کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەی بزانێت خانویەک دروست کات ئەوەدەزانێت دەوڵەتیش چۆن دروست دەکرێت

Wednesday, 21/03/2012, 12:00


بابزانین تاڵەبانی کەی وتی دەوڵاتی کوردی خەونە . وەبۆچی وایوت ؟ ئایاڕاستی کرد یان درۆ ؟
شتێکی سەیرەگەربڵێین بەڵێ تاڵەبانی ڕاستی کرد کەدامەزراندنی دەوڵەتی کوردی خەونەو ناکرێت . لەبەرئەوەی تاڵەبانی باش دەیزانی هەمو ئەومەرج و بنەمایانەی کەپێویستن بۆدروست بونی دەوڵەتی کوردی بونیان نیە وەک . بەرێز نەوشیروان . لەوتارینەورۆزی ٢٧١٢ دا ئاماژەی پێدا . ئەگەرکەمێک بەبیرەوەریەکانمانا بچینەوە ئەواسەردەمێک دەبینینەوەکەبۆدروست بونی دەوڵەتی کوردی زۆرلەباربو بەچاوئێستاوەکەهەرگیز لەبارنیە . ئەویش ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بو کەلەسەردەستی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانخۆیاندا بەوپەری کەمدەرامەتی و هەڵوێستی بوێری کۆمەڵێک گەنجی نیشتیمان پەروەربەهاوکاری دارایی چەن ڕێخراوێکی خێرخواوە توانیان چەندەهاپرۆژەی ئاودێری دروست بکەن بۆئەوشوێنانەی کەئاودورەیان لەچاڵایدایەبیگەیەننە زەویەکانی جوتیاران وەهەروەها لەسەرجۆگەوئاوەگان پرۆژەی بچوکی وزەی کارەبادروستبکەن وەهەروەهالەوساڵانەدا توانراڕادەی ئاژەڵداریو کشتوکاڵ بەجۆرێک بەرزبێتەوەکەبەلێشاوئاژەڵ رەوانەی ئێرانو تورکیەدەکران دوای ئەوەی کەپێداویستیەکانی ناوخۆشی دابین دەکرد . ئەمانەوداهاتەکانی ناوخۆش کەلەڕێگەی گومرگەکانو فەرمانگەکانەوەدەبوەدەستکەوت بۆبژێوی هاوڵاتیان بەبێئەوەی پشت ببەستن بەداهاتی مفت . بەڵێ ئەکاتە دەکرادەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنرێت چونکە لەگەڵ هەمو ئەمانەدا هەستی نەتەوایەتی لەلای هاوڵاتیان لەوپەری بەرزیدابو . بەڵام بەداخەوەلەدوای ١٩٩٤ کەشەری ناوخۆدروستبو لەسەر پارەی گومرگی برایم خەلیل کئەوساشادەماری داهاتی هەرێم بو شەرهەڵگیرساوبەهەزارەهالەگەنجەکانمان بونە سوتەمەنی چاوچنۆکی ئەم دو حێزبە . وردەوردەباری نائاساییوشەرهەموگوندوناوچەکانی کوردستانی گرتەوەوبوەهۆی چۆڵکردنی گوندنشینەکان کەهەموئاواتەکانیان بوژانەوەی گوندەکانیان بو کەکردبویان بەڵام لەسایەی ئەم دوبەرژەوەند خوازەدا هەموان بونەقوربانی ڕقوکینەی کۆنونۆێی ئەم دوبنەماڵەیەوهەرچی دێهات هەبو بۆجارێکیتربەرەووێران بون ڕۆیوهەرچی جوتیارهەیە لەباتی پاچوخاکەنازبۆپئاوەدانی کوردستان بیکەیستو کڵاشینکۆفیان کرایەشان بۆکوشتنی یەکتریو وێران کردنی کوردستان . لەکۆتایشدا کاتێک لەژێر فشاری ئەمریکادا شەریان ڕاگرت بەرزانی لەتیڤیەکەیەوە بەپێکەنینەوەلەگەڵ هاوشانەکەی تەنیشتی وتی بەخودای منومام جەلال لەهەموان بێتاوان ترین لەهەڵگیرسانی ئەم شەرەنوخوازراوە وخودائەوەبگرێت بووەسەبەب ئەمشەرە . لێرەوەولەدوای ئەم کاولکاریە وڕوخانی سەداموهاتنی بەشەبودجەی هەرێم لەبەخداوە وەڕژانی پارەیەکی زۆر بوەهۆی دڵەخورپەی دوژمنانی کوردستان ئێرانو تورکیە . لێرەوەلەلایەن دوژمنانەوەبەنەخشەیەکی پلان بپدارێژەاولەرێگەی هەردو سەرکردەی دەسەڵاتدارەوەنوانراجڵەوی سیاسەتی هەرێم بگرنەدەست ئێران توانی تاڵەبانی بکاتە بەجێهێنەری پلانەکانی وەتورکیەش توانی بەرزانی بکاتەجێبەجێکاری پلانەکانی کەهەردوکیان مەبەستیان وێران کردنی هەرێمبو تابەهیچ شێوەیەک نەتوانرێت وەک میلرت کەڵکوەرگرن لەوداهاتەی کەدێتەکوردستانەوەبۆدروست کردنی ژێرخانێکی ئابوری پتەووپشتبەست بەداهاتی ناوەخۆیی . بێگومان لێرەداگرنگ نیەئەوداهاتەلەڕێژەی ژمارەیی پارەوەچەندە بەڵکو گرنگ ئەوەیەلەکاتی دروست کردنی دەوڵەتدابتوانرێت پشت بەداهاتی ناوخۆببەسترێتنەک بەدەرەکی وەک ئێستاکەلەهەرێمدا توانای وەبەرهێنانی سەوزەی چوارمەنجەڵ یاپراخیان نیە . بێگومان نەتەوەیەک بەم شێوەیەوێران بکرێت هەرگیزتوانای خۆبەرێوەبردنودەوڵەت بونی نابێت . لێرەوەتاڵەبانی توانی پشت بەوەقسەیەببەستێت کەدەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە بەڵێ تاکوردستان ئەمانە خاوەنیان بت تەنهاخەوێکی مناڵانە .
دروست کردنی خانویەکودەوڵەتێك بابەتیانە چونیەکە .
کەسێک کاتێک بیرلەدوست کردنی خانویەک دەکاتەوەپێشەکی پارەیەک بۆتەرخان دەکات بۆزەوی بێگومان تازەوی پێویستی نەبێت ناتوانێت ئەوخانوەدروست بکات کەدەیەوێت . دوەم دەست دەکات بەکرینی پێداسویستیەکانی وەک کەرەستەی بیناسازی . دوای ئەوەدەگەرێت بەدوای نەخشەیەکی گونجاووباش بۆخانووەکە . دوای ئەوەدەگەڕێت بەدوای باشترین وەستای کارامەوشارەزادابۆدروست کردنی خانووەکەی . دوای تەواوکردنی خانووەکەوپێداویستیەکانی ئەوجادەرێت بتوانێت تێیدابەئاسودەیی ژیانتێیدابەرێتەسەر .
دەوڵەت.
بۆئێمەلەمڕۆدا بۆدروست کردنی دەوڵەت پێویستمان بەقسەی زلو بریقەدارنیە تاچاووگوێجکەی گەمژەکانی پێبئاخنینو بەبێ دەهۆڵوزورنا بێنە هەڵپەرکێ . دەوڵەت پێش دروست بونی پیاوی دەوڵەتیدەوێت . کەئێمەلەم کاتەداجگەلەکۆمەڵێک مافیای پترۆڵ پیاوی دەوڵەتمان نیەلەدەسەڵاتدا . دوایئەوەئێمە لەسەدا سیوپێنجی خاکەکەمان لەژێردەستی دوژمنانماندایە کەدەبێت بگەرێنرێتەوەسەرهەرێمو سنوری جوگرافیای هەرێم دیاریبکرێت . کوشتوکاڵمان ئەوندە بەشی ناوخۆدابین بکات وەبەشی ئەوەندەپیشەسازی بچوکمان هەبێت لەسەدا شەستی ناوخۆدابین بکات . لەشکرێکی نیشتیمانی وامان هەبێت لەکاتی مەترسیەکاندا بتوانێت بەرگریکاربێت لەهاونیشتیمانیانی نەک وەک ئەوەی ئەمڕۆکەتەنهاپشتیوانی دوبنەماڵەنو لەپێناوبەرژەوەندیەکانی بنەماڵەییدادەجەنگن دژبەداخوازیەکانی هاوڵاتیان . پەرلەمانێک کەبەراستی پەرلەمانی داخوازیەکەنی هاوڵاتیان بێت . کەسانی ئیداریواهەبێت چاونەبڕێتەسەروەتوسامانی نەتەوەیی لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا وکلک گرێدراوی دوژمنانبێت . ئەبێت بەلایەنی کەمەوەبتوانرێت ئاووکارەباو سوتەمەتی بۆهاوڵاتیان دابین بکرێت . دەستورێکی واهەبێت لەگەڵ دروستبونی دەوڵەتداکاریلەسەربکرێت . ئەمانە دەبێت هەبێت ئەوجاتوانای ئەوەدەبێت بوترێت من دەوڵەتی سەربەخۆ ڕادەگەیەنم نەک تەنهاقسەفرێدان بۆمەرامی سیاسیو خۆدزینەوەلەکێشەکان کەبونەتەهۆی فرێدانی بێسەروبەرلەقسەکردنو وتارەکاندا بەراستی کاتێک سەرکردەیەکی بەراست نەتەوەییبێت دەبێت پێش ئەوەی قسەیەک بکات هەزارویەک لێکدانەوەی بۆبکات وەنابێت هەرگیز لەبریارێکیواچارەنوس سازدابەبێ گەرانەوەبۆپەرلەمانو ڕایگشتی کارێکە تابڤینەقاقاهەڵیەوئەوی ئەمرۆ کەڕویدالەخیتابەکەیبەرزانیدائەنجامەکەی دەبێت . بەراستی ئێمە لەرێگەی هاژوهوژی سەرکردەکانمانەوەخەریکەدەبینە گاڵتەچی جاری ناوچەکە . ئەوتانی بەرامبەرکانمان واشارەزای هەڕەشەی سەرکردەکانبون پێکەنینیاندێت بەلێدوانەکانیان وەتائەمانەش سەرداوبن داربن لەموڵاتەداهەرگیز نابێت خەونیش بەدروستکردنی دەوڵەتەوەببینین . بەڵێ لەمرۆدا دەوڵەت خەونی شاعیرانە و گاڵتەوگەپی سەرک خێڵەکانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە