کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوا بونی ویژدان...

Monday, 11/10/2010, 12:00




ئه‌مشه‌و گریان گریا ، پێکه‌نینم خۆی هه‌ڵواسی
له‌وسه‌ره‌وه‌ فریشته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خودا گفتوگۆیه‌تی ...
رێگه‌م بده‌ن ئه‌ی دۆست با پێی بڵێم تۆ سۆزانی نه‌بووی ،
تۆ ئه‌و ڕووباره‌ی که‌ هه‌تا وویژدان بڕژێته‌ ناوت
هێشتا جۆگه‌له‌کانی ناخت هاواریه‌تی ...
تۆ ئه‌و ده‌ریایه‌ی ‌هه‌تا فرمێسکت لێ قه‌رز بکرێ
هێشتا به‌شی خنکانی دوا مرۆڤ ئه‌که‌ی ....
تۆ ئه‌و زه‌ریایه‌ی هه‌تا چاوی ته‌مه‌ن بڕکات
شه‌پۆلی ئازارت ئه‌ده‌ی ....
ئه‌مشه‌و گریان گریا ، پێکه‌نینم خۆی هه‌ڵواسی
له‌وسه‌ره‌وه‌ فریشته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خودا گفتوگۆیه‌تی ..
لێم ببوره‌ ئه‌ی دۆست قێز له‌ مرۆڤ بون و پیاو بوونی خۆم ئه‌که‌مه‌وه‌
ئه‌مشه‌و خۆم له‌ خه‌یاڵه‌کانی لاوێتیم ئه‌شارمه‌وه‌ ،
نا نا نا هه‌رگیز وا مه‌زانه‌ تۆ سۆزانیت
تۆ چیرۆکه‌ گرانبه‌هاکانی بێکه‌سییت ...
تۆ تابلۆیه‌کی کاتێ خودا وێنه‌ی کێشای فڵچه‌ی له‌ ئازار هه‌ڵکێشا و
له‌سه‌ر دیواری قه‌ده‌ردا به‌جێی هێشتییت....
من نازانم ئه‌مشه‌و بۆ کام ناشرینترین ووشه‌ی زه‌وی بگه‌رێم
تا کت و مت له‌ قاچاخچی بچێت ...
نازانم کام ووشه‌ برسیترین دڕنده‌یه‌ تا له‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ بچێت ...
ئه‌مشه‌و گریان گریا ، پێکه‌نینم خۆی هه‌ڵواسی
له‌وسه‌ره‌وه‌ فریشته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خودا گفتوگۆیه‌تی ...
ئه‌بێ کام هه‌ناسه‌ له‌ هه‌ناسه‌کانی تۆ ته‌نیا تر بێت ؟
ئه‌بێ کام ژان باڵای له شه‌وی خوربه‌ت و شه‌هوه‌ت باران کردنی تۆ
به‌رز تر بێت ؟
تۆبڵی ئه‌و فریشته‌یه‌ چیرۆکی تۆ بداته‌ ده‌ست خوا به‌ بێ زیاد و به‌ بێ که‌م ؟
یان چیرۆکی تۆ وه‌ک ئه‌وان نی یه‌ و خودا خۆی ئه‌ینووسێته‌وه ‌
بۆ ئه‌رشیفی مرۆڤێکی بێ که‌س و ده‌م
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە