کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


به‌ره‌وکۆنگره ‌

Friday, 21/05/2010, 12:00



ده‌ی کوڕینه‌ خڕبنه‌وه‌
توند و تۆڵ و چڕبنه‌وه
بۆ تۆقاندن ئێمه‌ هاتوین
ددان تیژکه‌ن مڕبنه‌وه‌

زامی جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتتمانه‌
بۆئێمه‌ی قه‌ل و دال ده‌رمانه‌
به‌نده‌ و غوڵام گه‌نده‌ خۆرین
گه‌لای دۆلار له‌ سه‌ر خوانه‌

یه‌کبیروده‌ست ڕووله‌ شه‌ڕبین
ده‌بێ گشتمان هێرش به‌ربین
مان و ژینمان له‌ نیفاقه‌
له‌ ئاست هه‌قدا لاڵ و که‌ڕبین

پێنج پێویست بۆ یه‌کیتیمان
پێنج ئامانجی سه‌ره‌کیمان
دزی ، تیرۆر، پیلانگێڕی
نیفاق ، تۆی دووبه‌ره‌کیمان

کوڕگه‌ل کۆنگره‌ وا له‌ پێشه‌
چاو بۆ به‌سته‌و خۆڵه‌مێشه
مشه‌خۆر و گوێڕایه‌ل بن
به‌ ده‌وله‌ت بوون ویزه‌ی مێشه

به‌ر له‌ کۆڕ و هه‌لبژاردن
بۆ سه‌رانێ پوول ژماردن
فه‌رمان بده‌ن مام سه‌رۆکه‌
چه‌پله‌ ڕێزان گۆشت برژاندن‌‌

وه‌رن سه‌مای مه‌ستانه‌ که‌ن
نه‌فره‌ت له‌م ڕاوهه‌ستانه‌ که‌ن
به‌ خوێن هاتوون به‌ خوێن ئه‌ڕۆن
سه‌یری ڕه‌شی ئه‌م ده‌ستانه‌ که‌ن

کادیرانی خوارووی خۆتان
ئاگادار بن تاک و کۆتان
گه‌ر ووشک بێ (ینک) گوانی
ده‌بڕین لێتان ، نان و دۆتان

زوڵمو سته‌م که‌سی نه‌شیاو
هه‌لپه‌رستی ، کاری گه‌نیاو
ئاشتیخواز و بیری ئازاد
ڕاوکه‌ن، گشتییان بخه‌نه‌داو

فه‌قێ عه‌ولا ئاگادار که‌ن
باری مامه‌ی له‌ کۆل بارکه‌ن
گه‌ر کۆڵی نه‌دا به‌ر ئه‌م باره‌ ‌
مه‌لا که‌متیاری لێ هارکه‌ن

به‌ کاکه‌ ئه‌رسۆ وسه‌عه‌ی فایلدار
به‌ ڕووی ناسکی عیمادی خاڵدار
شپڕزه‌، شێواو ینک ڕوخساری
به‌ ده‌می گه‌ل ده‌که‌ن ژه‌هری مار

بۆ (پ د ک) بوون به‌ پاشکۆ
ده‌هۆل لێده‌ری مه‌سعودی مستۆ
به‌ ده‌م ده‌لێن ئازادیخوازین
به‌ شه‌و لێمان ده‌بن به‌ ڕینگۆ

بۆ هه‌موو کارێکی باش دژن
دژ به‌ گه‌لن ، خوێن مژن
جه‌رده‌ و دزو هه‌لپه‌رستن
دۆستی تاریکین، قه‌له‌م کوژن

له‌کۆنگره‌ی سێی ئه‌مجاره‌شتان
له‌ یاد نه‌که‌ن ئه‌م کاره‌شتان
به‌نده‌ و گوێگر بۆ بارزانی
تا ڕه‌شتر بێ ڕووی ڕه‌شتان

تا کۆنگره‌تان سه‌رکه‌وتوو بێ
داری به‌ختتان به‌رگرتوو بێ
باسی شه‌هید سه‌رده‌شت نه‌که‌ن
نه‌وه‌ک پارتی گڕگرتوو بێ
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە