ئاگاداریی (ژماره ٢) ی کۆمیته‌ی ڕێزگرتن له گیانبه‌ختکردوانی شه‌ڕی ٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه
Wednesday, 21/04/2010, 12:00
کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنی پێشووماندا ڕامانگه‌یاند، به ههوڵوتێکۆشینی ژماره‌یه‌ک له هه‌ڵسووراوانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد، له رۆژی 3ی گوڵان، به‌رامبه‌ر به 24 ی ئاوریلی 2010، به بۆنه‌ی 30 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی خۆڕاگریی 24 ڕۆژه‌ی خه‌ڵکی شاری سنه، رێوڕه‌سمێک بۆ یادکردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختکردووان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، له پێشوازیی بێوێنه‌ی بهڕیزانێک که له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ناردنی به‌ڵگه‌نامه و وێنه و سلاید، سه‌باره ت به‌و ڕووداوهدڵتهزێن و مێژووییه، ئێمه‌یان یارمه‌تیداوه، زۆر سپاسیان ده‌که‌ین .
له‌م یاده‌دا، چه‌ندین که‌سایه‌تیی زانستکار و سیاسه‌تکار و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند لهبواره‌کانی جۆربه‌جۆری وه‌ک:
مێژووویی، ده‌روونناسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریی، وتار و لێدوان و پڕۆگرامی تایبه‌ت بڵاوده‌که‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی و خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی گه‌لی لێهاتووی کوردستان، بپارێزن و بخرێته به‌رده‌ست کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وه‌چه‌کانی داهاتووی گه‌له‌که‌مان.
شۆێن : Stockholm Kista Trff
ڕۆژ و کات : شه‌ممه ، به‌رواری 24ی ئاوریل ، کاتژمێر 15 تا 19ی ئێواره .
بۆزانیاری زیاتر، ده‌توانن پێوه‌ندیی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بگرن:
0046700230606
0046 7048 56 482
کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ڕیزگرتن له گیانبه‌ختکردوانی شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه ی سنه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست