کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Saturday, 16/05/2009, 12:00


ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیکه‌ ‌ڕادیۆی نه‌وا له‌ ڵیدوان و په‌یوه‌نیه‌ کانیدا له‌گه‌ل خه‌ڵکی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی خستۆته‌ به‌رباسو قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌کرێت ئایا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم په‌ڕله‌مانی بێت یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه‌ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵ بژێردرێت ئه‌مه‌له‌ کاتێکدا له‌ده‌ستوری عێراقداهه‌ڵ بژاردنی سه‌رۆک په‌ڕله‌مانیه له‌کوردستاندا سه‌رۆک نایه‌وێت هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌په‌رله‌ماندا بێت پرسیار بۆ سه‌رۆک نایه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردریت. وه‌ئه‌ یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵکه‌و هه‌ڵبژێردرێت. له‌به‌رئه‌وه‌نیه‌ بریاره‌کانی به‌سه‌ر بریاره‌کانی په‌رله‌ماندا سه‌رکه‌وێت  ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌ پێش میله‌ت وه‌یان سه‌رۆک له‌وه‌ ئه‌ترسێت له‌ناو په‌رله‌ماندابکه‌ ‌وێته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی نه‌یاره‌ نوێ کانی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م سه‌رۆکه‌ی ئێمه‌ به‌زاندنی خه‌ته‌ سوره کانه‌و‌ نابێت ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رۆکی پیرۆز بگیردرێت . ئه‌مه‌ بانگه‌شه‌یه‌که‌ که‌کاسه‌لێسه‌ ‌کانی حیزب بانگه‌شه‌ی پیرۆزی بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ لای میله‌ت ته‌نهائه‌مانه‌ خه‌تی سورن وه‌ خیانه‌تن ده‌رهه‌ق به‌ کوردستانیان وه‌ک خاکو نه‌ته‌وه‌ ده‌ست تێکه‌ل کردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی کوردستان به‌هه‌رپاساوێک بیت له‌شکر کێشی وشه‌رکردن و دژایه‌تی کوردانی پارچه‌کانی تر له‌لایه‌ن هه‌ریمه‌وه ده‌ست سوربون به‌خوێنی ڕۆڵه‌کانی ژێر حوکم ڕانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بردن و قایم کردنی پاره‌ی میله‌ت بۆ بانقه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی بنه‌ماڵه‌‌ له‌ناوبردنوداروخانی ژێرخانی ئابوری به‌ته‌کبیری دوژمنان تا دورکه‌وینه‌وه‌ له به‌ده‌وڵه‌ت بون ده‌رهێنانی سه‌روه‌تی ژیر زه‌وی له‌م ڕۆدا که‌پێویسته‌ بی پارێزین بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆمان ڕێگرتن له‌کۆکردنه‌وه‌ی ئاوی کوردستان و دروست نه‌کردنی به‌نداوی بێخمه ڕێگرتن له‌ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان و ‌دابین نه‌کردنی خزمه‌ت گوزاریه‌کان
دابه‌شکردنی زه‌ویه‌کانی کوردستان به‌ویستی بیزب و نه‌مانی زه‌وی کشتوکاڵ
به‌تاڵان بردنو دیارنه‌بونی بودجه‌ی هه‌رێم و نه‌گه‌رانه‌وی بۆ میله‌ت
ئه‌مانه‌ن‌ ‌هێڵه‌سوره‌کان و خیانه‌ت به‌رام به‌ر به‌ کوردستانیان نه‌ک قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و که‌مو کوڕیه‌کانی سه‌رانی خیزب خه‌تی سوربیت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسکران هه‌موی له‌کوردستان له‌ژێرسایه‌ی ئه‌م په‌ڕله‌مانو حکومه‌ته‌دا کراون که‌واته‌ با بپرسینه‌وه‌ ئایا که‌سیک که‌خۆی بپاڵێوێ بۆ پۆستی سه‌رۆک ئه‌گه‌رئه‌وخاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و کردبێت له‌ ڕۆژانی ده‌سه‌ڵات داریدا ئایا‌ چ کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌یه‌ که‌داوای دیموکراتی بون بکاتو که‌سانێکی ئاوا هه‌ڵبژێرێت بۆ‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌که‌ی مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م جۆره‌سه‌رۆکانه ‌له‌په‌ڕله‌مانه‌ کۆیله‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حیزبدا ئه‌وشانسه‌گه‌وره‌یه‌به‌ده‌ست بینن به‌تایبه‌ت ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ که‌له‌ 2005 دا به‌چه‌پڵه‌لێدانسه‌رۆکیان هه‌ڵبژارد ئه‌م جۆره‌ په‌رله‌مانانه‌ هه‌رگیز په‌رله‌مانی میله‌ت نه‌بون به‌ڵکو په‌رله‌مانی حیزب بونو کاریان به‌و بریارانه‌ کردوه‌ که‌ حیزب بۆی ناردون و له‌په‌رله‌ماندا کراوه‌ته‌ قه‌رار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب. ئه‌گه‌ربڕوانینه‌ کاره‌کانی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له‌ماوه‌ی 2005 تا 2009 چ یاسایه‌ ‌کیان ده‌رکردوه‌ له‌پیناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کوردسانیاندا چ له‌ به‌غداد ج له‌کوردستان که‌واته‌ ئه‌مانه‌ ‌له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاسران که‌ په‌ڕله‌مان تارانێکن کۆیله‌ی حیزبن و ناتوانن بۆ میله‌ت کاربکه‌ن بۆیه‌ میله‌ت ئه‌مڕۆ وشیار بۆته‌وه‌و ئه‌یه‌ویت هه‌م په‌ڕله‌مان تارانو هه‌م سه‌رۆکی هه‌رێم خۆیان هه‌ڵی بژێرن. ئه‌بینین و ئه‌بیستین له‌ میدیاکاندا ئه‌وانه‌ی دوێنێ دژی لیستی داخراو بون وه‌له‌گه‌ڵ گۆڕاندابون هه‌رئه‌وانه‌ داواده‌که‌ن خۆیان سه‌رۆکیش هه‌ڵبژیرن ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌ نیت ئه‌م خه‌ڵکه‌ تا چ ئاستیک ترسیان له‌په‌رله‌مان هه‌یه‌ ئه‌ترسن به‌رله‌مان وه‌ک 2005 به‌چه‌پڵه‌لیدان هه‌مان سه‌رۆکیان بۆ هه‌ڵبژێرنه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی سرۆک له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه‌ بیت تابتوانن سه‌رۆکیکی تر بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن که‌ به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستانیاندابێت وه‌سه‌رۆکێک بێت توانای شه‌ری سیاسی هه‌بیت به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان نه‌ک ئه‌م سه‌رۆکه‌ی ئه‌مرۆ که‌توانای به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی خۆشیدانیه‌و کار به‌ بریاره‌کانی ناکه‌ن هه‌روه‌ک دروسکردنی ئه‌وهه‌مو ڤێلایانه‌ی به‌رپرسه‌کانی حیزب کردویانه‌ له‌سه‌ر ڕێگای مه‌سیف له‌سه‌ر ئه‌رازی کشتوکاڵی و به‌ته‌جاوازات. که‌ ئه‌مه‌بوه‌ هۆی ناره‌زایی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و سکاڵایان لای سه‌رۆک کرد تابه‌هانایانه‌وبچێت واخه‌ریکه‌ ئه‌رازی نامێنێت بۆ کشتوکاڵ بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌ وه‌ سه‌رۆک بۆ پشتگیری داواکانیان بریاری دا ئه‌و خان و ڤێلایانه‌ که‌له‌سه‌رڕێگای هه‌ولێر مه‌سیف دروست کراون گشتیان تیک بدرێن. به‌ڵی یازیزان ئه‌وه‌ی سه‌یر بو ئه‌م بریاره‌ی سه‌رۆک نه‌ک پشتگوێ خرا به‌ڵو دوای ئه‌ولیدوانه‌ی سه‌رۆک به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ئه م ‌ دیارده‌یه‌ ڕوی له‌زیاد بون کرد ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆک توانای به‌سه‌ربه‌رپرسه‌کانی خیزبه‌که‌یدانیه‌ونا‌توانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدابکات ئیتر چۆن ئه‌توانیت گرنتی به‌ میله‌ت بدات که‌ شه‌ری دوژمنانی کوردی پی ده‌کریت ئه‌ مه‌ بی له‌ چه‌نده‌هاجار که‌ له‌کاتی کێشه‌گه‌و ره‌کانداکه‌ ڕوبه‌ڕوی ئه م هه‌رێمه‌ بۆته‌وه‌ ئه‌م سه‌رۆکه‌ که‌سنه‌یزانیوه‌ بۆ کوی ڕۆیوه‌و خۆی ون کردوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆکانی دنیا کاتێک میله‌ته‌که‌یان بکه‌وێته‌ بارێکی نائاساییه‌وه‌ئه‌وه‌‌ ئه‌گه‌ر له کاتی پشوی دابێوله‌ ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بن بۆهه‌رمه‌به‌ستێک ئه‌وابه‌ خێرایی ده‌گه‌ڕێنه‌ وه وڵات. ‌مانه‌ ئه‌و ئازارانه‌ن که‌خه‌ڵکیکوردستان چه‌شتویانه‌ به‌ده‌ست ئه‌م سه‌رکرده‌ بێ خه‌مه‌وه‌ بۆیه‌ میله‌ت نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌په‌ڕله‌مان بیت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر مه‌سعود به‌رزانی نه‌بیته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکیان. وه‌ ئه‌یانه‌وێت بۆ دنیای بسه‌لمێنن ئه‌مڕۆ کورد وشیاره‌و ئه‌یانه‌‌وێت به‌ به‌په‌نجه‌ی مۆرکراویان له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌وهه‌وره‌ ڕه‌شه‌ی به‌ری خۆری ئازادی بونی لێگر تون لای به‌رن وبه‌خۆری ئازادی شادبن ئه‌مه‌بو ترسی هاوڵاتیان له‌ په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک به‌ده‌ستی خۆیان که‌واته‌ باهه‌موان ڕوبکه‌ینه‌ سندوقه‌کانیده‌نگ دان له‌مێناو گۆراندا
له‌کۆتایدا سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له‌

فرسه‌تی گورگ له‌گێلی شوان دایه‌ (دابان کۆڵ)

11/5/2009
ئه‌ڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە