دەسەڵاتداران بەتاوانی گولەباران و تیرۆرکردنی خەڵكێ سڤیل و ئاشتیخوازی کوردستان شەرعیەتی حوکمڕانی لەدەستدەدەن!
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
کومیتەی پشتگیری
له ماوه‌ی 20 ساڵ حوکمڕانی هه‌ردوو زلحیزبی (پدك و ینك) دا، خه‌ڵکی کوردستان دووچاری حوکمێکی نادادپه‌روه‌رانە بوەتەوەو و دەسەڵاتێكی سیاسی حوکمڕانی دەکات کەڕۆژ لەدوای ڕۆژ شەرعیەتی دیموکراتی و بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەرپرسیارێتی نیشتمانیانەی خۆی لەدەستدەدات. لەکاتێکدا کە کوردستانیان کردوەتە گەندەڵستانێکی بێوێنە بۆ هەموو جیهان و ناوچەکەو ڕۆژانە داهات و قووتی خەڵك فەرهود و تاڵان دەکەن و تێکڕای هەوڵەکانیان لەپێناو بنەماڵە حوکمڕانەکانیاندایە.. سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە هەموو پرسە نیشتمانی و مێژوویەکان دەخەنە گرەوی پارێزگاری لەکورسی و دەسەڵاتەکەیان و ڕۆژانە ڕەوشی ژیانی خەڵکی کوردستان ناوازەو نابەجێتر دەکەن، سەرەڕای ئەوەی بەدرێژایی مێژوو دەستیان سوورە بەتاوانهکانی شەڕی ناوخۆی هەمیشەیی کوردستان، ئەوە ماوەیەکە ئەم دەسەڵاتدارانه بەئاشکرا دەستیان داوەتە سەرکوتکردنی ئازادی و بەتەمان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا سهرکوتگهراکانیان و ڕاگه‌یاندنه چهواشهکاریهکانیانهوه، وێنای ئازادی و ڕۆژنامەی ئازاد و خۆپیشاندانی بهرههقانهی خه‌ڵك ناشیرین بکەن، هه‌رگیز له‌فه‌رهه‌نگ و مامه‌ڵه‌یاندا نیه و بەڕەوای نابینن خەڵکی کوردستان داوای ئاو و خواردنی تەندروست و کارەبا و تەندروستی باشتر بکات و به‌ربه‌ستێکی قورسن له‌به‌رامبه‌ر ماف و خواسته‌کانی خه‌ڵکدا. بەڵکو ئەم دەسەڵاتە خۆسه‌پێنه، به‌وێنه‌ی فاشست ئاساکان دەستیان لەبینەقاقای خەڵکی کوردستان گیرکردوەو خۆیان بەسەر کورسی دەسەڵاتدا مەڵاسداوەو هەمیشە لەپیلان و تەزوویر و موئامەرەدان بۆسەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان و هەموو خەڵکێکی ناڕازی بەخیانتکار هەژمار دەکه‌ن.
ئەم ده‌سه‌ڵاته‌ی ئەمڕۆی کوردستان گیرۆده‌ی عه‌قڵێکی دۆگمایی فیوداڵیەو گۆڕانکاری لەدەسەڵاتدا بەمەرگی خۆی پێناسە دەکات. لەگەڵ هەموو سەبر و ئارامییەکی خەڵکی کوردستاندا، لەگەڵ هەموو لێبووردەیی و پشوودرێژیەکانی خه‌ڵکدا، ئومێد به‌وه‌ی که ئەم دەسەڵاتە سیاسه‌تێکی کراوه و ڕێز له ئیراده‌و ڕا جیاوازه‌کان دا‌نێت هاتۆته کزی. ئێمه هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی و خواسته‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بەڕەوا ده‌ناسین و ڕاپەڕینی سپیان بەپێوانە بەرزەکانی پێشکەوتنی فکر و ئاستی نیشتمان پەروەرانهو به‌رزی به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان دەنرخێنین. ئێمە وەك ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی نەرویج هەرگیز خۆمان بەدابڕاو نازانین لەئازارو خەمەکانی خه‌ڵکی کوردستان و هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانیان.
بۆیە لێرەوەو لەم ڕاگەیەندنهدا بەخەڵکی دڵسۆز و تێکۆشەری تاراوگە و کوردستانی ڕادەگەیەنین کە:
ده‌نگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هاونیشتمانیەکانمان لەشاری سلێمانی و سەرجەم شار‌و شارۆچەکەکانی کوردستان که پشتگیرو پشتیوانی خواستە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ هێنانە سەرکاری دەسەڵاتێکی دادپهروەر کەدڵسۆزانە بۆ پرسەکانی هاوڵاتیان بەخەم بێت و به دوور لە گەندەڵی و نادادپهروەری مامەڵەی پرسەکانیان بکات. هەروەها وەك "کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج" داواکارین:
دەست بەجێ دەسەڵاتی سیاسی لەهەموو ئاستەکاندا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕابگەینن، پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە سەراپا بەرپرسیارن لەو تاوانە تیرۆریستیانەی دەرهەق بەخەڵکی شاری سلێمانی ئەنجامدران و تێکڕای کارەساتەکە لەئەستۆی ئەواندایە.
داواکارین به زووترین کات، تاوانبارانی ئه‌م ته‌قه‌کردنه و بەرپرسە ڕاستەوخۆ و باڵاکانیان، بەتایبەت "پارتی دیموکراتی کوردستان" بدرێنه دادگایەکی بێلایەنی دامەزراو لەسەر بنەمای پیشەو پسپۆڕی و به چاودێری نوێنه‌رایه‌تی کەسوکاری قوربانیان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییە بێلایەنەکان، تا له‌م ڕێگایەوە تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
داواکارین هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌سگیرو زیندانی کراون، به‌زووترین کات ئازاد بکرێن و مافی خۆپیشاندان و چالاکی سیاسی که مافێکی هه‌ره سه‌ره‌تاییه و له بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه به فه‌رمی له ده‌ستورو یاسای بنچینه‌یی وڵات‌دا جێگیر و جێبەجێ بکرێت.
پێویستە لەسەر هێزە ئۆپۆزسیۆن و نەیارەکانی دەسەڵات، هەروەها دەسەڵاتی نوێی کوردستان کەدەست بەجێ کۆتایی بهێنێت بە میلیشیای شارنشین و داماڵینی چەك لەهەموو حیزبە سیاسیەکان به‌بێ جیاوازی.
داواکارین له خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و شاری سلێمانی، هه‌روه‌ك چۆن تا ئێستا درێژه‌یان داوه به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه شارستانیه‌کانیان، هه‌روا درێژە بەخەباتی ڕەوای خۆیان بدەن تا خواست و داواکاریه‌کانیان به‌ئه‌نجام ده‌گات.
داواکارین لەسەرجەم دەوڵەتان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، بەتایبەت ئەوانەی خۆیان بە لایه‌نگری دیموکراسی دەزانن، دامەزراوە تیرۆریستیەکان و بەندیخانەو دامەزراوە موخابەراتیەکانی دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا مەحکوم بکەن و له‌ڕێگی گوشاری کرداریه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی خۆیان بۆ پاڵپشتی له خەڵکی کوردستان بسەلمێنن.
کومیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج
ئۆسلۆ 2011/ فێبرایەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست