شینێکی درۆینه بۆ پێشمەرگەى كۆمەڵە... وەلامێك بۆ سەرتیپ جەوهەرو سەركردەكانى
Monday, 18/05/2009, 12:00
لە ژمارە (4869)ى ڕۆژى13/5/2009ى رۆژنامەى كوردستانى نوێدا (سەرتیپ جەوهەر) بە شێوەیەكى زۆر ناڕەوا هێرش دەكاتە سەر كۆمپانیاى وشەو خاوەنەكەى،سەرتیپ جەوهەر نوسیویەتى خاوەنى كۆًمپانیاى وشە هەموو ئامانجى ئەوەیە بگاتە دەسڵات. سەرتیپ ئاغا تۆلە كوێ بووى لە كاتێكدا كاك نەوشیروان جێگرى سكرتێرى یەكێتى بوو ئەى گەشتنە دەسڵات لەناو یەكێتیدا لەوە زیاتر چیە بە تۆو سەركردەكانیشت دەڵیم كاك نەوشیروان پۆستى نەدەویست بەڵكو ئەو هەموو ناعەدالەتییەى ناو حیزبە دزو گەندەڵەكەى تۆى پێ هەزم نەدەكرا بۆیە بڕیارى دا لە حیزبە گەندەڵەكەى تۆ بێتە دەرەوە و كۆمپانیاى وشە دابمەزرێنێت ،ئەو بێ سەرو بەرییەى لە حیزبەكەى تۆدا هەیە كە كەسانێكتان كردۆتە مشەخۆر بەسەر پارەى ئەم وڵاتەوە كە تاساتى ڕوخانى رژێم پارەیان لە ڕژێمى بەعس وەردەگرت هانى كاك نەوشیروانى دا كە بێتە دەرەوە لە مەكتەبى سیاسى. كاك نەوشیروان و لایەنگرانى دەیانویست بزانن پارەو سامانى یەكێتى چۆن چۆنى سەرف دەكرێت و دەچێتە گیرفانى كێوە پاشان ئەو تەنازولانەى كەوا تاڵەبانى دەیكرد بۆ حیزبى بنەماڵە و تەسلیم كردنى هەردوو پۆستە باڵاكەى وڵات بەسەرانى بنەماڵە تا بەكەیفى خۆیان داهاتى كوردستان ئاودیو بكەن ،لە بەشێكى تردا دەلێیت نۆێنەرانى كۆمپانیاى وشە پەیوەندیان كردووە بە بزوتنەوەى ئیسلامیەوە بۆ هاوپەیمانێتى ڕەنگە تۆ چاوت لە ئاستى ئەو ڕاگەیاندنانەدا كوێر بێت كە بە شان و باڵى دەسڵاتدا ناخوێنن،بزوتنەوەى ئیسلامى هەر زوو ڕایگەیاند كەوا لیستەكەى كاك نەوشیروان بە هیچ شێوەیەك داواى هاوپەیمانێتیان نەكردەوە ئەگەر داواش بكەن خوشحاڵ دەبن. ئیتر بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە چەواشە كاریانە بۆ لە ڕاگەیاندنى حیزبەكەى تۆدا بڵاو دەكرێنەوەو توشى شەرمە زاریش نابن،لە جێگەیەكى دیكەدا دەلێیت (مەلا كرێكار)ئەو پیاوەى هۆكارى كوشتارى خێڵى حەمەیە و تیرۆرستە بانگەشە بۆ لیستەكەى كاك نەوشیروان دەكات، ئاغا سەرتیپ ئەگەر دەتانەوێت لیستى گوڕان بەم قسە بێ بنەمایانەى جەنابت لەكەدار بكرێت بە هەڵەدا چووى. چونكە ئەو لیستە هەلقەڵاوى ناخى هەموو مرۆڤە ناڕازییەكانى ئەم وڵاتەیە كە بەچەندین كێشەوە هەر لەنەبوونى ئاو و كارەبا و ڕێگەوبان و كەمى خزمەت گوزارییەوە دەنالێنن. لە شوێنێكى تردا نوسیوتە گروپى بەناو ڕەگ بەشێكن لە گردەكە كوا لەكام میدییاى ناوخۆی و دەرەوەدا كۆمپانیاى وشە ڕایگەیاند كەوا ڕەوتى ڕەگ بەشێكن لە كۆمپانیاى وشە، ئەوانیش كومەڵێك پێشمەرگەى یەكێتى بوون كەوا ئەو گەندەڵییانەى كە لەدەزگاكانى یەكێتیدا هەیە پێیان قبوڵ نەبوو بۆیە ئەو ڕەوتە تازەیان ڕاگەیاند.تۆ دەلێیت نوێنەرى ڕەگ لە لەندەن سەردانى باڵوێزخانەى سوری یان كردوە لەگەڵ بەرپرسى بەشى سیاسى كۆبونەتەوە و بەشى سیاسى هەموو باڵوێزخانەیەك بەندە بە موخابەراتى ئەو وڵاتەوە بۆیە ڕەوتى ڕەگ دەیەوێت دەستێكى تازەى دەرەكى ڕاكێشێتە كوردستان كە شتى وا هەر ڕوونادات بەڵام ئەى بوونى (ئیتڵاعاتى ئێران و میتى توركى و مۆسادى ئیسرائیلى و سى ئاى ئەى ئەمریكى) كێ بەرپرسە لە هاتنیان بۆ كوردستان. موخابەراتى سورى گرنگە یان بوونى ئەو هەموو كومپانیایەى هاتوون نەوتى كوردستان دەردەهێنن و كەسیش نازانێ پارەكەى چى بەسەر دێ ، بە ئاغا سەرتیپ و سەركردەكانى دەڵێم ئەو قاعیدە جەماوەرییەى بۆلیستەكەى كاك نەوشیروان دروست بووە لە كوردستاندا بە قسەى بێ بنەماى كەسانى وەك ئێوە شكست ناهێنێ كە دەتانەوێت ئەو گەندەڵییەى كوردستان هەر لە بەرژەوەندى ئێوە بێت و سامان و داهاتى كوردستان ئاوا بەهەدەر بچێت.
کوردستانپۆست: بهرێز گهرمیانی
کۆمهڵی فایل که دهرههق به ستافی کوردستانی نوێ به تایبهتی کاک
سهرتیپ جهوههرمان لایه که تهنانهت مرۆڤ بیز دهکاتهوه لهوهی
نهک بڵاویان بکاتهوه بهڵکو ههربیشیخوێنێتهوه.. ئێمه له سۆنگهی
پاراستنی بههاکانی مرۆڤ ئهو دۆکۆمێنتانه بڵاوناکهینهوه..پیسمانباشه
کاک سهرتیپ له جیاتی ئهو مهاتهراتانه بچێ لهسهر شتی دیکه بنووسێت
و راستییهکان نهشێوێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست