وەڵامێك بۆ ................سەرۆ قادرى ئەلقە لە گۆى و شیواندنى ڕاستیەكان
Thursday, 30/07/2009, 12:00
محمەد كوردە
سەرۆقادر لە میانەى دیمانەیەكى تەلەفزیونى باسى لە پرۆرسەى هەڵبژاردن و ئاكامەكانى دەكات وەك كەسێتكى خوین رێژو قین لە دەڵ دەستى كردوە بە هێرشكردن بۆ سەر لایەنە چاكسازو خزمتگوزارو گۆڕان خوازەكانى كوردستان و دەیەوێت بە هۆى ساختەكارى و توزویر لە هەڵبژاردنەكاند و بە كار هێنانى پارەى كوردستان و بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان ئەو شكستە گەورەیەى كە حزبى دەستەڵات هێنانى بیخاتە سەر لایەنى ئۆپۆزیسۆن.
ئەپرسم چى سەركەوتنیێكى تیدایە حزبى دەستەڵات بە هەموو دەستەڵاتیكیەوە 58% دەنگەكان بەدەست بهێنیت سەرڕاى ئەو هەموو تەزویرەى كە كراوە كە چەندی ڕێكخراوى جێهانى و نیودەوڵەتى شایەدى ئەم ڕاستیەن .
ئەبوایە مسعود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بە هیچ شێوەیەك ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى قبوڵ نەكردایە بە تایبەتى كاتێك كە لە شارى سلیمانى نەى توانى 15% دەنگەكان بەدەست بهێنیت .ئەگە ئەو تەزویر و ساختە كاریانە نەبوایە دڵنیاین كمال میراو دەلى ئیستا سەرۆكى هەرێمى كوردستان بوو .
لیستى گۆڕان لە ماوەى دوو مانگى كاركردنیدا بوو بە دەووم لیستى كوردستان كە ئەمەش ماناى كاریزماى نەوشیروان مستەفایە و ئیستا ڕەشەباى گۆڕان و خزمتگوزارى هەڵى كردوە كە سانى ترسنۆك و ئەلقە لە گوێ لە ناو دەبات و ئەستەمە جارێكى تر بەر لە گۆڕانكارى بگیرێت .بۆیە هیرش كردنە سەر بارەگاكانى لیستى خزمتگوزارى و چاكسازى و گۆڕان و داپڵۆساندنى ئەندامان و هەوادارانى ئەو لیستە ماناى شكستى دەستەڵاتە
ئەوەى جێگاى ترس و نیگەرانیە هەمان دەموچاوو هەمان كەس كە پێشتر شەڕى ناوخۆیان خۆش دەكرد و هەمان ئەڵەق لە گوێ بە هەمان بیرى كۆن دەستیانكردوە بە گفتو گۆ ڵیدوان بە رامبەر ئەو كەسانەى كە بە درێژاى شۆرش لە خەباتدا بوون بۆ لە ناوبردنى دوژمانى گەلەكەمان كە سەرو دارو دەستەكەى لە سیبەرە كانیشیان دەترسان .ئەمە چى دیمۆكراتیەكى دەمك كراوە كە سەرۆ و دارو ستەكەى بە جەماوەرى كوردستانى دەفرۆشنەوە هەر كاتێك حزبێك یان گروپێك ڕەخنەیان لێبگرێت بە خیانەتكراو خۆ فرۆشى لە قەڵەم دەدەن .
ئاشكرایە خۆفۆرش ئەو كەسانەن كە پیشتر خاوەنى ئایدلۆژیایەك بوون و دواتر لە پێناو بە دەستهێنانى پارەدا ئەخلاق و بەها ڕەوشتیەكانى خۆیان دەفرۆشن بە قسەى دەمامك كراو ورێژەنەر ئەیانەوێت هەستى خەڵكى ستەم دیدەى كوردستان بورژێن .
ئاشكرایە پارتى لە ماوەى 18 ساڵى دەستەڵاتیدا ئاغاو كویخا بووە ئەگەر دڵسۆژى شارى سلیمانین بۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان نەهاتنە شارى سلیمانى و گوێیان لە داواكاریەكانى خەڵكى كوردستان بێت ، بۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان بەشداریان لە یادى هەڵبجەو هێنانى روفاتى گەرمیانیەكان و ئەو نەهامەتیانەى كە بە سەر ئەو دوو ناوچانەدا هاتوون هاو سۆزیان نەبوون .
ئەگەر خەم خۆرو دڵسۆزى شارى سلیمانین بۆ جارێك لە جاران بەرێز دانا ئەحمەد مجید پاریزگارى سلیمانی یان بانگهێشت نەكرد لە سەر كەم تەرخەمیەكان لیچینەوەى لەگەڵ بكەن ئایا حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێم گەورەترە یان پارێزگا.
بۆیە ڕەشەباى دیمۆكراسى هەڵى كردوە و گۆران و چاكسازى كەسانى گەندەڵ دەبات و دەستەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان بە هەمان ئاراستەى سەرانى ڕژێمى بەعس لە دادگاى عادیلانە ڕووبەڕوى چارەنوسى خۆیان دەبنەوە .
ئەگەر وا بڕوات سڵیمانى دەبێت بە هەرێمیكى سەر بەخۆ و هەولێر و دهۆكیش بە هەمان شێوە دەبێت
هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست