کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازڵ عومه‌ر سەرۆكى ناوەندى ئاییندە: هەوڵ دەدەم بكرێمە وەزیر

Wednesday, 19/08/2009, 12:00


 بەد بەختى ئەو وڵاتەى ئێمە لەوەیایە كە كەس بۆ خەمى گشتى كار ناكات، هەمووى بۆ خۆیەتى و بەس. بۆیە هەر كەسێ پرۆژەیەكى هەبێ هەوڵ دەدات یەكەم كەس سوودمەند بێ لێى خۆى بێ.
 فازڵ عومه‌ر ى سەرۆكى رێكخراوى ئاییندە پاش ئەوەى لە گەڵ شاد محەمەد لە سەر پۆست و پارە لە رێكخراوى تواناسازى جیابۆوە، پرۆژەى 25 ساڵى كردە هى خۆى و لە گەڵ كۆمەڵێك رێكخراوى دیكە توانیان لە هەموارى قانونى هەڵبژاردنى پارلەمانى كوردستان تەمەنى ئەندامێتى پارلەمان بۆ 25 ساڵى دابەزێنن. یەكەم كەس لەو پرۆژەیە سوودى وەرگت فازڵ خۆى بوو كە كرایە كاندیدى ژمارە 75 ى لستى كوردستانى و وتەبێژى لیستەكە. فازڵ زۆر بە هیوا بوو كە لیستى كوردستانى 75 كورسى بێنێ، بەڵام ئێستا كە نەیهێنا لە بارێكى دەروونى خراپدایە و هەوڵەكانى چڕ كردۆتەوە كە لە كابینەى حكومەت شتێكى پێ بەن. ئەوەتا سەیرى ئەم لینكە بكە http://www.walapress.com/Detail.aspx?id=1282&LinkID=3 بۆ واڵا پرێس دەلێ كە هەوڵ دەدەن كابینەى حكومەت گەنجى تیا بێ یان لایەنى كەم وەزارەتى وەرزش و لاوان بدرێتە گەنجێك، هەرچەندە قسەى زۆر هەیە كە ئەو وەزارەتەى فازڵ بە نیازە بیكەن بە وەزیرى رەنگە نەمێنێ. بەڵام شەرت ئەوەیە كە فازڵ هەوڵ دەدات لە رێى ناوەندەكەى گەنج داخلى كابینەى شەشەم بكرێ یەكەم هەوڵى بۆ خۆى نەبێ وەكو ئەوەى لە لیستى كوردستانى واى كرد.
 تەبعەن فازیڵ زۆر بەو كاندید بوونە زەرەى كرد، یەكەم شت بێ لایەنى خۆى لە دەست دا كە پێشتر وەكو گەنجێكى لیبراڵ قسەى زل زلى بە خەڵك دەفرۆشت، دووەم چانسى ئەوەشى لە دەست چوو كە لیستەكانى دیكە وەكو گەنجێكى بە ناو چاڵاك و لیبرال كاندیدى بكەن.
 بۆیە ئێستا وەكو دوا كارت كەوتۆتە خۆى و لە فرۆكەخانەى هەولێر جانتا بۆ د.بەرهەم هەڵدەگرێ بەڵكو بیكاتە شتێك لە كابینەى حكومەت.
 فازیڵ و ناوەندەكەى دەستیان خۆش بێ ئەگەر هەوڵ بەن لە كابینەى شەشەما وەزیرى گەنج هەبێ، بەڵام ئەگەر دیسان یەكەم كەس خۆى نەبێ. چونكە ئەو كات هیچ ئومێدێك لەو فەریكە گەنجانەش چاوەڕوان ناكرێ كە هەموو شتێكیان سەرەتا بۆ خۆیانە.
 با چاوەڕێ بین بزانین چى بە فازیڵ عومه‌ر دەدەن لە كابنیەى شەشەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە