ئه‌نفلۆنزای به‌راز گه‌یشته‌ سلێمانی

Sunday, 21/06/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی تایبه‌ت به‌واڵاپرێسی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/6 یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌سلێمانی راگه‌یه‌نرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد: 6 كه‌س كه‌به‌مه‌به‌ستی بینینی خول له‌ئه‌مریكا بوون، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دوای پشكنینیان، گومانی ئه‌وه‌ دروست بوو كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌بێت و به‌په‌له‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ر 6 كه‌سه‌كه‌ تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی له‌ژێر چاودێریه‌كی توندی پزیشكیدان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە