کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەئاشتی خوازانی خوارسکەوە ئاشتی ، وەستانی زۆر ، گوێگرتنی زۆر

Monday, 04/04/2011, 12:00


ئەی ئاشتی خوازانی خوارسک ئەمە پەیامی ئێمەیە بۆ ئێوەی خوارسک
1 / داواکارین لێتان هەتائەتوانن خۆڕاگربن لەبەردەم هەمو سەرماو گەرمایەکدا وەهەتائەتوانن درێژە بەخۆپیشاندانەکەتان بدەن . وەنەکەن هەرگیز بەقسەی کەس بکەن مەیدانی ئازادی بەجێ بهێڵن و ڕاپەڕین بکەن چونکە دەسەڵات دوایی بەگێرەشێوێن ناوتان ئەباو بەوەش لە پیرۆزی خۆپێشاندانەکەمان کەم دەبێتەوەو ناتوانین بۆماوەی چەند مانگێک بەخۆشیەوە لەم سەرایەدا وتارو شیعر بخوێنینەوەوە . وەنەکەن بەقسەی کەس بکەن هەرچی وتی باخۆپیشاندان بکەین بە ڕاپەڕینی جەماوەری بۆ داگرتنی دەسەڵات لەسەر ڕەفەی حوکم ئەوە ئەوانە ئەیانەوێت لەم سەرا جوانە دورتان بخەنەوە . ئەگەر ئێمەش وتمان نەکەن بەقسە مان بکەن . چونکەدەسەڵات کەسانێکی زۆری بەنهێنی لەناو ئێوەو ئێمەشدا داناوە بەڵام بەداخەوە تائەم کاتەش نەمان توانیوە دەسنیشانیان بکەین . بەڵێن تان ئەدەینێ هەرکات توانیمان بیان دۆزینەوە ئەوە بەزوترین کات ڕادەستی ئاسایشیان دەکەین تادادگایی بکرێن لەلایەن دادوەرە دات پەروەرەکانمانوە کەجیاوازی ناکەن لەنێوان ئێمەو ئەواندا
2 / تکاتان لێدەکەم معەوەز بەخوابن نەکەن بەهیچ جۆرێک ئازاری ئەوچەکدارانەبەن کەئازارتان ئەدەنو لێتان ئەکوژنو بریندارتان ئەکەن چونکە بڕوابکەن ئەوانە گوناحن بەزۆر ئەوکارە ئەکەن ئەگەرنەیکەن ئەوا ماڵومناڵیان لەبرسا ئەمرن . ئەگەر هەرزانیتان تەحەمەلی زوڵموزۆریان ناکەن ئەواخۆتان ببنە پەرژین بۆخۆتان و خواش ئاگاداتان دەبێت
3 / هەوڵ بەن لیژان دروست کەن وەک ئینزبات بەناوشاردا بگەڕێت بۆئەوەی کەس دەست درێژی نەکاتە سەر دوکانی هاوڵاتیان وەیان شوینە گشتیەکان ، ئەوانەی هەڵەستن بەوکارەی دەوامی فەرمانگەو زانگۆو خوێندنگاکان ڕاگرن بۆئەوەی دەوام بوەستێو دەسەڵات مەجبورکەن بەوەی زوتر بەدەنگ داخوازیەکانمانەوەبێت ئەوەئەوانە کەسانێکی کەمنو ئەیانەوێت ئەم سەرایەو نوێژی هەینیەکانمان لێ تێکبدەن . دەی ئەوەی پێی ناخۆشە ئێمە لەم سەرایەدائاوابەخۆشی بۆخۆمان بەبێوەی کۆدەبینەوە خوا بیگرێتو قەت بەری نەدات . ئێمە لەم سەرایەدا بەوانە ئەڵێین هەتا خەڵکی خۆیان بێزارنەبن بەڵێن ئەدەین ئەم سەرایە چۆڵ نەکەینو نەگەڕێینەوە بۆ ناو ماڵو مناڵمان نەک بەم 47 ڕۆژە بەڵكو تائێوە تاقەت تان هەبێت ئێمە لێرە نەک شیعرو وتار بەڵکو بەڵێنتان ئەدەینێ کەلەمەودوا ڕومانی ڕۆمان نوسە جەنگاوەرەکانیشتان بۆ دەخۆێنینەوە تا بەردەوام بن لەم کۆبونەوە جەماوەریەدا ، وەئەم هەینیە ناودەنێین هەینی نزاکان وەداوالەخوای گەورەدەکەین ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵەی کەچاوی بەم خەڵکەداهەڵنایەت بۆمان بڕوخێنی . ئابەم جۆرە ئاشتی خوازیە هەموداواکاریەکانمان بۆخۆیان بەبێ ئەوەی یەک قەترە خوێن بڕژین دێنەدی . بەس پەلەنەکەینو خۆڕاگربین ئەوەڕۆژ بەڕٶژ هەواش خۆش ئەبێت ترسی سەرماو بارانیشمان نامێنێت . ئەوی بیرم ماوەئەوەیە باهەریەکە شتێک پارەکۆکەینەوەو بیدەین بە پاقلاوە بۆ ئاسایشو زێرەڤانیو هێزە میلیشیاکان ئەوانەش کە لەڕویان نایەت دەموچاویان دەرخەن هەرکوڕی ئەم گەلەن خۆ وەنەبێت خوانەخواستە زۆڵ نین ، دەی خوارەحم بەهەموان بکات ئامین یارەبول عالەمین
4 / 4 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە