له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا دانیشتوانی گوندی به‌رلوت پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان دوپات كرده‌وه
Thursday, 09/07/2009, 12:00
كاك ئاسۆ تكایه خۆت مه‌كه به قوێخاى گوندى به‌رلوت ده‌نگمان بۆ گۆڕانه
پاش ئه‌وه‌ی له سایتى كوردستان نیوز هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه دانیشتوانی گوندی به‌رلوت پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی كوردستانی دوپاتكردۆته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌سه‌ر زاری ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه كه خۆی له كوێخای گوندی به‌رلوت ناساندوه، له ئێستادا دانیشتوانی ئه‌و گونده هه‌واڵه‌كه به درۆ ده‌خه‌نه‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ئاشكرا كردوه.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كیان بۆ کوردستانپۆستیان ناردوه، ئاماژه به‌وه كراوه: ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی گوندی به‌رلوت دوباره ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌نگ ده‌ده‌ین به لیستی گۆڕان و لێره‌شه‌وه به ئاسۆ علی فه‌ره‌ج ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بۆی نیه به‌ناوی خه‌ڵكی گوندی به‌رلوته‌وه قسه بكات، چونكه هه‌مومان ده‌زانین كه ئه‌و له هه‌ولێره و سه‌ر به چ لایه‌نێكه، ئێمه له كاك ئاسۆ ده‌پرسین ئایا چه‌ند ساڵ ده‌بێت چاوی به گوندی به‌رلوت نه‌كه‌وتوه وا ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیه‌وه قسه‌ی پێ نه‌كرێت و نان بڕاو نه‌كرێت هاتوه خۆی كردوه به كوێخای گوند و به ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كات بۆیه ئێمه دوباره و سه‌د باره پشتیوانی خۆمان بۆ لیستی گۆڕان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوڵاتیانی گوندی به‌رلوت رایده‌گه‌یه‌نن: ده‌مانه‌وێت كاك ئاسۆ پێمان بڵێت كامه‌یه خزمه‌تگوزاریه‌كانی كه له ماوه‌ی رابردودا بۆ گونده‌كه‌مان كراوه، ئێستاش له بنی چیاكه‌وه به هه‌زار حاڵ چۆڕێك ئاومان بۆ دێت.
هه‌ر له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه: كاك ئاسۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه چاوی به گونده‌كه‌ی نه‌كه‌وتوه نازانێت ئه‌و گونده تاوه‌كو ئێستا مۆلیده‌ی نیه و خه‌ڵكی به‌م گه‌رمای هاوینه نازانن چۆن ژیان به‌سه‌ر به‌رن، بۆیه دوباره داوا له كاك ئاسۆ ده‌كه‌ین به ناوی خه‌ڵكانی گوندی به‌رلوته‌وه هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كات.
تكایه به‌زوترین كات بۆمان بڵاوبكه‌نه‌وه جونكه زۆر زۆرمان پێ ناخۆشه گه‌سێک وه‌ك ئاسۆ به‌ناوى هه‌مومانه‌وه قسه بكات
تكایه سه‌یرى ئه‌م 3 لینكه‌ش بكه‌ن
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=18409&cat=1
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Babet=Witar&Jimare=3346
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=18483&cat=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست