کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامیك بۆ مامۆستاى زانكۆ

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


براى بەریزم مامۆستاى زانكۆ خاوەن وتارى (ناوچەى زانكۆ بێئاگان ؟! یان گەندەڵن ؟!) وتارەكەتم خویندەوە بە پیوستم زانى بە چەند خالیك وەلامت بدەمەوە.
1- گلەیى ئەوەت لى دەكەم كە تۆ مامۆستایەكى زانكۆى بەم شیوە سادەیە بیر دەكەیتەوە و دەنوسى ئەم نوسینەت لە نوسینى مامۆستایەكى زانكۆ ناچى. زیاتر وەك كەسیكى بى دەسەلات و بیچارە بیەوى ناسۆر و خەمەكانى خۆى بەخەلك بلى. پیویست بوو دوورتر قولتر لەمە بیر بكەیتەوانى لیكدانەوە و هەلسەنگاندنى هەلویستەكان بخوینیتەوە
2- دەلیى ئەمانە بە بى ویستى حزب و ناوچەى زانكۆ دانراون . دلنیابە كەسیك كە ئەوان لە پشتیەوە نەبن پۆستى راگرایەتى وەرناگرى. خزمایەتى بەرپرس ئەمرۆ لۆتكەى پرەنسیپەكانى حزبە. ئەمە بەشیكە لە كیشەى كۆمەلگاى ئیمە. و گەندەلیەكان لەویوە سەرچاوە دەگرن.
3- بەریزتان وەسفى د. عیمادەدین دەكەن و دەلین (گەندەلترین عەمید ە لە زانكۆ) ئەمەشیان موبالەغەى تیدایە و غەدر كردنیكى ئاشكرایە لە د. عیمادەدین چونكە بەراستى بەم شیوەیە نییە راگرى لەو خراپتر زۆرە. ئیتر بۆچى ئەو دەكەى بە پێشەنگ و سەرقافلەى گەندەلەكان.
4- باسى د. عەلى جوكلت كردووە و بە خراپە و گەندەل ناویت بردووە. تۆزیك بە ئینساف ئەگەر هەلسەنگاندنیك بۆ د. عەلى جوكل بكەین ئەوەیە كە تاكە راگرە بەعسى نەبووە. كورە هەژاریكە و بە هەتیوى گەورە بووە. راستە د. عەلى جوكل نەزان بوو لە پەیوەندى كۆمەلایەتى و بەریوە بردنى ئیدارى بەلام بە هەموو كەمو كوریەكانیەوە .لە راگرى ئیستاى كۆلیژى زمان د.نەوزاد حەسەن چاكترە. ئیستا مامۆستایانى كۆلیژى زمان خۆزگە بۆ ئەو دەخوازن. بیرى دەكەن. لەبەر ئەوەى دكتۆر نەوزاد حەسەن كە لە جیگاى ئەو دانراوە . جگە لەوەى كە بە هۆى لێكۆلینەو دزین و كۆنە بەعسى ...هتد واى لە كۆلیژەكە كردووە كە مامۆستایان بلین سەد خۆزگە بە كفن دز.
5- لە بارەى بە ئاگا بوونى ناوچەى زانكۆ لە كێشەكان. دلنیابە ناوچەى زانكۆ زۆر چاك ئاگادراى كیشەكانە. بەلام من واى بۆ دەچم ئەمە پلانیكە بۆ زەلیل كردنى زانكۆ بە ئەنقەست دانراوە. بۆ بێریز كردنى زانكۆ نەخشەى لەم بابەتە هەیە. كیشەكان لەوە گەورەترن كە ناوچە ئاگادارە یان نا. خۆ گرفتەكە هەر ئەوەن نییە راگرەكەى ئیوە یان ئیمە خراپن. بەلكو زۆربەى كۆلیژەكان بەم شیوەیەن. نازانم بەریزتان كین و حەزیش ناكەم بت ناسم بەلام گەر لە بیرت بى لە كۆبوونەوەیەكى بەریز مەسعود بارزانى لەگەل مامۆستایانى زانكۆ . لە هۆلى رۆشەنبیرى و جەماوەر . مامۆستایەكى بەریز بە ناوى (م. كامەران مەنتك) مامۆستاى میژوو بە كاك مەسعوى گوت (تۆ موبدیعى ئەو ئبیداعەى كە تۆ دەیكەى بەكەس ناكرى, ئەزانى لە چیدا موبدیعى ؟ لەوەدا موبدیعى كە ئەو كەسە زەعیفو بەعسیانەى تۆ بە رۆژیك دەیان دۆزیتەوە بۆ ئەوەى پۆستەكانى زانكۆیان پى بسپیرى خەلكى بە شەشە مانگ نایان دۆزێتەوە) ئیتر هۆلە كە بوو بە چەپلە ریزان. كەواتە گرفتەكە چەندین سالە هەیەو تەنیا لە كۆلیژەكەى تۆدانییە. بۆیە تۆ وەك مامۆستایەكى زانكۆ چاكترە گەر لە پانتایەكى فراوانترەوە سەیرى كیشەكان بكەى.
6- لە شوینیكدا داواى ئیستفتات كردووە كە لەسەر عیمادەدین بكرى و دەلێى یەك كەس نابینیتەوە لەم راگرە رازى بیت. حزب و ناوچەى زانكۆ ئەگەر جورئەتى ئیستفتایان هەبى. ئەوا یاساى هەلبژاردنى عەمید و سەرۆكایەتى زانكۆیان ئیفلیچ نەدەكرد. بریار هەیە ,و لە پەرلەمانى كوردستان دەرچووە. تەنانەت جاریكیش ئەم پرۆسەى هەلبژاردنە كرا . بەلام بە هۆى شەرى برا كوژى دووبارە نەكرایەوە. شەرى براكوژى نەما و ئیدارە یەكیان گرتەوە . بەلام بۆ ئەم بریارەى پەرلەمان كار پێناكەن. بۆ ئەوەى مامۆستایان بە هۆى دەنگى خۆیان راگر هەلبژیرن. نەك بە هۆى موجامەلەو مەنسوبیەتەوە.
لە كۆتایدا دەست خۆشیت لى دەكەم كاریكى چاكت كردووە و تیبینى ئەوەش بكە زمانەكەت یان راستر بلیم شیوازى نوسینەكەت لە ئاستى زانكۆ دانییە و جوێندان و قسەى بازارى هیچ لە شتەكان ناگۆرى تەنیا ئەوەندە نەبى هەلچوونى تۆ كەم دەكاتەوە
*مامۆستاى زانكۆ

[email protected]
14/4/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە