ئایا لە هەرێمى كوردستان ئابوورى و تەندروستى و پەروەردە بوونیان هەیە

Monday, 10/10/2011, 12:00




ئاشكرایە لە هەموو دونیادا (پەروەردە .. تەندروستى .. ئابوورى) پێگەى هەرە گرنگن بۆ بونیادنانى دەولەت و پێگەیاندن و دروستكردنى كومەلگایەكى پێشكەوتوو , بەلام جێگاى داخە ئەم سێ پێگەیە لە ولاتى ئێمەدا نەك تەنانەت بونیان نیە بەڵكو بوونەتە پێگەى دزى و گەندەڵى و مشە خۆرى ,

ئابوورى كە پێگەیەكى دیكەى گرنگى بونیادنانى هەر ولاتێكە , بەلام جێگەى داخە ئەمرو لە ولاتى ئێمەدا هیچ بوون و گرنگى نیە و نەماوە , ئەگەر سەرنج بدەینە بوار ى ئابوورى و بازرگانى ئەمرۆى هەرێمى كوردستان دەبینین لە و پەرى خراپى و لاوازیدایە , لەبەر ئەوەى تەواوى بازار و بازرگانیكردن و هێنانى كەل و پەلى خواردن لەلایەن چەندكەسانێكى بالا دەست كۆنترول كراوە , كوردستان كەى گەیشتە ئەو رادەیە میوە و سەوزایى لەدەرەوە هاوردە بكات , لەكاتێكدا كوردستان كە یەكێكە لەهەرێمە هەرە گرنگەكانى ناوچەكە لەرووى كشت و كاڵ و بەرهەمهێنانى بەروبوومى كشت و كاڵیەوە بەرهەم و بەرووبومى خۆى رەوانەى ولاتانى دەووروبەر دەكرد , بەلام جێگاى داخە ئەم كەرتەش رۆڵ و گرنگى خۆى لەدەست داوە لەسایەى ئەو مافیایەى ئەمرۆ دەستى بەسەر ئەم كەرتەدا گرتووە .
بوار یان پێگەى تەندروستى ئەمرۆى هەرێمى كوردستان لەو پەرى لاوازیدایە و لە لایەن حكومەتەوە هیچ گرنگیێكى پێ نەدراوە و نادرێت و ئەو كەسانەى سەرپەرشتى ئەم كەرتە گرنگە دەكەن لە وەزیر و بەرێَوەبەرە گشتیەكانى فەرمانگە تەندروستیەكان و چەندەها كەسانى تر كەبوونەتە مافیا و بازرگان و لەسەر حسابى ژیان و تەندروستى هاولاتیان كەوتوونەتە خۆ دەولەمەندكردن لە رێگاى بازرگانیكردن بە داوو دەرمان و كەرەستەى پزیشكى ئێكسپایەر و بەكار هێنانى كەرەستەى نەخۆشخانەكان لە عیادە ئەهلیەكان و بازرگانیكردن بە ئامێرە پزیشكیەكان لە ناو نەخۆشخانەكاندا و كردنەوەى نەخۆشخانە ئەهلیەكان و هێنانى دكتورە فاشیل و بێ ئەزموونەكان لە ولاتانى دەورووبەر بەمەبەستى بازرگانیكردن بە گیان و ژیانى هاولاتیان و چەندەها كارى تر كە هەر هەمووى لەسەر حسابى ژیان و تەندروستى هاولاتیانە , بەڵگەش بۆ ئەو رێژە بەرزەى مردنى هاولاتیانە .
بوارى پەروەردە و خوێندنیش بەداخەوە رۆژ لەدواى رۆژ بەرەو خراپى دەروات لەئەنجامى بریارە نابەجێكانى جەنابى وەزیرى بێ ئەزموون و هاوردەكراوى ئەمروى هەرێمى كوردستان و كە هەر روژەى بریارێك دەردەكات و هەر ساڵ سیستەم و جۆرو شێوازێكى نوێ ى خوێندنمان بۆ دادەرێژێت بەناوى جۆرەها سیستەم وەكو سویدى و هولەندى ..... هتد !!! كەنەك تەنانەت لە بەرژەوەندى بوارى پەروەردەییدا نیە بەلكو كارتێكردنێكى زۆرى لەسەر ئاستى قوتابیان و خوێندنیش هەیە .
بۆ نموونە بەر لەچەند روژێك گوێم لە بریارێك بوو كە هەر پەیوەندى بە بوارى پەروەردەییەوە هەیە و ئەگەر بەهەڵەدا نەچووبم لە لایەن وەزارەتى خوێندنى بالاوە دەركراوە , گوایە ئەگەر تەمەنى قوتابى نەگاتە 25 ساڵ لە كۆلیژەكان وەرناگیرێت , واتە لە 25 سالیەوە قوتابى لە كولیژەكان وەردەگیرین , واتە دواى تەواو كردنى ئامادەیى كەئەو كات تەمەنى قوتابى 18 سالە پێویستە 7 ساڵى رەبەق دابنیشێ و چاوەرێ بكات تا تەمەنى دەگاتە 25 ساڵ و دواتر داواكارى وەرگرتن پێشكەش بە زانكۆ بكات , ئایا ئەو بلیمەتەى ئەم بریارەى دەركردوە بیرى لەوە نە كردۆتەوە دواى 7 سال قوتابى چ هەوەسێكى بۆ خوێندن دەمێنێت , بە دیدى من ئەم بریار ە ئەگەر راست بێت بۆ دوو هۆ دەگەرێتەوە .
1- ناچار كردنى قوتابیە بۆ ئەوەى لە كۆلیژە ئەهلیەكان كە هى خودى بەرپرس و ملهورەكانى ئەمروى هەرێمە و بەپارە بخوێنێت .
2- خۆ رزگاركردن و گوایە چارەسەركردنى كێشەى دامەزراندنە , كە ئەمرۆ رێژەیەكى زۆرى دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان بێ كارن و دەرفەتى دامەزراندنیان نى یە .
ئەمە كورتەیەك بوو لەسەر لاوازى ئەو سێ پێگە گرنگەى بونیادنانى كومەڵگا , بێگومان ئەگەر بێت و بەدرێژى باس لە چۆنیێتى و لاوازى ئەو سێ پێگەیەى ئەمرۆى هەرێمى كوردستان بكەین , ئەوا بە دوو بابەت و سێ بابەت و چەند لێكولینەوەیەك كۆتایى نایێت , لەبەر ئەوەى زۆر هەڵدەگرێت , بەلام دەپرسین ئایا كێ بەرپرسە لە لاوازى ئەم سێ پێگە گرنگە و هەروەها كێ بەرپرسە لە چارەسەركردنیان ؟؟؟؟ لەكاتێكدا سەرانى كوردو بەناو خەمخۆرانى گەل و ولات لە گوێ گادا نووستوون و تەنها و تەنها خەریكى خۆ دەوڵەمەندكردن و بەهێزكردنى پێگەى گەندەڵى و لاواز كردنى ئەم پێگانەن كەلەسەرەوە باسم لێكردن .. بەلام با لەبیرمان نەچێت هەر فیرعەونێك موسایەكى دەبێت ....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە