌رمه‌ندی لاو به‌هادین بورو ژێنێو به‌توانایه‌کی بچکولانه‌وه‌ بتوانێت ئه‌رکێکی گه‌وره‌ بخاته‌سه‌رشانی ئه‌ویش به‌ ئاماده‌کردنی خه‌ڵاتێک بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ئازیزو خۆشه‌ویست مامۆستای هونه‌ری شێوه‌کار عه‌بده‌ لاله‌ هونه‌رمه‌ند به‌هادین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌له‌شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیاداو له‌ماڵه‌خنجیلانه‌که‌یدا که‌به‌شێکی کردوه‌ته‌گه‌له‌ری به‌ناوی ئاڤێستا و هه‌ستێت به‌به‌خشینی خه‌ڵاته‌که‌ که‌بریتی بوله‌فڵچه‌یه‌کی برۆنزی وه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ی بهادین ‌‌‌ هیوادارم توانینێتی داهێنانێکی نوێ بهێنێته‌ ناوکایه‌کانی ژیانی هونه‌ر مه‌ندانه‌وه‌ که‌هونه‌رمه‌ند پێویسته‌ پاداشتی دڵسۆزی بۆکاره‌هونه‌رییه‌که‌ی که‌ گرێدراوه‌به‌ ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ومه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌وه‌ ، خۆئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێش ئه‌ملایه‌نه‌ی فه‌رامۆشکرد ئه‌واهونه‌رمه‌ندان ئه‌توانن خۆیان له‌یه‌کیه‌تیه‌کداڕێک بخه‌ن که‌دوربێت له‌ پارتایه‌تی بۆیه‌ من لێره‌وه‌ داواده‌که‌م باهونه‌رمه‌ندان خۆیان ڕیکبخه‌ن له‌ڕێکخراویکی ئازاد دا که‌دوربێت له‌بونی پارته‌کان و له‌سایه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ئازاد دا کاره‌کانیان ڕێک بخه‌نو خۆیان سه‌رچاوه‌ی داهاتبن له‌ڕێگه‌ی ئه‌وئابونه‌ویارمه‌تیانه‌ی له‌ڕێگای هونه‌ردۆستانه‌وه‌به‌ده‌ستیان ئه‌گات . ئه‌وه‌تا به‌هادین توانی ته‌نها به‌وتواناکه‌مه‌ی خۆی ئاڤێستای چاوگه‌ش چاوی گه‌شی به‌دنیای خۆشه‌ویستیدا هه‌ڵهێنێو باوه‌شی گه‌رمی پڕله‌حه‌سره‌تی لاله‌ له‌ئێواره‌به‌هارێکی غه‌ریبیداله‌باوه‌شی بگرێت . له‌دایکبونو له‌باوه‌شگرتنی ئه‌م کۆرپه‌یه‌ته‌نهاهه‌ستو سۆزی لاله‌ی نه‌هه‌ژاند به‌ڵکو سه‌رجه‌م به‌شداربوانی به‌جۆرێک سه‌رسام کردبو هه‌ریه‌ک وای هه‌سته‌کرد ئه‌و خه‌ڵات ده‌کرێت وه‌ئه‌وخه‌ڵاته‌ به‌شێکه‌ له‌ ڕۆحی ئه‌وان ، هونه‌رمه‌ند لاله‌ له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ره‌که‌ی وتی ئاواته‌خوازم ئه‌وکاته‌ی گیان ئه‌به‌خشم له‌ناوگه‌له‌ریه‌که‌مدابم وده‌ست به‌فڵچه‌وه‌به‌دیار دوانێگارمه‌وه‌چاوله‌چاو وه‌کدو عاشقده‌ست له‌ملانبین . ئێمه‌ش لێره‌وه‌داوای ته‌مه‌ندرێژی له‌ش ساغی بۆ لاله‌ده‌که‌ین . وه‌هیوادارین وێنه‌ی کاکه‌ به‌هادین زۆربیت چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌مکاره‌جێگه‌ی رێزلینانه‌بۆهه‌موان وه‌هیوادارم ئه‌مخه‌ڵاته‌ به‌رده‌وام بێت وه‌ڕۆژی 18 / 4 ببێته‌ڕۆژی خه‌ڵاتبه‌خشین به‌هونه‌رمه‌ندانی شیوه‌کار له‌ناو کورداندا وه‌ ئاڤێستای چاوگه‌ش هه‌میشه‌ له‌چاوه‌ڕوانی باوه‌شی گه‌رمی عاشقانیه‌تی.

21 / 4 / 2010

ئه‌ڵمانیا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە