کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشبینى دەكرێ چەند هەزاردەنگێك لەكۆیە تەزویر بكرێ..

Saturday, 30/05/2009, 12:00


لە هەڵبژاردنى ساڵى 2005 لەكۆیە لەزۆربەى شوێنە تەرخان كراوەكانى دەنگدان لەكاتژمێر 10 وە پسولەى دەنگدان نەمابوو خەڵك دەهات دەنگ بدا پسولە نەمابوو بەناچارى دەگەڕانەوە كەكات گەیشتە ئەوەى نیوكاتژمێرێكى مابوو بۆ داخستنى سندوقەكانى دەنگەكان بەشێوەیەك ڕێكخرابوو هەرشوێنەى چەند كەسێكى بۆ تەرخان كرابوو كە ئەو دەنگەى ماوە بۆ خۆیانى لێدەن من شایەتى ئەوە دەدەم كە لەقوتابخانەى حاجى قادر گشت چاودێرەكانیان دەركردە دەرەوە تەنها چاودێرانى یەكێتى نەبێ لەپاشان هەرچى پسولەى دەنگدان مابوو گشتیان پڕكردەوە بۆئەمساڵیش بەپێى ئەو زانیاریانەى كەدەست كەوتووە لەكۆیە چەند ڕۆژێكە چەند كەسێكى تەزویرچى خەریكى دروست كردنى ناسنامەى وەهمین جگە لەو كەسانەى كە تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە تەمەنەكانیان زیاد دەكەن كەمەزندەى چەند هەزار ناسنامەیەك دەكرێ هەر بۆیە هۆشدارى دەدەمە لیستى گۆڕان و جەماوەرى كۆیەى خۆشەویست كە نەهێڵن دەنگەكانیان بەفیڕۆ بڕواو لەهەر كارێكى دزێو بێدەنگ نەبن چونكە زەرەر بە ئایندەى ئەوان دەگەیەنێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە