کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرەخەوتوەکە ماوە یان مردووە ؟

Tuesday, 22/03/2011, 12:00





شێر ئەوەبۆ ماوەیەکی زۆر دەچێت لەبێشەکەیدا کەس نازانێت ماوەیان نا وەئەوەی گیاندارەکانی هەموسەرسام کردووە و بەگومانن لەمانی شێر ئەو فرکان فرکانەیە کە گورگو چەقەڵ دەیکەن لەبەردەمی بێشەکەیداو بەئارەزوی خۆتان پەلاماری گیان دارانئەدەن و شێریش هەربێدەنگە ، شێر کاتێک خەوتبێتیش لەدورەوە بۆنی دوژمن و نێچیرەکەی دەکات ، ئەم لەخۆبایی بونەی چەقەڵ کەهەرگیز نەیوێراوە نزیک لەوشوێنەش بێتەوە کەشێر ی لێیە کەچی ئێستا بەئارەزوی خۆی لورەیدێت ، برابەخودای ئەمن دەرێم شێری نەمایە خۆئەگەربمایە دەبو لەوچەقەڵەی بەئاگابهاتایە لەبەرهەندێ دەرێم بەخودای مردیە ، نەبابە نا وەنیە نەمردیە ، دەرێن دوێکە کلکی جوڵاندوەو چەقەڵیش قوچاندویە ، ئەدی ئەوەنیە چەقەڵ لەبەر بێشەی دەگەڕێت ، کەواتە ئەوەهەرقسەی بووە دەنابەخودای هەرئەوشانەو شانەکی بکاتو هەناسەیەکی بات چ گورگو چەقەڵی هەیە لەم دارستانەی نامێنن ، بەش ئاخ داخی گرانم وەی بۆنەعرەتەکی لۆی بدات ،بەخودای ئەم گەم گورگو چەقەڵانە نەک هەر ڕایدەکەن شەرواڵیشیان پڕدەکەن ،
سڵێمانی کەی لەکەرنەڤاڵەوە دەیکات بە شۆڕش
سەرەتا لەسلێمانیدا لەبەرواری 17 / 2 داگەنگانی سڵێمانی بەڕاستی ڕاپەڕێنیان کرد وەلوڕۆژەدا سێ شەهیدو پەنجاو حەوت برینداریان دا لەبەردەم گەوڕی چواری بەرزانیداوەئەو ڕۆژە ئەگەربهاتایە ئۆپۆزسیۆن بەوردیو وریاییەوە و بەن‌ێنی ڕابەری بکردنایە ئەوا بەدڵنیاییەوە لەپاش 33 ڕۆژ تازەبەتازە پشتێنەی ئاشتیان بۆ نەدەکردن ، بەڵکو ئێستا هەولێریش لەئازاد بون نزیک بوبوەوە ، هەروەک شەهید جەوهەرنامێق کەبە پیلانی بنەماڵەی بارزانی ژەهرخوارد کرا لەیەکێک لەچاوپێکەوتنەکانیا وتی ئەگەر حیزبە کوردیەکان لەسەرەتای ڕاپەڕێندا بەگیانی نیشتمان پەروەریانەوە بیان ویستایە هەمو ناوچەکانیان لەتەعریب کەران پاک دەکردەوەو هێزەکانیان لەسەر حەمرین جێگیر دەکرد ، بەڵام بەداخەوە ئەو فرسەتەیان لەدەست میلەت دا، ئەوەی دوای 17 / 2 کەئۆپۆزسیون کردی هەمان لەدەست دانی ئەو فرسەتەبەبو کەلە 91 دا لەدەستمان چو ، هەردو شەڕەکە هەردەبێت بیکەین وەدەبێت چیک بەکاربهێنرێ بۆگەڕانەوەی ناوچەدابڕاوەکان وەبۆ دەرپەڕاندنی ئەم دەسەڵات دارانەی کە لەخیانەت و کلک گرێدان لەگەڵدوژمنانی کوردستاندا زیاتر هیچیان بۆ ئەم گەلە نەکردوە ، دەڵێن زەرەر لەنیوەی بگەڕێتەوە قازانجە ،
درعەی سوریاو بەعس ، هەولێرو پارتی بنەماڵە
ئەوەی لەلای هەموان ڕوونو ئاشکرایەونەشاراوەیە دڕندەیی حیزبی بەعسە کەلەسوریادچەندەها خەڵکی دارکوژراوەو سەرەونگوم کراوەلەسەر ئەوەی لەخەویدا خیزبی بەعس نەماوەو خەڵکی ئازادبووە یانی بەشێوەیەک ئەم حیزبە ئەووڵاتەیان کۆت کردووەلەوەئەترسان خەوببینن بەئازادیەوە ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەربەرزیە بۆسوریەکان ئەوخۆ پیشاندانەی مزگەوتی ئەمەوی بو لە 15 / 3 دا لەدیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە ی کە هەمو دوکەس کەسێک جاسوس بو بەسەریانەوە ، وە بەمەش نەتوانرا ڕێگریان لێبکەن وەلەڕۆژی دوایدا ڕاپەڕین کەوتە هەندێک شارو شارۆچکەی تر بەتایبەت شاری درعە لەکاتێکدا خەڵکەکە بەئاشتیانە خۆپیشاندانیان کرد دەسەڵات کەوتە لێدانو گرتنو تەقەکردن لەخۆپیشاندەرانو چوار کەس شەهید دەکرێو چەندانی تریش بریندار دەکرێن ، ئەمەوەک لای خۆمان نەبو خۆپیشاندان قۆزاخە بکرێت ، بەڵکو ئەوەنەیتر رقی خەڵکە ڕاپەڕێوەکەی ئەستورتر کرد ، وەلەتۆڵەی شەهیدەکانیان دا گەورەبارەگای بەعسو تەلاری دادگایان لەوشارەدا سوتان ، وەلەئەنجمدا بەشارئەسەد داوای سزادانی ئەوانەدەکات کە تەقەیان لەخۆپیشاندان کردووەو کوژراووبرینداریان لێخستون ، لێرەدا بەراوردێک دێتە ئاراوە و ئەپرسین ، ئایاحیزبی بەحس بەتواناترە یان بنەماڵە ؟ ئایا هیزەسەربازیو ئەمنیەکانی بەعس زۆرن یان بنەماڵە ؟ بەبێگومان بنەماڵە ناگات بە پاژنەی پێی درندەیو جەبەروتی بەعس ، ئەی کەواتە بۆ سوریەکان لەدیمەشقی پایتەختداو لەشارو شارۆچکەکانی تر ڕاپەڕین بەڵام لەمەڕ هەولێرەکەی ئێمە ئەبێت شێرەکە هەربخەوێت و عەیبەش بێت ئەگەرکەسێک قسەیەک بکات نەوەکا دڵی هەولێریەکانمان لێبڕەنجێت ، لێرەدا سوێند بەخاکی کوردستان بەخوێنی ئەوشەهیدە جوانەمەرگانەی کەهێشتا خوێن لەجەستەیان دەچۆڕێت بەقەدەر سلێمانی هەولێرو بادینانم خۆش دەوێت بەڵام ئەمە ئیتر ئەوناگەیەنێت کەمرۆڤ بێدەنگ بێت لەئاستی ئەم شێرەخەوتووەدا ، ئەوەی کەدەڵێین هەولێر شێرە خەوتوەکەیە بەڕاستی ئەوەش لەخۆشەویستی سلێمانیەکانە بۆ هەولێر ، ئەگینامن گورگێکی بەخەبەرم سەدجار پێ باشترە لەسەد شێری خەوتو ، بەڕاستی ئەوەیمن ئەیبینم لەسلێمانی ڕاپەڕین نیە بەڵكو بۆتە کەرنەڤاڵ ، وەیان خۆنیشاندانی تواناکانی تاکەکان هەریەکەولە بوارەکەی خۆیداو خۆناساندنیان بەوجەماوەرە ، مەڵا لەڕێگەی نوێژی هەینیە کاندا ، شاعیر فرسەتە زۆرترین تەماشاچی چاوی لێتە ، ڕۆمان نوس تادوێنێ پرسیاریان لێکردی لەسەر گۆڕان بێ ئاگابوی ، ئایائێوە ئەوەنەی ئەو دەست فرۆشە بەهەستو بەئازارن بۆگەلەکەی ،من بڕواناکەم ،لەبەرئەوەی ئێوە زۆرینەتان زەویو موچەی ئەودەسەڵاتەتان هەبووەوسودمەند بون لێی ، بۆیە لای من شوێن گومانن هەندێکتان ، مەبەستی ڕون ئەوەیە ئەگەر بتانەوێت بەم کۆبەنەوەیە لەناوئەم پەرچەدا دەسەڵات بڕوخێنن ئەوە خەیاڵتان خاوەو دەبێت چاوەڕوانبن بەفری ئەمزستانە سەرتان سپیکات ، وەهەولێریش لەچاوەڕوانی ئێوەدا گورگ بیخوات ، من هیوادارم کەوالەپێشدا سلێمانی بەدوڕۆژ پاک دەبێتەوە ، بەرد بەبەرد چەک بەچەک ، بریندابەبریندا ، لەباتی یەکتان لێ سەهید کەن ، دەیان لێبنێرن بۆ دۆزەخ ، ئەوسادەبینن هەولێر چون بەچۆکدا دێت ،

داری ئازادی بەخوێن ئاو نەدرێت قەت بەرناگرێت
گوڵیش تادەرکی سزاوزۆرداری ئاوادای پۆشێت ناگەشێتەوە


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە