کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕه‌گو ڕیفۆم گۆڕان و به‌چۆکدا دانی ده‌سه‌ڵات

Thursday, 30/04/2009, 12:00


پۆزش
 خوێنه‌رانی ئازیزو خۆشه‌ویستی کوردستان پۆستی ئازیزمان ئاگاداره‌که‌مه‌وه‌
 ئه‌وڕی پۆرتاژه‌ی له‌ژێرناوی ڕه‌گو ڕیفۆرم گۆڕان و به‌چۆکدادانی ده‌سه‌ڵات
 تایبه‌ته‌ به‌خۆم که‌وه‌ک ئاماده‌بویه‌ک به‌شانازیه‌وه‌ به‌شداری کۆڕه‌که‌ بوم وام
 پێخۆشبوله‌ڕێگه‌ی کوردستان پۆسته‌و ئه‌وچالاکیه‌ به‌کوردستانیان بگه‌یه‌نم
 وه‌ نوسینه‌که‌ په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ی باڵای ڕوته‌وه‌نیه‌و ته‌نها وه‌ک دڵسۆزێکی
 گۆڕان  هه‌ستاوم به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی  وه‌لێره‌وه‌ داوای لێبوردن له‌براده‌رانی
 ڕه‌وتی گۆڕینه‌که‌م به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی باڵای ئه‌ڵمانیا  خه‌ڵکانی دڵسۆزی کورد
 له‌پێناو گۆڕان و ئازادیدا ئاماده‌ین گیانی خۆمان که‌ینه‌ قوربانی کوردستانێکی
 ئازادو سه‌رفراز  له‌کۆتاییدا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆڕه‌وت ئه‌خوازم و هیوادارم
 له‌سه‌رکه‌وتندابن بۆگۆڕان
 
 دابان کۆڵ
له‌ئێواره‌ی 25/4/2009 دا ده‌سته‌ی باڵای ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی له‌ شاری هایدلبێرگی ئه ڵمانیاهه‌‌ستان به‌ سازدانی کۆڕیک بۆ هۆشیاربونه‌وه‌و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی بیرو بۆ چونه‌کانی ڕه‌وتی گۆڕین وه‌ به‌باشمان زانی میوان داری دکتۆر جه‌زا چنگیانی بکه‌ین وه‌ به‌ڕێزیان به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاماده‌بو به‌ پیشکه‌ش کردنی باسێک له‌ژێرناوی پرۆژه‌که‌ی نه‌وشیروان و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بی پرۆژه‌ له‌باسه‌که‌ی به‌ڕێزیاندا کۆمه‌ڵێک زانیاری وردو جوانی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کردله‌سه‌رچۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی وقۆناغه‌کانی به‌ده‌وڵه‌ت بون وه‌هه‌روه‌ها گرنگی دابه‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌ کانی کوردستان وه‌ک نه‌وت که‌به‌بۆچونی به‌ڕێزی فاکته‌رێکی به‌هێزه‌و سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ پته‌وبونی ژێرخانی ئابوری که‌ پته‌وبونی ژێرخانی ئابوری یه‌کێکه‌ له‌ فاکته‌ره‌ به‌هێزه‌کانی هه‌نگاو نانی بون به‌ ده‌وڵه‌ت وه‌هه‌روه‌هاچنگیانی بونی ئاوی شیرینیشی به‌رزنرخاندو وتی کورد ئه‌توانێ له‌داهاتودا پشت به‌ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌ کانیش ببه‌ستی وه‌هه‌روه‌هاباسی له‌سه‌ر پرۆژه‌که‌ی به‌رێز نه‌وشیروان کردوبه‌پرۆژه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوی دانا بۆ گۆرانی ده‌سه‌ڵاتی تاکره‌وی ئه‌و دو پارته‌ که‌هه‌مو بواره‌کانی ژیانیان قۆرخ کردوه‌ بۆ حیزب ‌ وه‌هه‌روه‌هاله‌به‌شێکی تری کۆڕه‌که‌دا تیشک خرایه‌سه‌رهه‌وڵو تواناکانی گه‌نجان وه‌کاری گه‌ریان له‌سه‌رگۆڕانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ییمانوه‌ته‌وه‌رێکی تری کۆره‌که‌ته‌رخان کرا بۆ پرسیاروسه‌رنجو بۆچونه‌کانی ئاماده‌بوان که‌‌ ‌هه‌موان پشتگیری خۆیان بۆپرۆژه‌ی چاکسازی و گۆرینی ده‌سه‌ڵات و کۆتایی هینان به‌ ‌دیکتاتۆریه‌تی خۆماڵیو هێنانه‌ کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات وه‌هه‌روه‌ها قسه‌له‌سه‌رپێداویستیه‌ کانی قۆناغی دوای گۆڕان تاوو توێ کرا وه‌ له‌به‌شی کۆتایی کۆڕه‌که‌دا به‌ڕێز بورهان ساڵح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای هاڵسورێنه‌ری ڕه‌گ له‌ ئه‌ڵمانیاله‌ به‌وتارێکی له ژێرناوی هه‌ڵبژاردن وسه‌نگه‌ری گۆڕینی ده‌سه‌ڵات‌ که‌ده‌ست نیشانی خاڵه‌ لاوازه‌‌کانی ده‌سه‌ڵات وه‌چۆنیه‌تی گه‌شه‌دان به‌ بیروهۆشی ئازادی خوازانه‌ و ڕزگاربون له‌تاکڕه‌وی و خۆ به‌که‌م زانین له‌ئاست دوژمناندا‌وه‌ئه‌وه‌ی ‌جیگه‌ی دلخۆشیمان بو‌له‌ژێرهه‌ره‌شه‌یه‌کی زۆری جه‌لالیه‌کانداژماره‌یه‌کیباش ئاماده‌ی کۆڕه‌که‌بون ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌ناو جه‌ماوه‌ردا پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ وه‌ئاماده‌بوان به‌شێکیان له‌شاره‌کانی/ میونشن/کۆڵن/ به‌رلین/ ئاماده‌بون که‌به‌سه‌دان کیلۆمه‌تر ڕێگایانبڕیبو به‌مه‌ش نیشانه‌ی ‌ وشیاربونه‌وه‌ی کوردستانیانه‌ وه‌بۆهه‌ڕه‌شه‌کرد‌نی جه‌لالیه‌کان ئه‌ندامێکی ڕێخستنی جالالیه‌کان پێی ڕاگه‌یاندین که‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆرکراوه‌ له‌خه‌ڵکی تائاماده‌نه‌بن له‌کۆڕه‌که‌دا وه‌ ئه‌وه‌شی وت به‌ته‌مان له‌کاتی به‌ستنی کۆڕه‌که‌دا که‌سانێک بنێرن بۆتێکدانی بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه‌ پۆلیسمان ئاگادارکرده‌وه‌له‌کۆتاییداسوپاسی هه‌موئاماده‌بوان ده‌که‌ین به‌وانه‌شه‌وه‌که‌ له‌به‌ر هه‌ندێک هۆئاماده‌نه‌بون به‌ڵام به‌دڵ له‌گه‌ڵمانن بۆگۆڕان و به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانیان که‌واته‌ با‌هه‌موان تێکۆشین بۆکوردستانێکی ئازاد له‌ژێر دروشمی گۆڕان دا
25/4/2009
هایدل بێرگ ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە